دیداری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له له‌نده‌ن .
به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
له‌و دانیشتنه‌دا که نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێر دریژه‌ی کێشا ،ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که بریتی بوو له باسی هه‌ل و مه‌رجی گشتی کوردستان و دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
دیداری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له له‌نده‌ن .
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی بۆ وڵاتی به‌ریتانیا ، ڕۆژی پێنج شه‌ممه 9 ی سه‌رماوه‌زی 2706 ی کوردی، سه‌ردانی ده‌فته‌ری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی کرد، که له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه،
له لایان به‌ریزان کاک هاوار حاجی . به‌رپرسی گشتی کۆمیته‌ی به‌ریتانیا.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د. به‌رپرسی مه‌کته‌ب به‌ریتانیا. خاتوو ره‌زان جه‌لال . به‌رپرسی یه‌کێتی ژنانی کوردستان له به‌ریتانیا به گه‌رمی پێشوازی کرا.
له‌و دانیشتنه‌دا که نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێر دریژه‌ی کێشا ،ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که بریتی بوو له باسی هه‌ل و مه‌رجی گشتی کوردستان و دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هه‌روه‌ها گرنگی دان به پێوه‌ندی دۆستانه‌ی نێۆان یه‌کێتی نیشتمانی و پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، که له لایان هه‌ردوو لاوه به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی کرا له دۆستایه‌تی هه‌ردوو پارتی کوردستانی.
له پاش چه‌ندین پرسیار و وڵام کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی پێهات.
به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
2006-12-04 17:41:28
19 ساڵ و 2 مانگ و 9 کاتژمێر و 49 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان