جلی ژنانەی کوردی بۆ کەسێک بریبووە، کە سزای لەبەر کردنی بەرگی ژنانەی کوردی وەک پێناسەیەکی ناشیرین بە کارهێنراوە بۆ سزادانی کەسێک بە قسەی ئەوان گوایا تاوانبارە.
بەشداری ڕێکخراوی ژنانی سەربەستی و پارتی سەربەستیی کوردستان، لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بە دژی بریاری دادگای مەریوانی سەر بە کۆماری ئیسڵامی ئێران. لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی.
ڕێکەوتی ٢٥ / ٤ / ٢٠ ١٣ لە شاری سلێمانی گرتبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوە مەدەنی و کەسایەتییە کوردستانیەکانەوە، بە مەبەستی ئیدانکردنی ئەو بێرێزییەی دادگای مەریوانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە بەرگی ژنانی کوردی ڕێکخرا. کە دادگای ناوبراو چەند رۆژ پێش سزای لەبەر کردنی جلی ژنانەی کوردی بۆ کەسێک بریبووە، کە سزای لەبەر کردنی بەرگی ژنانەی کوردی وەک پێناسەیەکی ناشیرین بە کارهێنراوە بۆ سزادانی کەسێک بە قسەی ئەوان گوایا تاوانبارە.
ئەو کردەوە نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەنگدانەوەی خرابی ناوخۆیی و دەرەکی لێکەتەوە.
بەڕێز ئیسماعیل ڕەسوڵی وەک نۆێنەری پارتی سەربەستیی کوردستان، بەڕێز ئەڤین موحەممەدی وەک نۆێنەری ڕێکخراوی ژنانی سەربەستیی کوردستان، کە هەردوو بەڕێزیان لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستین لەگەڵ شاندی یاوەریان، لەو گردبوونەوە بەشداریان کرد. وەک پشتیوانی دەنگی پارتی سەربەستیی کوردستانیان خستەپاڵ دەنگی ناڕازییان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٥ / ٤ / ٢٠ ١٣
2013-04-26 13:54:29
11 ساڵ و 18 کاتژمێر و 5 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان