تەوەری باسەکانی ئەو کۆبوونەوە دۆستانەیە بریتی بوون لە دروستکردنی پێوەندی دۆستایەتی و دوولایەنە، هەروەها هەلومەرجی ئەمرۆیی گشتی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی
دیدارێکی دۆستانە کۆمیتەی نۆرویژی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و پارتی سەربەستیی کوردستان.
رێکه وتی ١٣/٤/٢٠ ١٣ کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان، دیدارێکی دۆستانەیان له گەڵ کۆمیتەی گشتی نۆرویژی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێکهێنا. شاندی کۆمیتەی نۆرویژی پ سک پێکهاتبوون له هەر یەک له به رێزان عه تابەگ ئەسکەندەری، شێرکۆ پاڵانی و کاروخ ئەحمەدی ، وه هه روه ها شاندی کۆمەڵه بریتی بوون له بەرێزان ئیبراهیم کۆنەپۆشی، بەهار موحەمەدی. عەتا خاکی، رامیار ئیزەدی .
تەوەری باسەکانی ئەو کۆبوونەوە دۆستانەیە بریتی بوون لە دروستکردنی پێوەندی دۆستایەتی و دوولایەنە، هەروەها هەلومەرجی ئەمرۆیی گشتی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی.
شایەنی باسه کۆبونەوەکه له کەش و هەوایەکی پر له دۆستانه کۆتای پێهات، به رێزەوه شاندی پ س ک له لایەن شاندی کۆمەڵەی شۆرشگیڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە بەرێکران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
2013-04-14 15:03:37
11 ساڵ و 18 کاتژمێر و 39 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان