ڕاگەیاندراوی کۆتایی کاری ٢رۆژەی کۆنفرانسی لاوانی نەتەوەیی چوارپارچەی کوردستان

لاوانی نەتەوەیی کوردستان
ڕاگەیاندراوی کۆتایی کاری ٢رۆژەی کۆنفرانسی لاوانی نەتەوەیی چوارپارچەی کوردستان

1ـ پشگیرى لە خەباتى نەتەوەیی کورد دەکەین لەهەموو بەشەکانى کوردستان، پاراستن و رێزگرتن لە بەهاو سەروەرەیە نەتەوەییەکان بە ئەرکى هەموو لاوانى کورد دادەنرێ.
2ـ بەکارهێنانى دەستەواژەى (باشور و باکور و رۆژهەڵات و رۆژئاوایى) کوردستان لەبرى ناوى وڵاتى داگیرکارى کوردستان.
3ـ داواکارین لەکاتى بەستنى کۆنگرەى نەتەوەیی کورد، رۆژى شەهیدانى کورد دیارى بکرێت، سێ یەم کۆنفرانس پێشنیار دەکات رۆژى شەهید بوونى پێشەوا قازى محمد بە رۆژى شەهیدى کورد دیاری بکرێ.

ڕاگەیاندراوی کۆتایی کاری ٢رۆژەی کۆنفرانسی لاوانی نەتەوەیی چوارپارچەی کوردستان.

ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ ئاپریلی ٢٠ ١٣ی زاینی. سێهەمین کۆنفڕانسی نەتەوەیی لاوانی چوارپارچەی کوردستان لەکەمپی دومیز لەپارێزگای دهوک لەژێر دروشمی " یەک گوتاری نەتەوەیی لاوانی کورد" بە بەشداری نوێنەرانی ٧٦ رێکخراوی لاوانی کوردستان بەڕێوە چووە. کە تێیدا بەڕێزان فەرحان کەریمی و مەسعود نەجاتی نۆێنەرانی ڕێکخراوی لاوان وخۆێندکارانی پارتی سەربەستیی کوردستان بەشدار بوون.

