بانگه‌وازی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
بۆ پێکهێنانی به‌ره یا کۆنگره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان!
که‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی کوردستان!
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،له پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌لومه‌رجی گشتیی ناوخۆی کوردستان و هه‌روه‌ها چه‌ندین دیدار و چاوپێکه‌وتنی دیپلۆماتیی جیهانی، زۆر به ڕوونی هه‌ست به بۆشاییه‌کی گه‌وره ده‌کات له ناو جووڵانه‌وه‌ی سیاسیی کوردستاندا، ئه‌ویش نه‌بوونی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووه بۆ کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ر له یه‌که‌مین بانگه‌وازی دامه‌زراندنی خۆیدا و هه‌روه‌ها له چه‌ندین کۆبوونه‌وه و سیمیناری گشتیدا، بانگێشه‌ی دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌ک یا هه‌ر چه‌شنه له یه‌ک نزیکبوونه‌وه‌یه‌کی پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی کردووه، به ئه‌رکێکی زۆرگرنگی نیشتمانیی ده‌زانێ و هه‌رده‌م هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆی وه‌گه‌ڕ ده‌خات بۆ ئه‌و لێک نزیکبوونه‌وه‌ی لایه‌نه کوردستانییه‌کان.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی که سوپاس و پێزانینی پارتیمان ئاراسته‌ی ئه‌و که‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسییانه‌ی کوردستان بکه‌ین، که ئه‌وانیش ساڵانێکه هه‌وڵی زۆریان داوه بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌و هیوایه له‌سه‌ر هه‌وڵ و تێکۆشانی خۆیان له‌و پێناوه‌دا به‌رده‌وام بن و کۆڵ نه‌ده‌ن.
دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی کوردستان!
وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له ڕێگه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بانگێشه‌ی سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان و که‌سایه‌تییه بێلایه‌ن و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین، بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رین له سه‌ر پێکهێنانی به‌ره یا کۆنگره‌یه‌کی یه‌کگرتوو بۆ ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، هه‌روه‌ها بۆ شرۆڤه‌کردن وتاووتوێکردنی ئه‌و کۆسپانه‌ی تا ئێستا بوونه‌ته ڕێگر له پێکنه‌هاتنی به‌ره و، به هاوفکریی هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ بدرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌و په‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌ییی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ ئه‌ستۆگرتن و سه‌رپه‌ر‌ستیکردنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له یه‌کێک له پایته‌خته‌کانی وڵاتانی سکاندیناڤیا.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز،
ڕۆژانه ده‌نگۆ و هه‌واڵی جۆراوجۆر له‌سه‌ر نه‌مان وکزکردنی ڕێژیمی حاکمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ئاست جیهاندا له گؤڕدایه،ئه‌و ڕێژیمه به هۆی کرده‌وه نادیمۆکراتی و نامرۆڤانه‌که‌یه‌وه بێجگه له گه‌لانی بنده‌ستی ئێران، بگره وڵاتانی جیهانیشی له کرده‌وه‌کانی خۆی بێزار کردووه،فڕوفێڵه‌کانی ئه‌و ڕێژیمه و وڵامنه‌دانه‌وه‌ی پێشنیاره‌کانی وڵاتانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی جیهانی بۆ نه‌هێشتنی چه‌کی ترسناک، بوونه‌ته هۆی ڕێگاخۆشکردن بۆ نه‌مانی ئه‌و ڕێژیمه، ده‌سه‌ڵاتداران و زلهێزانی جیهانی ڕۆژانه هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی رێژیمی حاکم له ئێران‌دا به‌رامبه‌ر به گه‌لانی بنده‌ست و جیهان تاووتۆی ده‌که‌ن، بیرله‌وه ده‌که‌نه‌وه که به چ شێوه ڕێگایه‌کی گونجاو ئه‌و ڕێژیمه دیکتاتۆره نه‌هێڵن و ئاشتی و دیمۆکراتی له‌و ناوچانه‌دا پیاده بکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌بینین که گه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ستی ئێران و دراوسێی ئێمه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، زۆر به‌باشی خۆیان بۆ هه‌ر چه‌شنه ئاڵ‌وگۆڕێک له‌و ناوچه‌که‌دا ئاماده کردووه،هه‌رکام له‌و گه‌لانه‌ی دیکه‌ی بنده‌ست که خاوه‌نی چه‌ندین پارتی سیاسین، سه‌ره‌ڕای بوونی بیروڕای جیاواز له نێوانیاندا، به‌ڵام هه‌موویان توانیویانه له ده‌وری به‌ره یا کۆنگره‌ی یه‌کگرتووی تایبه‌ت به گه‌لی خۆیان کۆ ببنه‌وه.
ئه‌وه‌ی زۆر جێگای داخه که ته‌نیا گه‌لێکی بنده‌ست له‌و بواره‌دا خۆی ئاماده نه‌کردووه گه‌لی کوردی بنده‌ستی ئێرانه،ئه‌وه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگرانییه‌کی زۆر بۆ خه‌ڵکه‌که‌مان، که بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵه دیالۆگ له نێوان پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی‌دا له گۆڕدایه بۆ پێکهێنانی به‌ره، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه به ئاکامێکی دڵخۆشکه‌رانه بگات،له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌بینین که پارت و ڕێکخراوه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر به ئاسانی ده‌توانن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی غه‌یره کوردستانی له‌سه‌ر به‌رنامه و پرۆژه‌ی دیکه ڕێ بکه‌ون، به‌ڵام مخابن له نێۆ خۆێاندا به ساڵان ناتوانن له‌سه‌ر ئه‌رکێکی نیشتمانی ڕێ که‌ون.
ئه‌و ناته‌بایی و ڕێکنه‌که‌وتنه‌ی پارت و لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کاریگه‌رییه‌کی زۆر ناهۆمێدکه‌ری هه‌بووه له نێو خه‌ڵکه‌که‌مان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بێگۆمان هه‌موو لایه‌نێک شایه‌تی ئه‌وه‌ن که ڕۆژانه له‌گه‌ڵ ده‌یان گله‌یی و گازنده‌ی ڕۆشنبیرانمان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ره‌وڕوو ده‌بن.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دایه که ئه‌و پارت و لایه‌نه کوردییانه‌ی که خۆیان به نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ده‌زانن، زۆر گرنگه که هه‌نگاوی گرنگ بۆ دابینکردنی ئاوات و ئاره‌زووه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌یان هه‌ڵگرن، نه‌ک کارێکی وا بکه‌ن که ئاره‌زووه‌کانی خه‌ڵک به چاوه‌ڕوانییه‌وه بهێڵنه‌وه. بێگومان یه‌کێک له ئاره‌زووه به‌رچاوه‌کانی ئێستای خه‌ڵکی کوردستان پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یییه له نێوان پارت و لایه‌نه‌کانی کوردستانی.
با هه‌موومان وێڕای جیاوازیی جۆرار جۆر له شێوه‌ی خه‌بات و به‌رنامه‌ی سیاسیمان، هه‌وڵ بده‌ین ده‌ست له نێۆ ده‌ست بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووانه‌ی کوردستانی، که بتوانین خه‌ڵکی کوردستانی پێ شادمان بکه‌ینه‌وه.
ڕاستییه‌کی به‌رچاو و ڕوون هه‌یه که: به بوونی به‌ره‌یه‌ک له پارت و لایه‌نی هه‌موو چین و توێژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و به‌ره‌یه ده‌توانێ ببێته وته‌بێژی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕوانگه‌ی دونیای ده‌ره‌وه و لایه‌نه ئێرانییه‌کانیشه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌توانێ به‌ره وه‌زنێکی گه‌وره‌ی کورد بێت، به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی کوردستان، زلهێزانی جیهانی، دۆسته‌کانی گه‌له‌که‌مان له دونیای ده‌ره‌وه‌دا.
به‌ره یا کۆنگره‌ی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌توانێ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه شه‌ڕ و توندوتیژییه‌کی ناوخۆی کوردستان له پاش نه‌مانی ڕێژی ئێستای حاکم بپارێزێ،
به‌ره ده‌توانێ له هه‌ر کاتێکدا ئاڵ‌وگۆڕێک له ئێرانی ئێستادا ڕوو بدات، وه‌ک حکوومه‌تێکی هه‌مه‌لایه‌نه ئه‌رکی کاتیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه ببات.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دایه که به‌ره ده‌بێت له نۆێنه‌رانی هه‌موو چین و توێژه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێک بێت، به‌ره نابێت گرێدراوی یه‌ک ئایدولۆژیای تایبه‌تی بێت.
به‌ره پێویسته خاوه‌نی چه‌ند ئامانجی نیشتمانی و کوردستانی بێت که به زۆرینه‌ی ده‌نگی لایه‌نه به‌شداربووه‌کانی نێۆ به‌ره‌که ئامانجه‌کانی په‌سه‌ند بکرێن.
ئێمه له‌م بانگه‌وازه‌دا ئاماژه به 8 ی خاڵێ گرنگ ده‌که‌ین، که هیوادارین هه‌ر لایه‌نێک و که‌سایه‌تییه‌ک که پشتیوانی له بانگه‌وازه‌که‌مان ده‌کات بۆچوونی خۆیان له سه‌ر ئه‌م خاڵانه ئاماده بکه‌ن.
1. به‌ره،یا کۆنگره،له هه‌موو پارت و لایه‌نێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دروست بکرێت که باوه‌ڕیان به مافی دیاریکردنی چاره‌ی خۆنووسیی کوردستان هه‌بێت، له هه‌رقۆناخێکی خه‌بات تا بگاته ئاستی سه‌ربه‌خۆیی.
2. به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی یا کۆنگره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بتوانێ خاوه‌نی چه‌ند کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌تی بێت، بۆ هه‌ڵسوڕاندنی ئه‌رکه پێویستییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وه‌ک:
3. کۆمیته‌ی کاروباری نێۆنه‌ته‌وه‌یی. که به نؤینه‌رایه‌تیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا، دیدار و چاوپێکه‌وتن پێک بێنێت.
4. کۆمیته‌ی کاروباری تایبه‌ت بۆ ناوخۆی ئێران، که ئه‌و کۆمیته نۆێنه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێت له‌گه‌ڵ ئێرانی داهاتوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیکه‌ی بنده‌ستی ئێران.
5. کۆمیته‌ی هه‌ڵسووڕاندنی ئاشتی و ئاسایش له ناو کوردستانی پاش ڕووخانی ڕێژیم.
6. کۆمیته‌ی داڕشتنی یاسایه‌کی کاتی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی تا کاتی هه‌ڵبژاردنیکی ئازاد له کوردستان، خه‌ڵک به‌پێێ ئه‌و یاسا کاتییه له کوردستاندا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن. بۆ ئه‌و کۆمیته پێویسته له که‌سانی یاساناس و لێزان و ڕؤشنبیری گشتی کوردستان که‌ڵک وه‌ربگیرێت.
7. کۆمیته‌ی ڕاگه‌یاندن وته‌بلیغاتی به‌ره یا کۆنگره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،له ڕاگه‌یاندنێکی تایبه‌تدا.
8. کۆمیته‌ی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،که هه‌وڵ بدات بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ر ئامار و جۆگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و شؤینانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که سامانی ئابوورییان تێدایه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،7ی سه‌رماوه‌زی 2706 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به .11.200628
PSK . PB 158 Nordstrand. 1112 Oslo . Norway.
[email protected] ,
[email protected]. www.psk2006.org