چاوپێکەوتنی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ رۆژنامەی بانگ، لە لایەن رۆژنامەنووس کارزان هەورامی ژمارە ٢٦/ ڕێکەوتی ٧ / ٤ / ٢٠ ١٣

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
چاوپێکەوتنی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ رۆژنامەی بانگ، لە لایەن رۆژنامەنووس  کارزان هەورامی  ژمارە  ٢٦/ ڕێکەوتی ٧ / ٤ / ٢٠ ١٣

بە داخەوە لە مێژووی خۆراگری خەڵکی کوردستان لە بەرامبەر داگیرکەران، بەردەوام کەسانێکیش هەبوون و هەن کە لە پێناو دەستکەوتی پارەو دەسەڵات بۆ ئازاردانی خەڵک خۆیان خزاندووەتە پاڵ دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێران. ئێمە باوەرمان بە بوونی دادگایەکی یاساییە، کە لە سەرچاوەی

چاوپێکەوتنی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ رۆژنامەی بانگ، لە لایەن رۆژنامەنووس کارزان هەورامی ژمارە ٢٦/ ڕێکەوتی ٧ / ٤ / ٢٠ ١٣

لەو چاوپێکەوتنەی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئەوە دەخاتەڕوو کە بارودۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە ماو ئێران زۆر بە خرابی هەنگاو دەنێت، ئاماژە بەوەش دەکات پارتەکەیان تا ئیستا لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە هاوکاری نەکراوە.
کارزان هەورامی


بانگ : تا ئیستا ئێوە هاوکاری نەکراون لە لایەن حکومەتەوە، لە کاتێکدا هاوکاری حیزبەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراوە. خۆیندنەوەتان چییە?
وەڵام: ئێمەش بۆ خۆمان چەند ساڵە بە شۆین وڵامی ئەو پرسیارەدا دەگەڕێین? بەو هیوایە ئێمەو ئێوەش وڵامێکمان دەستکەوێت.
بانگ: بارودۆخی ئێران چۆن دەبینن، ئایا گەشبینی ئەوە هەیە کە جوڵانەوەی کوردی دروست بێت.
وەڵام: بارودۆخی ئێران لە بواری سیاسی، ئابوری و دیپلوماسی بەردەوام بەرەوە خراببوون دەڕوات، گرتن و هێرشکردنە سەر هەموو ئازادییەکانی تاک لەو وڵاتە بەردەوامە، دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دراوسێی ئێران بووەتە پیشەی ئەم ڕێژیمە. هەر بۆیەش بێزارییەکان بەرامبەر بەم ڕڕێژیمە زیادیکردوە. ئیستاش دەورەی یانزەی سینارێۆی بە ناو هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری لە ئێران نزیکبووەتەوە، ئەگەری نا ئارامیەکی زۆر لە ئارادایە، کە ١٢ کاندیدی سەرەکی بۆ ئەو هەڵبژاردنە سینارێوییە بەرچاون. کە هەر یەکەو لە بەزمێک قسە دەکەن بۆ فریودانی خەڵک، بۆ نموونە هی وایان تێدایە لە کارنامەی خۆکاندیدکرد نیاندا باس لە ئیرانێکی فیدراڵی دەکات. کەجی حیزبە کوردییەکان باس لە فیدراڵی دەکەن بە جودا خوازیان تاوانبار دەکەن، ئەمانەش ڕوون و ئاشکرایە کە بیر لە دۆزینەوەی پرۆسەیەکی نۆێ دەکەن بۆ فریودانی خەڵک. لەوەش کە باس لە جوووڵانەوەی خەلک دەکەن! ئەگەر مەبەستان جووڵانەوەی خەڵکی کوردە لە ناوخۆی وڵات، خەڵک هەمیشە ئامادە بووەو ئامادەیە، بەڵام خەڵک چاوەروانی ئەڵتەرناتیڤە. کە ئەویش دروستبوونی بەرەیەکی سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، جا ئەو کات جووڵانەوەکانی خەڵکیش بە بەرنامەوە دەچێتە پێشەوە.
بانگ : ئێوە تاچەند هەوڵتان داوە کاربکەن بۆ ئەوەی پارتە کوردییەکان لە یەکتری نزیک بکەنەوە لە ڕۆژهەڵات?
وەڵام: ئێمە لەیەکەم ڕۆژی دروستبوونمانەوە تا ئیستاش بانگهێشەی گردبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە دەوری کارنامەیەکی هاوبەش دەکەین، کە دوایین پەیاممان بانگەوازێک بوو بۆ کۆبوونەوەیەک لە ژێر ناوی (دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ دوا رۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، کە دیسانەوە لە کۆنگرەی دووەمان لە سەری پێداگریمان کردوەو کاری لە سەر دەکەین. پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە قسەی یەکتری لە دەوری یەک کۆنابنەوە، بگرە بە داواکاری بەردەوامی خەڵک و داواکاری ڕووناکبیران وکەسایەتییە دیارەکانی کوردستانی لەوانەیە کاریگەری هەبێت، و هیوادارم چەند کەسایەتییەک بەو ئەرکەوە هەستن.
بانگ : دەوترێت چەند کوردێک هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن، ئێوەلە داهاتوودا چ جۆرە مامەڵەیەک لە گەڵ ئەو کەسانە دەکەن.
وەڵام: بە داخەوە لە مێژووی خۆراگری خەڵکی کوردستان لە بەرامبەر داگیرکەران، بەردەوام کەسانێکیش هەبوون و هەن کە لە پێناو دەستکەوتی پارەو دەسەڵات بۆ ئازاردانی خەڵک خۆیان خزاندووەتە پاڵ دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێران. ئێمە باوەرمان بە بوونی دادگایەکی یاساییە، کە لە سەرچاوەی حکومەتێکی دیمۆکراتی خەڵکی هەڵبژێردرابێت، کە دوا ڕۆژ ئەو تاوانبارانە بە سزایی خۆیان بگەیەنن. هیوادارم هیچ تاوانبار هەرگیز نەبەخشرێت لە پێناو هێنانە ناو حیزبەکانەوە.

بانگ: دەگوترێ ئێران چەک لە ڕێگای ئێراقەوە دەنێرێت بۆ دەرەوە، تا چەندە ڕاستە?
وەڵام: ئێران بەردەوام هەوڵدەدا لە وڵاتانی دراوسێی خۆی کێشەو نا ئارامی دروستبکات. بۆ ئەو کارەش٢ مەبەستی سەرەکی هەیە، یەکیان دوور خستنەوەی ڕای گشتییە لە سەر ئێران و گوازتنەوەی بۆ ئەو شۆێنانەی کە کێشەو نائارامییەکانی تێدایە. دووەم هەوڵدانە بۆ دروستکردنی چەند وڵاتێکی هاوشێوەی خۆی لە ناوچەکە کە لە ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا بێت بۆ تێکدانی ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوە ڕاست، کە نموونەشیان وڵاتی سوریاییە کە لە هەموو بوارێکەوە لە ژێر دەسەڵاتی ئێراندایە، کە ئیستاش وا بەردەوام هەوڵدەدا نەهێلێت ئەو ڕێژیمەی لە دەست بچێت. هەروەها دەستێوەردانە لە حکومەتی ئێراقی نۆی، کە نموونەشی پشتیوانیکردنە لە نوری مالکی، چوون مالکیش یەکێکە وەک بەشار ئەسەد بۆ ئەوان. هیچ شاراوە نییە کە ئێران ئیستا لە ڕێگەی ئێراقەوە چەک ڕەوانەی سوریا دەکات، پێشتر لە ڕیگەی سوریایەوە چەکی ڕەوانەی حیزبووڵلە لوبنان و شیعەکانی بەحرێن دەکرد.
بانگ : بەڕای تۆ بارودۆخی باشوری کوردستان چۆن دەبینی، لە کاتێکدا حیزبەکان بەرامبەر بە یەکتری ڕاوەستاون.
وەڵام: ناڵێم کەم و کوری نییەو هەموو شت تەواوە، پێش ئەوەی باسی خاڵە باشەکان بکرێت، حەشا لەوە ناکرێت کە تا ڕادەیەک گەندەڵی لە کوردستان هەرماوە، ئەویش نەریتێکە لە رۆژهەڵاتی ناڤین سەدان ساڵە پێش حکومەتی هەریمی کوردستان باوەو لە ناوچەکە ڕێشەی داکووتاوە، ئێمەش خەڵکێکین لەو خەڵکانەی ر٠¶ژهەڵاتی ناڤین، ئەگەر هەواش هێنابێتی هەر تیشکی بەر ئێمەش کەوتووە، بە تایبەت سیستەمی دەسەڵاتدارێتی حکومەتە جۆربەجۆرەکانی پێشووتری ئێراقی داگیرکەری کوردستان.
من باردوۆخی سیاسی و ئابوری و پێشکەوتن لە باشوری کوردستان ڕۆژتا رۆژ بەرەو باشتر دەبینم، بەڵام من وەک حکومەتێکی نۆی چاو لە کارەکانی لە سالی ٢٠ ٠ ٤ بۆ سەرەوە دەکەم. لە نێوان ١٩٩١ تا ٢٠ ٠ ٣ کوردستان لە قەیرانی ئابوری و شەری ناوخۆیی و بێ ئیمکاناتیدابوو. کە هیوادارم هەرگیز ئەو ئەزموونە تاڵانە لە مێژووی داهاتوومان نە لە باشور و نە لە هیچ بەشێکی دیکەی کوردستان دووپات نەبێتەوە. بەڵام لە ٢٠ ٠ ٤ بۆ سەرەوە ساڵ بەساڵ هەنگاوی باشتر نراوە. کوردستان لە بواری ئابوری وپرۆسەی دیمۆکراتیەت پەرەی سەندووە، ئاوەدانی وفەراحەتی ژیانی خەڵک تا ڕادەیەکی باش پەرەی سەندوە. هەرێمی کوردستان بووەتە وێردی سەر زاری زۆر ڕێکخراو کەسایەتی وکۆمپانیای مەزنی جیهانی. لە ئاست بەغداشەوە کورد هەمیشە وەک کارتێکی فشار بووە بۆ ئەو بەرپرسانەی بەغدا کە نییەتیان بەرامبەر بە ویستەکانی کورد خرابەو خراب بووە. سەبارەت بەوەی کە دەفەرمووی ئیستا هیندێک لە حیزبەکان بەرامبەر بە یەک وەستاون، من ئەوە تەنیا بە پروپاگەندەی هەڵبژاردنی دەیبینم و بە شتێکی ئاسایی دەزانم لە هەموو وڵاتێک لە کاتی هەڵبژاردن ئەو شتانە سەر هەڵدەدەن. دڵنیاشم لە پاش ئاکامی هەڵبژاردنەکان ئیتلاف و فراکسیۆنی هاوبەش دروسدەبنەوەو وەزعەکە ئارام دەبێتەوە، هیوادارم پروپاگەندەکانی هەڵبژاردن نەگەنە ئاستێک دڵرەنجانی ناخۆشی لێبکەوێتەوە.
لێرشەوە جێی خۆیەتی کە داواش لە گشت بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بکەین، لە هەوڵی نەهێشتنی گلێیەکانی خەڵکدابن. تەنیا هەر خەڵکی کوردستانە لە گشت تەنگانەکاندا پێشرەو بوون و پێشرەو دەبن، نموونەشمان هێنانی هێزی دیجلەی دروستکراوی مالکی بوو بۆ ناوچە دابراوەکان، کە چۆن خەڵکی کوردستان یەکدەنگ بەرەنگاریان بوونەوە. ئەو کەم و کورییانەی کە زۆر زەق و بەرچاون بە جدی کاری لە سەر بکەن. ویستی خەڵکی کوردستان بکەن بە پێوەری کاری سەرەکییان. لە هەوڵی دروستکردنی نەوەیەکی نۆیی ئاکادیمی بۆ ئیدارەکردنی کوردستانێکی مۆدێرن و سەربەخۆدا بن.

2013-04-08 07:35:06

11 ساڵ و 2 کاتژمێر و 2 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©