چاوپێکەوتنی ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
چاوپێکەوتنی ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ڕێگەی سکایپەوە لە گەڵ تەلەفزیۆنی کەنالی سەفای کۆیتی ( ئەهوازونا ئەلفەضائیە)کە لە سعودیەوە پەخشی بەرنامەکانی دەکات دەربارەی هەڵبژاردنەکای ئێران.
چاوپێکەوتنی ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ڕێگەی سکایپەوە لە گەڵ تەلەفزیۆنی کەنالی سەفای کۆیتی ( ئەهوازونا ئەلفەضائیە)کە لە سعودیەوە پەخشی بەرنامەکانی دەکات دەربارەی هەڵبژاردنەکای ئێران.
لەو چاوپێکەوتنەدا کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنەکانی ئێران ، بەڕیوەبەری بەرنامەکە لە وتەکانیدا ڕەخنەی ئەوەی کرد کە ڕاپەڕین وشۆڕش دژی له لایهن گهلانی بندهستی ئێرانهوه نیە، بەڕێز ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان ڕاستەوخۆ ئاماژەی بە هەڵوێستی پارتی سەربەستیی کوردستان دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئێران کرد , وتی ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان دژی بەشداربوون لەو هەڵبژاردنە نا دیموکراسییەن کە تەنها شێوهی دهسهڵاتداران دەگۆڕێ بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە سیستەمەکە ناکات، وە هەروەها وتی ئەوانەی وەک بەرهەلستکار ناویان دەبەن وەک موسەوی وخاتەمی وکەروبی ئەوانە دامەزرێنەری ئهو سیستهمه درندەیەن, ئەوانە دروستکەری ئەو ڕژێمە دیکتاتۆریەن، وە ئەوانەی دەڵێن کەروبی کوردەو نوێنەرایەتی کورد دەکات درۆیە چوونکە کەروبی کەسێکی تایفەگەری شیعەگەر نەک کوردپەروەر، وە کەسێکی دامەزرێنەری ئەو ڕژێمەیە لە گەڵ خاتەمی وموسەوی وهەواڵەکانیان ئەوانە بە دەریایەک خوێنی خەڵکی بێتاوان لە سەرەتاوە ئەو ڕژێمەیان دامەزراند. وەڵامی ئەو پرسیارو ڕەخنەی بەڕێوەبەری بەرنامەکە دایەوە کە بۆ شۆڕش وڕاپەڕین دژی ئێران نەبووەو نیە? ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستی کوردستان وەڵامی دایەوەو دایەوەو تیشکی خستە سەر ڕاپەڕین وشۆڕشەکانی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادی وسەربەخۆیی بە درێژایی مێژوو بە تایبەتیش لە سەرەتای دەسەڵاتی خومەینی کورد هەردەم لە ڕیزی پێشەوەی شۆڕش وڕاپەڕینەوە بوون ، هەموو جارێک بوونە قوربانی بەرژەوەندی نێودەوڵەتی وهەرێمی بۆ نموونە کە ساڵانی 1979-1981 زۆرینەی خاکی کوردستان لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە ڕزگارکرا، بەڵام بە هۆکاری بەرژەوەندی زلهێزەکان وهێزە هەرێمیەکان و سکانداڵی (ئێران گەیت) کورد کرا بە قوربانی.
هەروەها ئیبراهیم جاف ڕەخنە لە ڕاگەیاندنی ناوچەکەو بە تایبەتی عەرەبی و دەسەڵاتی وڵاتانی کەنداو وەک سعودیەو وڵاتانی تر تا ئیستا بە ڕاستی هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکە نەبوونەوەو ئەو گرنگییان پێنەداوە.
هەروەها ئیبراهیم جاف ڕەخنەی لە وڵاتانی کەنداو گرت کر گرنگیان نەداوە بە کێشەی گەلانی بندەستی ئێران ووە بە پێی پێویست وەڵامی داوای هێزە شۆڕشگێڕەکان وبەرهەڵستکارانی ئێرانی گەلانی بندەستی ئێرانیان نەداوەتەوە، وە ڕاگەیاندنی عەرەبیش بە پێی پێویستی ڕۆژانەی خۆی باسی بارودۆخی ئەو گەلانەی کردوە نەک وەک پێویست ,.
هەروەها ئیبراهیم جاف جێگری سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان بێدهنگ بوون له تاوانهکانی ڕژێمی فاشیستی ئێران دژی گهلانی ئێران به گشتی وگهلی کوردستان به تایبهتی .
بۆ بینینی زانیاری زیاتر کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
http://www.youtube.com/watch?v=2Qm0c4vkOEY
2013-05-01 21:53:36
10 ساڵ و 11 مانگ و 4 کاتژمێر و 47 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان