رۆشنبیرێکی کورد وه‌ک جێگری سه‌رۆکی که‌زاخستان ده‌ستنیشانکرا
کوردستان تیڤی
ه‌وه‌شی خسته روو، ئه‌مه هه‌نگاوێکی مێژووییه بۆ کورد به گشتی و بۆ کوردانی که‌زاخستان به تایبه‌تی، گوتیشی "ئێمه وه‌کو نووسه‌رانی دهۆک پیرۆزبایی خۆمانی ئاراسته ده‌که‌ین، له ساڵی رابردوو ئێمه‌ی به بانگهێشتێکی فه‌ره‌می بۆ که‌زاخستان بانگهێشت کرد و له‌وێ چه‌ند سمینارێکمان له‌باره‌ی مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی کورده‌وه پێشکه‌ش کرد".
رۆشنبیرێکی کورد وه‌ک جێگری سه‌رۆکی که‌زاخستان ده‌ستنیشانکرا
ئەم هەواڵە لە کوردستان تیڤی وەرگیراوە.
28 نيسان, 2013
KTV ...
له رێوره‌سمه‌کێدا و له لایه‌ن یه‌کێتیی گه‌لانی که‌زاخستان، که‌سایه‌تی رۆشنبیری کورد پرۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم، وه‌ک جێگرێ سه‌رۆکی که‌زاخستان ده‌ستنیشانکرا.
سه‌رۆکی لقی دهۆکی یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد، حه‌سه‌ن سلێڤانی به ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند "زۆر دڵخۆشین که سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی "به‌ربانک"ـی رۆشنبیری و سه‌رۆکی ره‌وه‌ندی کوردی له وڵاتی که‌زاخستان، به تێکڕای ده‌نگ له لایه‌ن یه‌کێتیی گه‌لانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرا".
ئه‌وه‌شی خسته روو، ئه‌مه هه‌نگاوێکی مێژووییه بۆ کورد به گشتی و بۆ کوردانی که‌زاخستان به تایبه‌تی، گوتیشی "ئێمه وه‌کو نووسه‌رانی دهۆک پیرۆزبایی خۆمانی ئاراسته ده‌که‌ین، له ساڵی رابردوو ئێمه‌ی به بانگهێشتێکی فه‌ره‌می بۆ که‌زاخستان بانگهێشت کرد و له‌وێ چه‌ند سمینارێکمان له‌باره‌ی مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی کورده‌وه پێشکه‌ش کرد".
سلێڤانی، ئه‌م ده‌سکه‌وته‌ی بۆ کورد به گرنگ نیشان دا و هیوای ئه‌وه‌شی خواست راگه‌یاندنه‌کانی کوردی گرنگی به‌م هه‌واڵه بده‌ن.
پرۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم، که‌سایه‌تییه‌کی رۆشنبیریی ناوداری کورده له که‌زاخستان، له بواری ئه‌ده‌بیاتی کوردییه‌وه چالاکی و به‌رهه‌می هه‌یه.
تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان کردووه، له ساڵی 2006 له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی، به فه‌ره‌می پێشوازی لێ‌کرا و پارساڵ به‌شداری له فێستیڤاڵی رۆشنبیری سۆران کرد و سمینارێکی له‌باره‌ی مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی کوردانی که‌زاخستان پێشکێش کرد.
2013-04-28 12:41:05
10 ساڵ و 11 مانگ و 12 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان