پاشان بڕیار و راسپارده‌کانی سێیه‌م کۆنفرانسی لاوانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان و داواکاری و پێداویستییه‌کانی نیشته‌جێبووانی که‌مپی دۆمیزی به سه‌رۆک بارزانی راگه‌یاند.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی به‌شداربووی سێیه‌م کۆنفرانسی لاوانی هەرچوار پارچەی کوردستان ده‌کات
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ / ٤ / ٢٠ ١٣ بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی کۆنفرانسی سێیەمی لاوانی نەتەوەیی ٤ پارچەی کوردستان، پێشوازی لە ن٠¶ینەرانی ڕێکخراوەکانی لاوانی بەشدار لەو کۆنفرانسە کرد. کە تێیدا مەسعود نەجاتی نۆێنەری لاوان و خۆێندکارانی سەربەستیی کوردستان بەشدار بوو.
دەقی هەواڵەکە لەماڵپەری کوردستان تی ڤی بە شێوەی خوارەوە
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 28/4/2013 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له سه‌لاحه‌دین پێشوازی له نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی به‌شداربووی سێیه‌م کۆنفرانسی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان کرد.
له دیدارەکەدا، سه‌ره‌تا ئومێد خۆشناو سکرتێری لاوانی دیموکراتی کوردستان به ناوی به‌شداربووانی کۆنفرانسه‌که سوپاسی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی کرد بۆ ئه‌و په‌یامه‌ی ئاراستەی کۆنفرانسه‌که‌ی کرد، پاشان بڕیار و راسپارده‌کانی سێیه‌م کۆنفرانسی لاوانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان و داواکاری و پێداویستییه‌کانی نیشته‌جێبووانی که‌مپی دۆمیزی به سه‌رۆک بارزانی راگه‌یاند.
سه‌رۆک بارزانی وێڕای به گه‌رمی به‌خێرهێنانی به‌شداربووانی کۆنفرانسه‌که، ده‌ستخۆشی به‌ستن و پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی سێیه‌م کۆنفرانسی لێکردن، هاوکات ئامۆژگاری کردن که پێویسته لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان هه‌وڵ بۆ یه‌کبوونی تواناکانیان بده‌ن و له ژێر یه‌ک ئاڵادا کار بکه‌ن و گوتی: پێویسته هه‌موو لاوان به بیری نه‌ته‌وه‌یی ئاشتیخوازی و دیموکراتیانه‌ی دوور له ره‌گه‌زپه‌رستی په‌روه‌رده بکرێن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به قوربانی و مه‌ینه‌تییه‌کانی گه‌لی کورد دا و گوتی: گه‌لی کورد قوربانی زۆری داوه و رێگه‌ی زۆریشی بڕیووه، ئه‌و قوربانیانه‌ی گه‌لی کورد داویه‌تی به‌شی ده ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه.
له به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا سه‌رۆک بارزانی ئاماژه‌ی به خۆراگریی گه‌لی کورد کرد و گوتی: گه‌لی کورد سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تییه‌کان توانی خۆڕاگر بێت و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بپارێزێ و ئێستاش گه‌یشتۆته قۆناغی خه‌باتی ئاشتی و دیموکراتی، و تەنیا بەو رێگه‌چاره‌یه ده‌سکه‌وته‌کان گه‌وره‌تر و پڕ به‌هاتر ده‌بن.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا سه‌رۆک بارزانی باسی له گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که کرد و گه‌شبینی خۆی نیشان دا که گۆڕانکارییه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی کوردن، بۆیه ده‌بێ کورد کارێک بکات له هاوکێشه تازەکاندا ده‌سکه‌وت مسۆگەر بکات، ئه‌وه‌ش له رێی یه‌کڕیزی و دانانی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبیه‌وه دێته‌دی و گوتی: حزب ته‌نیا ئامرازێکه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان نه‌ک زیاتر.
به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ته‌وه‌رێکی دیکه‌دا به‌ستنی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی به به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ قۆناغی ئێستا به پێویستزانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا کورد په‌یامی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان به گه‌لانی ناوچه‌که بگه‌یه‌نێ.
له کۆتایی دیداره‌که‌دا ئاماده‌بووانی سێیه‌م کۆنفرانسی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان چه‌ندین پرسیار و تێبینیان خسته‌ڕوو، سه‌رۆک بارزانییش وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیار و تێبینییه‌کانیانی دایه‌وه.