هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

دیداری نێوان حیزبی زەحمەتکێشانیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
دیداری نێوان حیزبی زەحمەتکێشانیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان

بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بەهمەن حوسێن جێگری سکرتیری گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە گەرمی پێشوازیکران.

دیداری نێوان حیزبی زەحمەتکێشانیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان

لە درێژەی بریارەکانی کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە هەڵگری پەیامی بە هێزکردنی پێوەندی نێوان پارتی سەربەستی لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانیە، ڕێکەوتی ٧ی نەورۆزی ٢٧١٣ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٧ / ٣ / ٢٠ ١٣ی زاینی، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانیی کوردستان یان کرد.
لە لایەن بەرێز بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بەهمەن حوسێن جێگری سکرتیری گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە گەرمی پێشوازیکران. هەروەها هەر یەک لە بەڕیزان هیوا سەید سەلیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نیشتیمان کەمال بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکان و هاوکار ئیسماعیل ئەندامی پێوەندییەکانی حیزبی ناوبراو لە گەڵ سکرتیری حیزبی زەحمەتکێشان پێشوازییان لە شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد.
سەرەتایی دەسپێکی ئەو دیدارە دۆستانەی هەردوو پارتی هاوبیری نەتەوەیی، لە لایەن بەڕێز عارف باوەجانی بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە سوپاس و پیزانینی پ س ک ئاراستەی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد، لەمەر پشتیوانی لە کاتی بەستنی کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستی پێوەندی دۆستانەی بەردەوامیان.
پاشان هەر یەک لە بەڕێزان بەڵێن عەبدوڵا و بەهمەن حوسێن لە نۆرەی خۆیان بە ناوی حیزبی زەحمەتکێشانەوە پیرۆزبایی خۆیان سەر لە نۆی ئاراستەی سەرۆک و شاندی پ س ک کرد.
شاندی هەردوولا لە ماوەی یەککاتژمێر و نیو ڕەوشی سیاسی ئەمرۆیی گشت بەشەکانی کوردستانیان شرۆڤە کرد. لەو دیدارەدا هەردوولایەن بریاری بە هێزکردنی پێوەندی دوولایەنەیان بۆ یەکتری نۆێکردەوە.
هاوشاندی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بریتی بوون لە بەڕێزان وریا ساڵح زادە ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی، ڕەحمان ئەمینی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی سەرۆکایەتی، فەرحان کەریمی و مەسعود نەجاتی ئەندامانی پێوەندییەکان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٧ / ٣ / ٢٠ ١٣



2013-03-27 17:15:20

11 ساڵ و 13 کاتژمێر و 24 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©