چوارشه‌مه‌ 5 گوڵان 2724

سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی کوردستان بە بەشداری نۆێنەرانی حکومەت و لایەنەکانی کوردستانیەکان، و نۆێنەری لاوان و خۆێندکارانی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە کەمپی دۆمیزی پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی کوردستان بە بەشداری نۆێنەرانی حکومەت و لایەنەکانی کوردستانیەکان، و نۆێنەری لاوان و خۆێندکارانی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە کەمپی دۆمیزی پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد.

شایانی باسە کە ئەو کۆنفرانسە تا ئێوارەی رۆژی ٢٧ / ٤ درێژەی دەبێت، ڕێکخراوی لاوان و خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان کە بەفەرمی لە گشت رۆژانی کۆنفرانس بەشدارن، هاوکات ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتیمان بۆ رۆژی یەکەم و کردنەوەی کۆنفرانس بە فەرمی بانگهێشتکرابوون.

ڕۆژی ٢٦/٤ /٢٠ ١٣ سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی کوردستان، بە بەشداری سەدان کەس لە نۆێنەرانی لاوانی گشت لایەنەکانی کوردستانی ومیوانان، هەروەها بە بەشداری نۆێنەرانی سەرۆکی هەرێم، پەرلەمان، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەریمی کوردستان، رۆژی یەکەمی کۆنفرانس کرایەوە.
کاری یەکەم رۆژی کۆنفرانس بەشێوەی خوارەوە بەڕێوە چوو. پاش پێشکەشکردنی سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب ویەک خولەک ڕێزلێنان لە شەهیدانی کوردستان، وتاری سەرۆکی هەرێم، و وتاری لاوانی رۆژئاوا، وتاری لاوانی رۆژهەڵات، وتاری لاوانی باکور، وتاری لاوانی باشور، وتاری کەمپی دۆمیز، بەڕێوەچوو، هەروەها لە درێژەی کاری رۆژی یەکەمی کۆنفرانس، بە ئاهەنگ و شایی سرودی نەتەوەیی ونیشتیمانی لە لایەن لاوانی کەمپی دۆمیزەوە هۆڵی کۆنفرانس ڕازابووە.
شایانی باسە کە ئەو کۆنفرانسە تا ئێوارەی رۆژی ٢٧ / ٤ درێژەی دەبێت، ڕێکخراوی لاوان و خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان کە بەفەرمی لە گشت رۆژانی کۆنفرانس بەشدارن، هاوکات ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتیمان بۆ رۆژی یەکەم و کردنەوەی کۆنفرانس بە فەرمی بانگهێشتکرابوون.
شاندی پارتیمان بە سەرۆکایەتی بەڕێز عارف باوەجانی، و بە ئاراستەکردنی بروسکەیەک لە کردنەوەی یەکەم رۆژی کۆنفرانس بەشداریان هەبووە.
نۆێنەرانی پارتی سەربەستیی کوردستان لەو کۆنفرانسە گرنگەدا چاویان کەوت بە نۆێنەرانی لایەنی هەر چوارپارچەی کوردستان و چەند ئەندام پەرلەمان و کەسایەتیەکی نەتەوەیی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان. ٢٦ / ٤ / ٢٠ ١٣
2013-04-26 15:22:12

10 ساڵ و 11 مانگ و 7 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©