دیداری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و2 لایه‌نی دیکه‌ی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران له گه‌ڵ ئه‌منستی تئینته‌ر ناشیوناڵی جیهانی له له‌نده‌ن.
به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
کاتێک که تراژیدیای دژواری ژیانی ئه‌و ژن ومناڵه کوردانه‌ی که گیرهاتوون له‌سه‌ر سنووری ئێراق وئۆردونی باس ده‌کرد، نۆێنه‌رانی ئه‌منستی به ده‌ربڕینی داخ و که‌سه‌ر فرمێسک له چاوانیان ده‌هاته خوار.
دیداری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و2 لایه‌نی دیکه‌ی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران له گه‌ڵ ئه‌منستی تی تئینته‌ر ناشیوناڵی جیهانی له له‌نده‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی 10ی سه‌رماوه‌زی 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 1.12.2006 به‌ڕیز کاک عارف باوه‌جانی له لایان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،به‌ڕیزمه‌حمود ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی به‌ره‌ی دیمۆکراتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز،به‌ڕێز موران ئاتاسوی بێهرۆز،جێگری سه‌رۆکی کۆنگره‌ی جیهانی ئازه‌ربایجان، سه‌ردانی باره‌گای گشتی ڕێکخراوی نێۆنه‌ته‌وه‌یی لێبوردنی جیهانیان کرد، که له‌لایان به‌رپرسانی رێکخراوی لێبوردنی جیهانی( ئه‌منێستی) :سیما واتینگ به‌رپرسی کاروباری پێوه‌ندی به ئێران، ئان هاریسون به‌رپرسی گشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،کاته ویلینگهام ڕاوێژکاری گشتی ڕێکخراوی لێبوردنی جیهانی له شاری له‌نده‌ن پێشوازی کران.
که ناوه‌ندی گشتی ئه‌و ڕیکخراوه جیهانییه له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیایه.
سه‌ره‌تا به کورته پێناسه‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌ره‌ی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران و باسێکی گشتی له‌سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر گه‌لانی بنده‌ست کۆبوونه‌وه‌که کرایه‌وه،
پاشان نۆره درا به هه‌ر لایه‌نێکی به‌شدار که بۆ ماوه‌ی 25 خوله‌ک له‌سه‌ر گه‌لانی خۆیان باس بکه‌ن،
کاک عارف باوه‌جانی سه‌ره‌تا باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان گیرهاتوو له‌سه‌ر سمنووری ئێراق و ئۆردون ئاراسته‌ی کۆبوونه‌وه‌که کرد، کاتێک که تراژیدیای دژواری ژیانی ئه‌و ژن ومناڵه کوردانه‌ی که گیرهاتوون له‌سه‌ر سنووری ئێراق وئۆردونی باس ده‌کرد، نۆێنه‌رانی ئه‌منستی به ده‌ربڕینی داخ و که‌سه‌ر فرمێسک له چاوانیان ده‌هاته خوار. ڕێزدار باوه‌جانی هه‌روه‌ها باسی ژیانی پڕ له مه‌ترسی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کرد که بۆ ماوه‌ی ساڵانێکی زۆره له تورکیا ده‌ژین،ڕه‌وانه‌ی وڵاتی سیێه‌م ناکرێن و مه‌ترسی ته‌حویل دانه‌وه‌یان به ڕێژیمی ئێران هه‌یه.
هه‌روه‌ها کاک عارف ئاماژه‌ی به‌و په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد،که هاتوونه‌ته‌وه وڵاتی بریتانیا ووڵاتانی دیکه‌ی ئوروپا‌و داوای په‌نابه‌ری ده‌که‌ن، به‌شێکیان مافی په‌نابه‌ریان پێ نه‌دراوه‌و،ناوبراو به هیندێک به‌ڵگه‌وه ڕایگه‌یاند که به زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ئیران جێگای مه‌ترسییه.
به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی هێژا کاک عارف باوه‌جانی له‌و کۆبوونه‌وه‌دا باسی پێشێل کارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له بواره‌کانی مافی مرۆڤه‌وه له ناوچه‌کانی کوردستان. وه‌ک له سیداره دانی گیراوه سیاسیه‌کان،به‌ند کردنی که‌سانێک که ڕه‌خنه له سیاسه‌ته‌کانی ڕێژم ده‌گرن وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان به دژی ڕێژیم به‌شداریان کردبوو،هه‌روه‌ها داخستنی چه‌ندین ڕۆژنامه‌و ڕێکخراوی کۆمه‌ڵایه‌تی،ئازاردان و به‌ندکردنی ئه‌ندامانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له ئێران و زۆر خاڵی دیکه،
له درێژه‌ی باسه‌که‌ی دا کاک عارف چووه سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی ژنان و مناڵانی کوردستان.
کاک عارف ڕایگه‌یاند که به هۆیی خرابی یاساکانی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر ژنان به گشتی وژنانی کورد به تایبه‌تی، کاریگه‌ری زۆر دڵته‌زێنی هه‌بووه،که به هۆی هیندیک داب و ڕسوومی داسه‌پاوی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیسلامی له لایه‌ن ئه‌و ڕێژیمه‌وه ،به ڕۆژانه به ده‌یان ژن له کوردستان خۆیان ده‌سووتێنن و کۆتایی به ته‌مه‌نی ژیانیان دێنن.
پاشان باسی ئه‌وه‌ی کرد، که له‌به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی کوردستان، به هۆی ده‌ست کورتی بنه‌ماڵه‌کان مناڵانی خواری 15 ساڵ کاریان پێده‌کرێت،وه‌ک دژوارترین کار،کاری کوره‌خانه، ده‌ست فرۆشی و بۆیاخ کردن و زۆر کاری دیکه، باوه‌جانی هۆکاره‌که‌ی گێڕایه‌وه بۆ نه‌بوونی یاسایه‌ک له لایان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاراستنی مافه‌کانی مناڵ، و دابین نه‌کردنی پشتیوانی ماڵی بۆ مناڵانی ده‌ست کورت بۆ ئه‌وه‌ی بخۆێنن،
هێژا کاک عارف باسی له کۆتایی باسه‌که‌یدا دووباره داوای کرده‌وه که مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانی کورد له یاد نه‌کرێت، داوای کرد که ڕێکخراوی (ئه‌منستی) داوا بکه‌ن له وڵاتانی تورکیا‌و ئێراق و ئۆردون که ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕێزدار باوه‌جانی داوای کرد، که ئه‌منستی هاوکاری و پشتیوانی ڕێکخراوانی ژنان ومافی مرۆڤی کوردستان و مافی مناڵان له ده‌ره‌وه ناوخۆی کوردستان بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له چالاکیه‌کانیان زیاتر پێشکه‌ون. یا هه‌وڵ بدرێت له‌و خه‌ڵاتانه‌ی جیهانی بدرێ به‌و ڕێکخراوه کوردیانه‌ی بواری مافی مرۆڤ که به نه‌بوونی ئیمکاناتی ماڵییه‌وه چالاکیان به‌رده‌وامه،
به‌شدارانی ئه‌منستی وێرای سوپاس کردن بۆ ئه‌و زانیاریانه که له لایان کاک عارفه‌وه ئاراسته‌یان کرا،ڕایان گه یان که به گۆێره‌ی پێویست هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن بۆ داواکاریه‌کان.
هه‌روه‌ها داوایان له هێژا باوه‌جانی کرد، که به‌رده‌وام زانیاریان له‌و بواره‌دا بۆ بنێرن، ڕێکخراوه چالاکه‌کانی کوردستانیان پێ بناسێنن،
به‌شی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
2006-12-15 18:31:16
19 ساڵ و 2 مانگ و 9 کاتژمێر و پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان