. لەلایەن شاندی خانەخوێوە بە گەرمی پێشوازی لە شاندی پ س ک
کرا. کە پێکهاتبوون لە رێزداران ڕێکار ئەحمەدسکرتێری گشتی حیزبیی ڕزگاری، عومەر حەسەن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و تەیب ئەحمەد مەکتەبی ڕاگەیاندن، ئاکۆ عەبدولمەجید مەکتەبی پێوەندی
دیداری نێوان ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و حیزبی ڕزگاریی کوردستان.
بە سەرکردنەوەی پارت ولایەنەکانی دۆستی پارتی سەربەستیی کوردستان یەکێک بوو لە بریارە گرنگەکانی کۆنگرەی دووەم، کە بە مەبەستی نۆێکردنەوەی پێوەندییەکانی پ س ک لەگەڵ گشت لایەنەکانی کوردستانی. رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٢خاکەلێوەی ٢٧١٣ی کوردی، بەرامبەر ١/٤/ ٢٠ ١٣ی زایینی، شاندێکی پ س ک سەردانی حیزبی ڕزگاریی کوردستان یان لە هەلێری پایتەخت، کرد.
شاندی پ س ک پێکهاتبوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، وریا ساڵح زادە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی، ئاهورا هەورامی راوێژکاری سەرۆکی گشتی، مەسعود نەجاتی و فەرحان کەریمی ئەندامانی پێوەندییەکان. لەلایەن شاندی خانەخوێوە بە گەرمی پێشوازی لە شاندی پ س ک
کرا. کە پێکهاتبوون لە رێزداران ڕێکار ئەحمەدسکرتێری گشتی حیزبیی ڕزگاری، عومەر حەسەن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و تەیب ئەحمەد مەکتەبی ڕاگەیاندن، ئاکۆ عەبدولمەجید مەکتەبی پێوەندی.
شایانی باسە لەو دیدارە دۆستانەدا کە لە سەرەتای دروستبوونی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە لەگەڵ حیزبی ناوبراو بەردەوامە، هەردوو لایەن لە سەر ڕەوشی کوردستان بە گشتی و داگیرکەران لە ناوچەکە و چەند بابەتیکی دیکە وەک کۆنگرەی داهاتووی حیزبی ڕزگاری کوردستان بۆچوونیان ئاڵوگۆر کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣١ / ٣ / ٢٠ ١٣