وتووێژێکی کورت له‌گه‌ڵ دیار په‌روانه، ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌ستیی ئۆرگ.
http://www.serbesti.org
تووێژێک له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دیار په‌روانه چالاکوانی سیاسی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارتی سه‌ربه‌ستی، به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یانی پارتیمان.
- کاک دیار ئه‌م کاته‌ت باش و ماند و نه‌بی. ده‌کرێ سه‌ره‌تا بۆمان باسی هه‌ندێ گۆڕانکاری نوێ بکه‌ی که له نێو ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا هاتوونه پێش?
- به‌لێ، ڤیان خانم. سه‌ره‌تا پێتان بڵێم، که له دوای کۆنگره‌ی ٢، پارتیمان به‌رگێکی نوێی له‌به‌ر کردووه، ئێمه له نێو پارتیماندا ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیمان هه‌یه، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه کاری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن ئاسان ده‌کاته‌وه، به‌و پێیه‌یی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی خاوه‌ن بڕیاڕن. هه‌ڵبه‌ت له کۆنگره‌ی ٢، کاک باوه‌جانی خۆی کاندید نه‌ده‌کرده‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌وه‌بوو به داوا کاری زۆر، کاک باوه‌جانیان ناچار کرد خۆی بۆ پۆسته‌که‌ی کاندید بکات، بێگومان ئه‌ویش که‌سێکی ماندوو نه‌ناسه....... ، ئه‌وه ئه‌و گۆڕانکارییه گرنگه‌یه که له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ڕوویداوه.
- کاک دیار، دوو که‌س له ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌رکراون له نۆرێژ له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی نۆرێژ. ئایه هۆکاری ده‌رکردنی ئه‌و که‌سانه چیی بوو له نێو ڕیزه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان?
- هه‌ڵبه‌ت ڤیان خانم، ئه‌و هاوڕێیانه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی ده‌رنه‌کراون، پاشان پارتیمان که‌س به زۆر ڕاناگرێ، هه‌ر که‌سێکی نیشتیمان په‌روه‌ر بێت و بیهه‌وێ له‌گه‌ڵ پارتیماندا بێت، زۆر باشه به‌خێر بێت. هه‌ڵوێستی پارتیمان دیاره، ئێمه خۆمان به‌و شته بچووکانه‌وه خه‌ریک ناکه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه بۆ ئێمه، ئه‌وه‌یه شۆڕشمان بگوازینه‌وه بۆ شاخ و شان به‌شانی برایانی دیکه‌ی کورد له چیاکانی کورد، به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران بجه‌نگین، له پێناوی سه‌ربه‌ستی بۆ گه‌له‌که‌مان. هه‌ندێ شتی بچووک هه‌یه پێویست ناکات خۆمان پێوه خه‌ریک بکه‌ین.
زۆر سوپاس کاک دیار بۆ وه‌لامی پرسیاره‌کانت.
2013-05-05 18:14:35
10 ساڵ و 11 مانگ و 17 کاتژمێر و 5 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان