هه‌ینی 31 خاکه‌لێوه‌ 2724

لاوان پێکهێنەری دوارۆژی هەر نەتەوەیەکن ، دەتوانن دامەزرێنەر یان خود رۆخێنەر بن لە نێو کۆمەڵگەدا. نووسینی کاوە ئاریا.

کاوە ئاریا
لاوان پێکهێنەری دوارۆژی هەر نەتەوەیەکن ، دەتوانن دامەزرێنەر یان خود رۆخێنەر بن لە نێو کۆمەڵگەدا. نووسینی کاوە ئاریا.

بەداخەوە زۆر لە لاوەکانی ئێمە بە هۆی نەبونی زانست سەبارەت بە مێژو و کلتوری نەتەوەی خۆیان و هەستی نەتەوایەتی و ئەو کۆمەڵە گرفتانەی کە لەلایان نەتەوەکەی خۆیان بەسەریان هاتبوو بە زوترین کات بون بە قوربانی سڕینەوەی ناسنامەی کوردایەتی خۆیان و تەنانەش دژی کولتوری نەتەوەیشان ڕادەوەستان. زۆر لە گەنجانی کرێکاری کورد، دەکرێت بڵێم بۆ یەکجاری پشتیان کردە مێژوی خۆیان و بە شانازی بە زمانێکی دیکە قسە کردن و جلێکی دیکە پۆشین

لاوان پێکهێنەری دوارۆژی هەر نەتەوەیەکن ، دەتوانن دامەزرێنەر یان خود رۆخێنەر بن لە نێو کۆمەڵگەدا.

نووسینی کاوە ئاریا.



قەومی کورد ئیسباتی کرد بۆ عالەمی سەرووی زەمین
میللەتێکی قارەمانن، هەر دەبێت سەربەست بژین
میللەتی لاوی لە ڕێگای سەربەخۆیی نیشتمان
بێتە بەر سێدارە بێ ترس، دەم بە خەندەو پێکەنین
میللەتی وا نامڕێ، با دوژمنی هەر شەق بەڕێ
پەندی پێشینیانە ڕاستە بەرخی نێر بۆ سەڕ بڕین
مامۆستا فایق بێکەس

لەم بابەتەدا دەمەوێت ئاماژەیەکی کورت بکەم بە ژیان و دونیای لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و چۆنیەتی بیری سەربەخۆخوازیان بە پێی دەسەڵاتی خۆیان و دەسەڵاتی زاڵ بە سەریاندا. لاوێتی واتە دونیایەکی پەشێویوو سەرگەردانی لە نیوان بیرو بروای خێزان و خوێندنگاو کۆمەڵگەدا. لاو تا پێش دەستپێکی سەردەمەی لاوێتی، بە بڕیاری خێزانەکەی هەنگاوی ناوە وبە خوێندنەوەی بابەتەکان لە خوێندنگا زانستی کۆ کردوەتەوە و بە لاسایی یاسا خۆی بە ڕێ کردوە.
جیاوازی لە نێوان دونیای منداڵی و دونیای لاوێتی هەستی سەربەخۆیی و سەربەستیە، دونیایەکە زۆر جیاوازتر لە دونیای منداڵی، لاو خۆی بڕیار دەدات کە چۆنیەتی ژیانی خۆی هەڵبژێریت.
لاو لاسایی کەسانێک دەکاتەوە کە ژیانیان زۆر جیاوازە لە ژیانی کەسانی دیکە لەو کۆمەڵگەدا، هەر لاوێک بە بیڕو بڕوای خۆی لاسایی کەسانێ دەکاتەوە کە ئامانجەکەی خۆی لە ژیانی ئەواندا دەدۆزێتەوە. لاوێک کە سەرمایەی کردوەتە ئامانجی خۆی زۆرتر هەڵسو کەوت بە شێوازی بازەرگانەکان دەکات و هتد.
بەڵام گەر لاوێک ئامانجی نەبێت لە کۆمەڵگەدا، ژیانی رۆژانەی خۆی چۆن بەڕێ دەکات??
پێش ئەوەی کە ئاماژە بدەم بە چۆنیەتی ژیانی ئەم لاوە بە پێویستی دەزانم باسێکی کورت بکەم لەو کۆمەڵگە کە لاو تێیدا دەژیت. چی شتانێکی بەلای ئەم کۆمەڵگە بە نرخە و گرنگی بە چی دەدات? لە هەموو کۆمەڵگەکاندا ئەو هەل و مەرجەی کە دەسەڵات دابینی دەکات بۆدانیشتوانی خۆیی، دەتوانێت ببێتە هۆی بەرز کردنەوە و یان دابەزیینی ئاستی رووناکبیری و بواری ئابوری و چەنیەتی ڕێژێ تاوان لەو کۆمەڵگەدا. رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو پارچە خاکەیە کە بۆ ماوای چەن سەدەیە لە ژێر دەسەڵاتی دەسەڵاتدارانی غەیری کورد بوەتە قوربانی، هەر دەسەڵاتێک بە شێوازێک هەڵسو کەوتی لە گەڵ، گەل و نەتەوەی ئەم خاکە کردووە. لە بەر ئەوەی بابەتەکەم تەرخان دەکەم بەم سەردەمەیە ، دێمە سەر ئەو گرفتانەی کە لە لایان کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە یەخەی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووە.
پاش ئەوەی کە ناسنامەی سەربڕینی کورد رەنگی ئالۆزی بە خۆیەوە گرت و لەوە بەدواوە کوردەکان، بە کەسانێکی سەربڕ لە شارەکانی ئێران ناس نەدەکران، زۆربەی لاوەکان بە هۆی نەبوونی ئیش و کار لە ناوچەکانی خۆیان بە ناچار رویان دەکردە شارەکانی دی بۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیانی رۆژانەی خۆیان و خێزانیان. بەداخەوە زۆر لە لاوەکانی ئێمە بە هۆی نەبونی زانست سەبارەت بە مێژو و کلتوری نەتەوەی خۆیان و هەستی نەتەوایەتی و ئەو کۆمەڵە گرفتانەی کە لەلایان نەتەوەکەی خۆیان بەسەریان هاتبوو بە زوترین کات بون بە قوربانی سڕینەوەی ناسنامەی کوردایەتی خۆیان و تەنانەش دژی کولتوری نەتەوەیشان ڕادەوەستان. زۆر لە گەنجانی کرێکاری کورد، دەکرێت بڵێم بۆ یەکجاری پشتیان کردە مێژوی خۆیان و بە شانازی بە زمانێکی دیکە قسە کردن و جلێکی دیکە پۆشین، ماڵئاواییان لە نیشتمان و کەس و کاری خۆیان. کۆمەڵی لاوی خوێندەواری کوردیش لە زانکۆکانی کوردستان و ئێرانێش دەکەوتنە بەر هێرشی لاوە بەسیجیەکانی سەر بە رژیم و بە بێتاوان بانگێش دەکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و لەوێش بە دو پێشنیار پێشوازی دەکران، یا دەبێت واز لە خوێندن بهێنن و بۆ ماوەیەکی دیاری نەکراو لە بەندیخانەکانی ئێران بمێننەوە، یان خود ئەوەی کە ببن بە کەسیکی هەواڵ نێرو جاش لە نێوان خەڵک و ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکەی خۆیان. ئەو کۆمەڵە لاوەی کە دژ بەو بڕیارە ڕادەوەستان، بەڵگەی نادروستیان لە سەر کۆ دەکردنەوەو تا ئەو ڕادەی کە ملییان دەکردن بە قوربانی پەتی دار. زۆر لە لاوانی خوێندەواری رۆژ هەڵاتی کوردستان بون بە قوربانی سێدارە و بەندیخانە و زۆریشان بە ناچار نیشتمانیان بە جی هێشتوو ئاوارەی وڵاتانی دیکە بوون.