دەقی راگەیەندراوەکە:
لە رۆژانى 26-27/4/2013 لە کەمپى دومیز، لە ژێر دروشمى لە پێناو یەکگوتارى نەتەوەیی لاوانى کورد، سێیەمین کۆنفرانسى نەتەوەیی لاوانى چوار پارچەى کوردستان بە ئامادەبوونى 250 ئەندام کە نوێنەرایەتى 76 رێکخراوى لاوانى هەرچوار پارچەى کوردستان دەکەن بەڕێوەچوو، کۆنفرانسەکە تەوەرەکانى بریتى بوون لە روانینى لاوان بۆ شۆڕشى نەتەوەیی کورد، هۆکارى دروستنەبوونى دەوڵەتى کوردى لە روانگەى لاوانەوە، داخوازیەکانى لاوان و ئینتیماى نەتەوەییان، هەوڵدان بۆ بەستنى کۆنگرەى نەتەوەیى. پاش بەردەوام بوونى لە دوو رۆژ بڕیارى لەسەر ئەو خاڵانەى خوارەوە درا.
1ـ پشگیرى لە خەباتى نەتەوەیی کورد دەکەین لەهەموو بەشەکانى کوردستان، پاراستن و رێزگرتن لە بەهاو سەروەرەیە نەتەوەییەکان بە ئەرکى هەموو لاوانى کورد دادەنرێ.
2ـ بەکارهێنانى دەستەواژەى (باشور و باکور و رۆژهەڵات و رۆژئاوایى) کوردستان لەبرى ناوى وڵاتى داگیرکارى کوردستان.
3ـ داواکارین لەکاتى بەستنى کۆنگرەى نەتەوەیی کورد، رۆژى شەهیدانى کورد دیارى بکرێت، سێ یەم کۆنفرانس پێشنیار دەکات رۆژى شەهید بوونى پێشەوا قازى محمد بە رۆژى شەهیدى کورد دیاری بکرێ.
4ـ کارکردن بۆ چەسپاندنى یەکگوتارى لەسەر ستراتیژى دیاریکردنى مافى چارەنووسى نەتەوەیى کورد.
5ـ رێگرتن لە شێواندنى مێژوو و کەلتورى کورد و ناساندنى بەنەوەى نوێ.
6ـ هەوڵدان بۆ بنیادنانى ژینگەیەکى تەندروست لە هەموو بوارەکان.
7ـ هەوڵدان بۆ پێکهێنانى کۆمەڵگەیەکى مرۆڤ سالار لەسەر بنەماى پابەندبوون بە جاڕنامەى مافى مرۆڤ، لە هەمان کاتدا پێوستە لەهەر شوێنێک مافى تاکێکى کورد پێشێل کرا سەرجەم لاوانى کورد لە پێناو ئیدانەکردنیدا هاو هەڵوێستبن.
8ـ پشگیرى لەهەر چەشنە هەوڵێکى ئاشتیانە لە باکورى کوردستان دەکەین بە مەرجێک خزمەت بۆ وەدیهێنانى مافەڕەواکانى گەلى کورد لە باکورى کوردستان بکات و گەل چارەنووسى خۆى دیاریبکات.
9ـ پێوستە شەڕى براکوژى بەهەر پاساوێک بێت دووبارە نەبێتەوە، هەر لایەنێک دووبارەى بکاتەوە پێوستە شەرمەزار بکرێت و رێگرى لێبکرێ لەهەموو کوردستان بە تایبەت رۆژئاواى کوردستان.
10ـپشگیرى لە شۆڕشى رۆژئاواى کوردستان دەکەین و دژى هەر هەوڵێکى پەرتبوونی ریزەکانى گەل دەوەستینەوە، داواکارین لە چوارچێوەى هەرێمێکى فیدراڵ بە مافەکانى خۆیان بگەن.
11ـ لە بەرامبەر سیاسەتى تواندنەوەى زمانى کوردى دەوەستینەوە و داواکارین زمانى ستاندار بێتە ئاراوە.
12ـ داوای گەڕاندنەوەى کەرکووک و ناوچە کوردستانیە دابڕێندراوەکان بۆ سەر ئیدارەی هەرێمى کوردستان دەکەین.
13ـ ئیدانەى ئەو کۆمەڵکوژیانە دەکەین کە رژێمى ئەسەد پەیڕەوى دەکات، داوا لە کۆمەڵى نێودەوڵەتى دەکەین لە ئاستى پێشێلکاری مافەکانیان بێتە دەنگ.
14ـ ئێمە وەکو لاوانى هەر چوار پارچەى کوردستان وێڕاى پشگیریمان لە خەباتی سەرجەم بەشەکانى کوردستان، ئیدانەى هەر هەوڵێکى خۆسەپاندن و بە لاڕێدا بردندنى خەباتیان دەکەین.
15ـ بەردەوامبوون لە هەوڵى پێکهێنانى فیدراسیۆنى رێکخراوەکانى لاوانى کوردستان.
16ـ ئێمە وەک لاوانى کورد مادە هۆشبەرەکان بەچەکى کاریگەر لە پێناو لەناوبردنى بیرى نەتەوەیى کورد دادەنێین و دژى دەوەستینەوە.
17ـ هەوڵدان بۆ بەرەنگار بوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان.
18ـ پێوستە لەسەر حکوومەتى هەرێمى کوردستان زەمینە بڕەخسێنێ بۆ لاوانى بەشەکانى ترى کوردستان کە نیشتەجێى هەرێمن، کێشەکانیان چارەسەربکرێ.
19ـ کۆنفرانسى لاوانى کورد کۆمەڵکوژى روبۆسکى شەرمەزار دەکات و داواکارە ئەنجامدەرانى ئاشکرابکرێن و بدرێنە دادگا.
20ـ کۆنفرانسى لاوانى کورد دژى پێشێلکردنى مافى نووسەر و ئەدیب و رۆژنامەنووسانە کە لە روى ئایدۆلۆژیەوە لەلایەن هەر لایەنێکەوە بکرێ .
21ـ بۆ سود وەرگرتن لە توانا لە بن نەهاتوەکانى لاوان پێویستە لە کایە سیاسى و کۆمەڵایەتى و ئیداریەکان بەشدارى یان پێبکرێ.
22ـ پێوستە حکوومەتى هەرێمى کوردستان هەوڵێکى جدى بۆ دەستبەر کردنى مافى کوردانى فەیلى بدات.
23ـ کۆنفرانس داواکارە لاوانى کورد لە هەندەران لە پێناو ویست و داخوازیەکانى کورد تێبکۆشن.
24ـ لاوانى کورد تواناکانیان لە پێناو خزمەت بە ئامانجە نەتەوەییەکان پەرەپێبدەن.
25ـ پێوستە لاوانى کوردستان ساڵانە یادى شەهیدانى سەرهەڵدانى 12 ئادارى ساڵى 2004 رۆژئاوای کوردستان وەک بزاڤێکى گەنجانە بکەنەوە.
26ـ کۆنفرانسى چوارەم، لە ساڵى داهاتوو رێکخراوەکانى لاوانى رۆژهەڵاتى کوردستان کات و شوێنەکەى دیارى دەکەن. بژى کورد. بژى کوردستان سەروەریى بۆ شەهیدان سێیەمین کۆنفرانسى لاوانى کوردستان.

27 نیسانى 2013 / دومیز
2013-04-28 12:22:10

10 ساڵ و 11 مانگ و 22 کاتژمێر و 40 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©