هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

دیداری نێوان سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و کەسایەتی سیاسی وناوداری گەلی ئامازیق لە وڵاتانی عەرەبی وئەفریقی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
دیداری نێوان سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و کەسایەتی سیاسی وناوداری گەلی ئامازیق لە وڵاتانی عەرەبی وئەفریقی.

هەروەها دوکتۆر ماگیس گەلێک خۆشحاڵی بە ئاشنابوونی بە پارتی سەربەستیی کوردستان و سەرۆکەکەی پێشاندا، دەستخۆشانەی ئاراستەی هزری سەربەخۆخوازی ئاراستەی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.

دیداری نێوان سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و کەسایەتی سیاسی وناوداری گەلی ئامازیق لە وڵاتانی عەرەبی وئەفریقی.


ڕێکەوتی ٧ / ٤ / ٢٠ ١٣ لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، دیدارێک لە نێوان بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەڕێز دوکتۆر مادگیس مادی، کەسایەتی چالاکی بواری مافەکانی گەلی بندەستی ئامازیق، کەلە چەندین وڵاتی عەرەبی و ئەفریقی خاکیان داگیرکراوە. هەروەها ناوبراو سەرنووسەری گۆڤاری بە ناوبانگی ئارمات، و بەرپرسی ماڵپەری تاوالاتە.
ناوبراو مەبەستی سەردانەکەی بۆ کوردستان بۆ پێکهێنانی ڕێکخراو دۆستایەتی کورد و ئەمازیقیە. لەو دیدارە دۆستانەدا سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان دەستخۆشی ئاراستەی ناوبراو کرد بۆ ئەو پرۆژە پیویستەو ئامادەی هاوکاری بۆ ناوبراو پێشاندا.
هەروەها دوکتۆر ماگیس گەلێک خۆشحاڵی بە ئاشنابوونی بە پارتی سەربەستیی کوردستان و سەرۆکەکەی پێشاندا، دەستخۆشانەی ئاراستەی هزری سەربەخۆخوازی ئاراستەی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد. لە درێژەی دیدارەکەدا ناوبراو ئاماژەی بە ڕەوەندی چالاکی ئامازیقەکان کرد لە وڵاتانی ئوروپایی و داوایکرد هەردوو لایەن لە ئوروپاش پێوەندییەکانیان بە هیز بکەن. بریاریشدرا کە لە چەندین ڕاگەیاندنی جیهانی، بە مەبەستی پشتیوانی لە هەردوو نەتەوەیی بندەست هیندێک کاری گرنگی هاوبەش ئەنجامبدرێت.
شایانی باسە کە ئامازیقیەکان دووەمین نەتەوەی مەزنی بندەستن لەپاش کورد لە جیهاندا، کە دەوڵەتەی سەربەخۆیی خۆیان نییە. ژمارەیان لە سەرەوەی ٣٥ ملۆین مەزندە دەکرێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٨ / ٤ / ٢٠ ١٣
[email protected] psk2006.org
2013-04-08 12:20:50

11 ساڵ و 14 کاتژمێر و 42 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©