وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داوا لە گشت لایەنەکانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە پێوەندیدارن بە یاسا‌و مافەکانی کرێکارانەوە، لەو کارگەو کۆمپانیانە بکۆڵنەوە کە زۆر بێبەرپرسانە لەو بوارەدا کرێکاران تووشی ڕووداوی دڵتەزێن دەکەن.
بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌بۆنه‌ی یه‌کی مای ڕۆژی کرێکارانی جیهان.
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان.
لە یادوبۆنەکانی نێۆنەتەوەیی ساڵ بە ساڵ ژیانی کۆمەلگای جیهان بەرەو باشی دەروات، بەڵام مخابن ژیانی ئێمەی کوردی وڵاتداگیرکراو ساڵ بە ساڵ بەرەو نەهاتمەتی دەروات. هەموو ساڵێک لە یەکی مای ڕۆژێ کرێکارانی جیهان گشت کرێکار‌و مافخوراوان بە خرۆشەوە دێنە سەر شەقام و شۆێنە تایبەتیی کرێکارییەکان، و وێرای پیرۆزکردنی ئەمرۆژە هاوکات داوای مافەکانی خۆیان دەکەن. بەڵام گەلی ئێمە لە ساڵان و لە جاران ژیان ومافەکانی بەرەو نەهامەتی دەروات.
په‌سه‌ندکردنی ئه‌م ڕۆژه وه‌ک ڕۆژی کرێکارانی جیهانی له ساڵی ١٨٨٩ی زایینی له شاری پاریس، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه که ژیان و مافی کرێکاران پارێزراو بێت. به‌ڵام مخابن له وڵاتی داگیرکراوی ئێمه هه‌موو چین و تۆێژه‌کانی گه‌له‌که‌مان و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووش کرێکاران مافیان پێشێلکراوه‌و به‌رده‌وامیش پێشێل ده‌کرێت.
به بۆنه‌ی ڕۆژی ١١ی گوڵان (یه‌کی مای) ئەنجومەنی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ی گشت کرێکارانی کوردستان وجیهان ده‌کات. هەروەها بانگێشه‌ی گشت کرێکار‌و چین وتۆێژێکی کوردستان ده‌که‌ین که پشتیوانی وپشتگیری له پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتی داگیرکراومان له ژێر سته‌می داگیرکه‌ردا ڕزگاری بێت.
جێێ ئاماژە پێکردنە کە بەهۆی دۆزی نالەباری ئابوری لە رۆژهەڵای کوردستان، خەڵکێکی زۆری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو باشوری وڵاتەکەیان هاتوون، بۆ دابینکردنی ژیانی بنەماڵەکەیان لە ڕێگەی کرێکارییەوە. بە داخەوە لە ساڵی پارەوە تا یەکی مای ئەمساڵ، بە دەیان کرێکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە هەرێمی کوردستان بەڕووداوی دڵتەزێن گیانیان لە دەستداوە. ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ کەمتەرخەمی خاوەنکارو کۆمپانیاکان.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داوا لە گشت لایەنەکانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە پێوەندیدارن بە یاسا‌و مافەکانی کرێکارانەوە، لەو کارگەو کۆمپانیانە بکۆڵنەوە کە زۆر بێبەرپرسانە لەو بوارەدا کرێکاران تووشی ڕووداوی دڵتەزێن دەکەن.
به‌رز و به‌ڕێز بێت ڕۆژی١١ی گوڵان(یه‌کی مای) ، جێژنی جیهانی چینی کرێکار.
بەردەوام بێت خەبات لە یێناو کوردستانێکی سەربەخۆ و دیمۆکرات‌دا.
ئەنجومەنی سه‌رکردایه‌تی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
١١ی بانەمەری ٢٧١٣ ی کوردی. ١ی مای ٢٠ ١٣ی زاینی
www.psk2006.org