له کۆنسه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه بڕیاری ( PKK رێکخراوی تیرۆر نییه
ANF - حسێن ئه‌لماڵی ــ ستراسبۆرگ
ده‌سته‌واژه‌ی ( PKK رێکخراوی تیرۆره ) جێگه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام له تاووتوێ و گفتوگۆکانی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌دا به رێژه‌ی زۆرینه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پێناسه‌ی ( تیرۆر چیه ) کراوه و لێره‌شه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ( PKK رێکخراوی تیرۆر )ه نابێت به هه‌ڵوێستێکی بێ لایه‌نانه .
له کۆنسه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه بڕیاری ( PKK رێکخراوی تیرۆر نییه .
لە ماڵپەری فورات نیوز وەرگیراوە.
ANF - حسێن ئه‌لماڵی ــ ستراسبۆرگ 23.04.2013
ئه‌نجوومه‌نی په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا راپۆرتی تایبه‌ت به تورکیای په‌سه‌ند کرد، به گه‌ڵاڵه پێشنیارێکی پێشکه‌ش کراوی راپۆرته‌که، ئه‌نجوومه‌نه‌که بڕیاری ( PKK رێکخراوی تیرۆر نییه )ی به رێژه‌ی (150) ده‌نگی ئه‌رێ له‌به‌رامبه‌ر به (11) ده‌نگی دژبه‌ر په‌سه‌ند کرد .
راپۆرته‌ری ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا تایبه‌ت به تورکیا، (Josette Durrieu) رایگه‌یاند که له راپۆرته‌که‌ی پێشوویدا ده‌سته‌واژه‌ی ( PKK رێکخراوی تیرۆره ) جێگه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام له تاووتوێ و گفتوگۆکانی ئه‌نجوومه‌نه‌که‌دا به رێژه‌ی زۆرینه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پێناسه‌ی ( تیرۆر چیه ) کراوه و لێره‌شه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ( PKK رێکخراوی تیرۆر )ه نابێت به هه‌ڵوێستێکی بێ لایه‌نانه .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که له ره‌شنووسی راپۆرته‌که‌یاندا له‌جیاتی ( PKK رێکخراوی تیرۆره ) به‌کارهێنانی ( به‌ڕێز ئۆجالان ) بۆ رێبه‌ره‌که‌ی و ( چالاکانی PKK ) بۆ ئه‌و PKK ییانه‌ی که کشاونه‌ته‌وه ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان، گونجاوتر بینراوه .
له‌دوای تاووتوێکردنی بابه‌ته‌که ئه‌نجوومه‌نی په‌رله‌مانتارانی یه‌کێتی ئه‌وروپا گۆڕانکارییه‌که‌یان خسته ده‌نگدانه‌وه و له کۆی (161) ده‌نگ به (150) ئه‌رێ و (11)ی پێچه‌وانه مادده‌که کرا به بڕیار .
له‌و باره‌یه‌شه‌وه په‌رله‌مانتاری BDP و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌که ( ئه‌رتوغروڵ کورکچو ) ئه‌وه‌ی به گۆڕانێکی زۆر به‌رز و گرنگ هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که وه‌کو باڵی چه‌پی ئه‌نجوومه‌نه‌که (9) پێشنیاری گۆڕانکاری گرنگیان پێشکه‌شی راپۆرته‌که کردووه و له‌وانه‌ش (7) یان په‌سه‌ند کراون .
کورکچو رایشیگه‌یاند که هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا له‌جیاتی ( سیسته‌می دیموکراتی و شێوازی په‌رله‌مانی ئایینده‌ی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی تورک و گه‌لی تورکه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێت ) پێشنیاری ( هاوڵاتیان و دام و ده‌زگاکانی تورکیا ) کراوه و پێشنیاره‌که‌ش په‌سه‌ند کراوه .
2013-04-24 04:49:13
11 ساڵ و 15 کاتژمێر و 31 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان