دیداری نێوان ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
شایانی باسە لەو دیدارە دۆستانە دووقۆڵیەدا جەخت لەسەر پێوەندی نەتەوەییانە و گشتگیر لەسەر ئاستی هەموو بەشەکانی کوردستان کرایەوە. لەدرێژەی دیدارەکەدا شڕۆڤەیەکی ورد و بابەتییانەی کێشە وبابەتە یەک لە دوای یەکەکانی
دیداری نێوان ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان.
هەر لە درێژەی دیدار وچاوپێکەوتنەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پاش کۆنگرەی دووەم. رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١خاکەلێوەی ٢٧١٣ی کوردی بەرامبەر ٣١/٣/ ٢٠ ١٣ ی زایینی سەردانی یەکێتی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان لە هەلێری پایتەخت، کرا.
شاندی پ س ک پێکهاتبوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، وریا ساڵح زادە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی، ئاهورا هەورامی راوێژکاری سەرۆکی گشتی، مەسعود نەجاتی و فەرحان کەریمی ئەندامانی پێوەندییەکان. لەلایەن شاندی خانەخوێوە بە گەرمی پێشوازی لە شاندی پ س ک کرا . شاندی یەکێتی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان بریتی بوو لە رێزداران غەفوور مەخموری سکرتێری گشتی ی ن د ک ، عەبدووڵا عەدۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی پێوەنییەکان، خالید مەحمود ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی، شاکر هاشم بەرپرسی هەرێمی هەولێر، مامۆستا حوسێن تەها ئەندامی مەکتەبی ناوەندی پێوەندییەکان. شایانی باسە لەو دیدارە دۆستانە دووقۆڵیەدا جەخت لەسەر پێوەندی نەتەوەییانە و گشتگیر لەسەر ئاستی هەموو بەشەکانی کوردستان کرایەوە. لەدرێژەی دیدارەکەدا شڕۆڤەیەکی ورد و بابەتییانەی کێشە وبابەتە یەک لە دوای یەکەکانی ناوچەکانی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان باسی لەسەرکرا. هەروەها ئاماژەیەکی ورد بە چالاکییە دیپلۆماسیەکانی چەند چالاکیەکی داهاتووی دەرەوەی وڵات کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣١ / ٣ / ٢٠ ١٣
2013-04-01 06:02:45
11 ساڵ و 18 کاتژمێر و 45 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان