پەیوەندی تەلەفونی نێوان ئیبراهیم جاف و میری ئێزیدیانی جیهان
ناوەندی هەواڵ پارتی سەربەستیی کوردستان
ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە گەڵ میر تەحسین میری ئێزدیانی جیهان پەیوەندیەکی تەلەفونی کرد.
ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە گەڵ میر تەحسین میری ئێزدیانی جیهان پەیوەندیەکی تەلەفونی کرد.
ئیبراهیم جاف پاش بیستنی هەواڵی باری تەندروستی میر تەحسین میری ئێزیدیانی جیهانی بیست، بە تەلەفون پەیوەندی میر تەحسین و بە خانەوادەی میر تەحسین وە کردو هەواڵی تەندروستی میری پرسی.
لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بەڕێز ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی گستی پارتی سەربەستیی کوردسان هیوای لەش ساخی وسەلامەتی بۆ میر تەحسین میری ئێزدیانی جیهان خواست.
شایانی باسە میر تەحسین میری ئێزیدیانی جیهان ئێستا لە ئەڵمانیا لە نەخۆشخانە لە ژێر چارەسەریدایە، پاش هەواڵپرسین میر تەحسین بانگێشتی ئیبراهیم جافی کرد بۆ دیداری زیاتر یەکترین ناسین و لە یەکنزیکبوونەوە پاش کۆتایی هاتنی چارەسەری نەخۆشیەکەی لە نەخۆشخانە . میر تەحسین خۆشحاڵی خۆی بۆ پەیوەندییەکە دەربڕی وە بانگێشتی ئیبراهیم جافی کرد بەم نزیکانە بە دیداری یەک بگەن. میر تەحسین ڕابەری جیهانی ئێزیدیان سوپاسگوزاری خۆی بەرامبەر بە پارتی سەربەستیی کوردستان ڕاگەیان وسڵاوڕێزی ئاراستەی هاوڕێیانی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد.
2013-04-14 19:48:57
11 ساڵ و 22 کاتژمێر و 25 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان