بوومەلەرەزەیەکی زۆر بە هێز بە پلەی ٧،٨ چەند ناوچەیەکی بەلوجستانی هەژاندو بە سەدان قوربانی لێکەوتووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
هیندێک سەرچاوەی جیاواز بە سەدان کەس کوژراو برینداری لێکەوتووەتەوە، کەتا ئیستا ژمارەی قوربانییەکان بە هۆی زۆری ڕووداوەکەوە ئاشکرا نەکراون، هەروەها بە هەزاران خانوو باڵەخانەی
بوومەلەرەزەیەکی زۆر بە هێز بە پلەی ٧،٨ چەند ناوچەیەکی بەلوجستانی هەژاندو بە سەدان قوربانی لێکەوتووە.
ئەمرۆ ١٦/٤/٢٠ ١٣ لە کاتژمێر سێونیو بە کاتی کرماشان، بوومەلەرزەیەکی بە هێزی ٧،٨ پلەیی ناوچەکانی بەلوجستانی بندەستی ئێرانی هەژاندووە، هەردوو پارێزگاکانی بەلوجستان و سیستان و چەند شارو شاروچەکەیەکی دیکەی دەوروبەری گرتووەتەوە، بە وتەی هیندێک سەرچاوەی جیاواز بە سەدان کەس کوژراو برینداری لێکەوتووەتەوە، کەتا ئیستا ژمارەی قوربانییەکان بە هۆی زۆری ڕووداوەکەوە ئاشکرا نەکراون، هەروەها بە هەزاران خانوو باڵەخانەی ئەو ناوچانە تێکدراون.
هەروەها ئاسەواری ئەو بوومەلەرزەیە، لە سنووری بەشی بەلوجستانی بندەستی پاکستان ٨ کەسی کردوەتەوە قوربانی. باس لەوەش دەکرێت کە بە بە پلەی کەمتر چەند ناوچەیەکی ئەفغانستان و عوممان و قەتەر و بەحرێنیشی گرتووەتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2013-04-16 16:36:50
11 ساڵ و 17 کاتژمێر و 47 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان