پێنچ شه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2724

سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری سەردانی شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرێنیان کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری سەردانی شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرێنیان کرد.

پاش ٢ کاتژمێر کۆبوونەوەی نێوان سەنتەری ڕایەڵ و سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، و بەشدارانی دیکە بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ بەشداری کوردستانیان لە یەکێک لە چالاکیە گرنگەکانی کورد لە دەرەوەی وڵات، کە چەند مانگی دیکە بەڕێوە دەچێت.

سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری سەردانی شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرێنیان کرد.



ڕسەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری سەردانی شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرێنیان کرد.
ڕێکەوتی٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٣بەرامبەر بە ١٣/٤/٢٠ ١٣ی زاینی. سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە یاوەری چەند ئەندام و دۆست و لاینگرێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەسەر بانگهێشتنی سەنتەری ڕایەڵ سەردانی شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرێن کرد، و لە لایەن ئەندامان وبەپرسانی ڕایەڵ کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان خالید قادر بەرپرسی سەنتەر ڕایەڵ. وریا موستەفا، شێروان میرزا، نیشتیمان قەرەنی. سۆزان عەبدوڵا. هێمن عەبدان. حەمەد ئەمین حەمەد. مەهدی عەبدولڕەحمان ئەندامانی سەنتەر بە گەرمی پێشوازیکران.
پاش ٢ کاتژمێر کۆبوونەوەی نێوان سەنتەری ڕایەڵ و سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، و بەشدارانی دیکە بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ بەشداری کوردستانیان لە یەکێک لە چالاکیە گرنگەکانی کورد لە دەرەوەی وڵات، کە چەند مانگی دیکە بەڕێوە دەچێت.
بەڕیوەبەرانی سەنتەری ڕایەڵ بە شێوەی پێشانگایی بەشێک لە چالاکیەکانی خۆیان وەک گۆرینەوەی کولتور لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکایی و ئوروپایی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پێشانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و میوانانی دیکەدا. سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانیش دەسخۆشانەی ئاراستەی سەنتەری ناوبراوکرد بۆ ئەو چالاکیە گرنگانە.
لە درێژەی سەردانەکەیان بۆ شاری ڕانیە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە یاوەری بەرپرسانی سەنتەری ڕایەڵ سەردانی بەڕێز حەمید عەبدوڵا سەرپەرەستیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین لە شاری ڕانیەیان کرد. کە لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازی کران. لەو دیدارەش بەریز حەمید عەبدوڵا پێشوازی لەو ئەرکە دیپلوماتیە کردو بە پرۆژەیەکی گرنگی بۆ کوردستان هەڵسەنگاند.
شایانی باسە لەو دیدارەی شاری ڕانیەو کۆبوونەوەی سەنتەری ڕایەل، بەڕیزان نەریمان فرۆکەوان و کاک سۆران هاوکاری کاک نەریمان وەک ئەندامی لێژنەی ئەو پرۆژەیە لەو کۆبوونەوە بەشدارییان هەبو.
هەر لەو سەردانەدا سەرۆکی پ س ک چەند ئەندامێکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ناوچەکانی پشدەر و بالەکایەتی بە سەرکرانەوە.

بۆ دیتنی وێنەی زیاتری ئەو دیدارە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
وێنەکانی شاری ڕانیە

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٣ی کوردی
2013-04-14 16:26:29

10 ساڵ و 11 مانگ و 13 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©