بوونی کورد و زیاد بوونی رێژەی کورد ئازارێکی زۆر گران بوو بۆ کۆماری ئیسلامی و بە هێچ شێوازێک دەرمانی نەبوو، بۆیە کوێرەوەرانە لە زۆربەی شار و شرۆچکەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە پاش ئەو هەموو گرفت و کێشەیە کە بۆ خوێندەوار و کرێکاریان سازکرد لاوی بێ ئامانج بۆبە ئامانجی تووشبون بە مادەی موخەدیرات کە بە نرخێکی زۆر بەلاشتر لە شارەکانی دیکەی ئێران بۆ لاوی کورد دابین دەکرا.
قەیرانی ئابوری، نەبوونی ئیش و کار و بیکاری لاوان و نەداری بو بە هۆی ئەوەی کە زۆر لە گەنجانی ئێمە توشیان لە ئیشی فرۆشتنی موخەدیرات بێت، بە پێ دروشمی خۆیان رێگای سەد ساڵەیان یەک شەوە دەبەزاند، بێ ئاگا لەوەی کە کڕیار کەسێک نیە بێجگە لە هاونەتەوەکەی خۆی، هاوساکەی خۆی ، هاوزمانەکەی خۆی.. پاش ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە لاوان توش دەبوون بە مادەی لە هۆش برەکان، کاتی ئەوەی دەهات کە فرۆشیارانی مادەی موخەدیرات کۆ بکرێنەوەو بە سیناریۆی رژیم کە دژ بەم تاوانەیە لە سێدارە بدرێن واتە کۆماری ئیسلامی دڵسۆزی خۆی پیشان دەدا بەرامبەر بە لاوی کوردی قوربانی.. لاوێکی لە سێدارە دەدا لە پێناو لاوێکی لە کیس چوو. لاوی کورد دیسان بو بە قوربانی پیلانی دوژمنان و زۆر لە لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات بە تایبەتی ناوچەی کرماشان گیانی خۆیان لەو ڕێگادا بەخت کرد. کاتێک کە لاوان هۆشیار بونەوە بەوەی کە خۆیان دور ڕاگرن لە توش بوون بەم مادەی موخەدیراتە، سییناریۆیی نوێی کۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە.
هێنانی ئافرەتی لەشفرۆشی کە هەڵگری نەخۆشی مەترسیدارە بۆ کوردستان.
لە پاش ئەوەی کە لە ڕێگەی مادەی هۆشبەرەوە تا ڕادەیەک کاری خۆی لە نێو لاوانی کوردستاندا کرد. ئەمجار لە ڕێگەی دیکەوە هەوڵیدا، کە ئافرەتی خۆفرۆش لە شارەکانی دیکەی ئێران کە زۆربەیان شیرازی و ئەهوازی بوون، دەیانهێنانە نێو کۆمەڵگای کوردی بۆ ئەوەی کە لاوی خاوەن هەستی رەسەن لە خشتەبەرن و تووشی نەخۆشیەکیان بکەن کە چارەسەری نییە، زۆر لەو ئافرەتە خۆفرۆشانەی کە هاتوچۆی شارەکانی کوردستانیان دەکرد هەڵگری وایروسی ئایدز بوون، کە بە هاتنیان ئەو خەڵاتەیان لە لایان کۆماری ئیسلامی دەبەخشی بە لاوی داماوی کورد. بە پێی ئەو سەرژمێریری کە کراوە لە ئێراندا، بە داخەوە زۆرینەی لاوی توش بوو بە ئایدز لەناوچەی کرماشانی سەر بە رۆژهەڵاتی کوردستانە. بۆ دەبێت لەشارێکدا کە رێژەی دانیشتوانی زۆر کەمترە لە شارێکی وەکوو تاران(واتە یەک لە دە بەش)، زۆربەیان ببن بە قوربانی ئەم وایرۆسە?
لە پاش ئەو هەموو گرفتەی کە بۆ کوردو بە تایبەت لاوی کوردیان سازکرد، دیسان کۆماری ئیسلامی دەس لە پیلانی رەشتنی قێزۆیینی خۆیان نەکێشاوە، دەبێت ئێستە چی بەرنامەیەکی نۆی داڕێژن بۆ ئەوەی کە هرزی کورد بوون و کوردایەتی و نەتەوەیی بوون لە ناو بەرن.
کۆمار ئیسلامی ئەم جارەش لە ڕێگەی پیلانی ئایینیەوە ئامانجەکانیان دەپێکن.
هەلێکی پێش بینی نەکراوو بۆ دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ...
من وەک نووسەری ئەم بابەتە کەسێک نیم جیاوازی بیرکەمەوە لە سەر ئاین و لقوپۆکانی ئاینەکان لە کوردستان، بۆ من کوردایەتی و کوردستانی بوون گرنگە، ڕێز لە هەموو ئاینەکانی کوردستان دەگرم، دینداریش بە پرۆسەیەکی تایبەتی شەخسی دەبینم. ئەوەی لێرەدا ئاماژەی پێدەکەم پلانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
ئایینی ئیسلام ئایینی هاوبەشە لە نێوان رۆژهەلاتی کوردستان و کۆماری ئیسلامی، بەڵام مەزهەبی جیاواز، کاریگەریەکی زۆر جیاوازی خستوەتە نێوان ئەو دووبەشە مەزهەبیە. بەلای دەسەڵاتدرانی رژیم هیچ جیاوازیەک نیە لە چوارمەزهەبەکەی سوننی، بە یەک چاو هەموان هەڵدەسەنگێنن و ئەو مەزهەبە دژی بیروبڕوای مەزهەبی خۆیان دەزانن و هیچ دەریخییەک ناکەن بۆ لە ناو بردنی خەڵکانێک کە خاوەنی بیروبڕوای مەزهەبی سوننین.
لە چەند ساڵی ڕابردوو فرقەیەکی ئایینی لە نێوان خەڵکی رۆژهەڵات کوردستان سەریهەڵدا کە بیرورایان زۆر جیاوازبوو، لە گەڵ هەڵسووکەوتی ئایینی کوردە موسڵمانە سوننی مەزهەبەکان، دەکرێت بڵێم کە خەڵکی سوننی رۆژهەڵات زانیاریان لە سەر ئەم فرقەیە هیچ نەبوو. ڕاستە کە هەڵگیرسانی ئەم فرقەیە لە حەرەمەین واتە مەککە و مەدینە بوو و بە پاڵپشتی دەسەڵاتدارانی عەربستانی سعودی دەسەڵاتی وەرگرت و پەرەی سەند بە سەر وڵاتەکانی دەوروبەری خۆی، بڵام سەیر لەوە دایە کە ئەم فرقەیە کە بە وەهابیەت ناسراون لە بناخەوە دژایەتی مەزهەبی شیعە دەکەن و شیعەکان بە بێبڕوا دەزانن و خوێنی ئەوان بەرەوادەزانن. کەچی لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەهابیەت پەرەی سەندوەو هیچ بەرگری لێناکرێت لە لایان هێزە ئەمنیەکان و بەڵکو لە زۆرلایان چاوپۆشی دەکەن لە ئەو جەنایاتانەی وەهابیەکان بە سەر خەڵکی داماوی کوردی ناوچەکەدا. وەهابیەکان بە کۆکردنەوەی کۆمەڵێک لاوی بێکارو نەزان لە بواری ئایین دەستیان بردوەتە هێرش بردن بە سەر ماڵی خەڵکدا و گەر کەسێک سکاڵای خۆی بۆ هێزەکانی پولیس بەرێت بە داخەوە هیچ بایەخێکی پێ نادرێت و هیچ هێزێک نیە کە بەرگریان لێ بکات. بە لای رژیم ئەم کارەساتە رۆڵێکی باشی بینیوە بۆ سەرقال کردنی لاوەکان. لاوێک کە شەر لە سەر ئایینێکی ١٤٣٣ لە مەو پێش بکات، لە ژیان و پیلانی رۆژانەیدا هیچ بۆشاییەک نادرۆزێتەوە بۆ ئەوەی کە بیەوێت بیر لە ژیان و چەوساوەیی سەردەمی خۆی بکاتەوە کەوا بێت پیلانێکی باشە بۆوەی کە لاوەکان خۆیان بە گژی خۆیان بچنەوەو کەمتەرخەم بن لە ئاستی دواکەوتوی کۆمەڵگا و ئێش و ئازاری گەل. لاوێک لە نێو خێزانێکی هەژار لە بواری گوزەران بڵام دەوڵەمەند لە بواری زۆر منداڵی، لە کۆمەڵگەیەک کە زۆرینەیان بونەتە قوربانی ڕەش و روتی و هەژاری، دەبێت ژیانی رۆژانەی خۆی چۆنین بە سەر کات?
ئەم لاوە لە ژیان بێزارە و خۆشی نەدییوە، توشی هەڵخەڵەتان دەبێت لە لایان ئەوانەی کە لە پێناوی دەسەڵات ئامادەی ئەوەیان تێدایە خوێنی هەزاران بڕژێنن. خوێنی ئەم لاوە زۆر بۆ ئەوان بە نرخ نییە، ئەوان لە پێناوی دەسەڵاتی دونیایی خۆیان هاتونەتە ناو کایەوە و کایە بە هەزاران لاوی نا شارەزاو داماو دەکەن. بە یارمەتی پارە و بە ژن هێنان بۆیان(هەڵبەت ژناکانیش لەو خێزانە داماوانەن کە بونەتە قوربانی دەسیسە و سیاسەتی ئەمانە، و لە هەمان کات خۆیان پێیان خۆشە کە کچەکانیان زوتر بدڕێن بە شو) ئەم لاوانە بەڕێ دەکەن بۆ ساحەکانی جیهادێک کە بە نێو جیهادە لە پێناو خودا، بڵام لە ڕاستیدا گیان بەخت کردنێکە لە پێناو گەشتنی ئەم فرقەیە بۆ دەسەڵات وەرگرتن.
پرسیارە بەلای منەوە، چۆنیەتی دەست گرتن و چۆنین ڕاوەستان لە نوێژ لەم سەردەمە کێشەیە یان برسیەتی و بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزاری و پەروەردە? بۆ دەبێت لاوێک هەموو توانای خۆی بە کار بێنێت بۆوەی کە بزانین ئایا دەستنوێژ لە ژن دەشکێت یان نە? بۆ دەبێت لاو بیر لە نیشتمانی خۆی نەکات کە چۆنین بوەتە قوربانی لە یاد چوونو بڵام کەچی خۆی ئامادە دەکات بۆوەی لە ساحەی جیهاد شان بە شانی بڕا موسڵمانەکانی کە لە نەتەوەیەکی دیکەن و ئامانجێکی دیکەیان هەیە گیانی خۆی بەخت بکات?
هەر لایەنێک و هەر دەسەڵاتێک خاوەنی پیلانێکن بۆوەی کە بگەن بە ئامانجی خۆیان بۆ دوارۆژ. کوردێکی کوردستانی خۆی کرد بە قوربانی پیلانی غەیری کورد بۆوەی کە دەرئەنجام یا بگات با حۆریەکانی لە بەهەشتی بەرین یان کو پارتە ئیسلامییە دژە کوردییەکە بە ڕی کات بۆ وەی کە بگەن بە ئامانجەکانیان کە هیچ یارمەتیەکی نەتەوەی کورد نادات بە دڵنییایەوە.
باسێک هەیە کە بوەتە هۆی دڵساردی لاوان بۆ بەشداریان لە ئیش و باری سیاسی، کە ئەم باسە زۆر بە دوورە لە پیلان و خوتەی کۆماری ئیسلامی و کوێرەوەرانە هۆیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوبەرانی کورد.
کاتێک ویستم بەشداری بکەم لە کاروباری سیاسی، باوکم مۆچییارەیەکی لێکردم?
جارێک لای باوکم باسی نەهامەتی و زوڵمەکانی ئەم ڕێژیمەم کرد و پێموت باوکە من تەحەمەلی ئەم هەموو پلان وزوڵمانە ناکەم، لە وڵامدا پێێ وتم کوڕم دەتەوێت هەر چیبکەی، بیکە، بڵام تکایە خۆت سەرقاڵی سیاسەت مەکە. لە بەر ئەوە تەنها کەسێک دەبیتە قوربانی پیلانەکانی گەورەکان و دەسەڵاتداران، تەنها تۆیی کە لە وڵاتێک دەژیت مافی مرۆڤ واتە هیچ و کەسێکیش نیە گوێڕاگری دەنگت بێت و هەر کەس لە بیری ورگ و گیرفانی خۆیەتی، تا چەن ئەم قسانەی باوکم ئەم سەردەمە ڕاستە نازانم ، بەڵام دڵنیام قسەکەی بە جێبوو.

کێشەی پارتە کوردییەکان هۆکاری دیکەی ساردبوونەوەی لاوانە.
لەسەر باسی هیندێک هۆکاری گیرودەبوونی لاوان و تووشکردنیان بە هیندێک ڕێگەی هەڵە، بەڵام لە بیرکردنەوەی نەتەوەیش بە هۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی لەتبوون و دابران کاریگەری خۆی هەبووە و هەیەتی.
هەر لەو کاتانەی کە جیاوازی کەوتە نێوان ئەندامانی پارتە کوردیەکان کە خاوەن یەک هەڵوێست بوون و ئیستاش خاوەن یەک ئامانجن، بەڵام کەچی بوونە هۆی دڵشآدکردنی ناحەزان و دوبەرەکی خستن لە نێوان کوردان. بۆ دەبێت هەر پارتێک کە زۆرینە بوو کوردستان بە مۆلکی خۆی بزانێت، بەداخەوە یەکێکی دی لەو گرفتانە کە بۆ بە هۆی دڵ ساردی لە نێوان لاوان بۆ ئیش و کاری سیاسی دوبەرەکانی پارتەکان و تەنانەت ناوچەو ناوجەگەرایی ناوخۆیی پارتەکان بوو. پارتی کوردی بەختەوەرانە لە ڕابردوو چەندە خزمەتی کۆ کردنەوەی کوردی داووە، کوێرەوەرانە بوەتە هۆی جیابونەوە ودڵساردی لاوانی کورد لەم سەردەمەدا.
زۆر ڕاستە کە کۆماری ئیسلامی بە پیلانەکانی بەربەستێک بووە، بۆ ئەوەی کە لاوی کورد نەتوانێت بەشدار بێت لە چالاکی سیاسی، بەڵام ئەمەش ڕاستیەکی حەشا لێنەکراوە کە پارتە کوردیەکانیش رۆڵی سەرەکیان بینیوە بۆ ئەوەی کە لاوەکان دڵسارد بکەنەوە لەم بووارەدا.
پارتە کوردیەکان هەموویان خاوەن یەک ئامانجن، ئەوەش ڕزگاریە بۆ کوردستان، بەڵام هەر کام لەمانە بە پێی پییلانەکانی خۆیان هەنگاوو دەنێن، گرفت ئەوەیە کە زۆر خەڵکێک بە دیدەکرێن لە ناو ئەم پارتانە کە هیچ هەستێکی نەتەوەییان نییە، بە داخەوە ئەرکی گەورەشیان پێڕاسپاریاوەو هەرئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵی لاو بە هۆی گوێڕاگرتن لەم بەڕێوبەرانەیان بە چاوێکی کەمتر بڕواننە پارتەکانی دیکە، کە ئەمەش کێشەیەکی دیکەیە لە نێوان پارتە کوردیەکان، کە پارتی زۆرینە بە تەواوی کوردستان بە موڵکی خۆی دەزانێت، لە کاتێکدا کوردستان موڵکی کوردانە.
هیوادارم هیچ لاوێک و خۆێنەرێکم نارەحات نەکردبێت، مەبەستئ من ئەوەیە کە هۆکارەکان چین وامان لێدەکەن بەرەو هەڵەبیرکردنەوە برۆین. بەو هیوایە هەموو تاکێکمان بە پەلە بریار نەدەین و بە وردی و بەبیرکردنەوەی قووڵتر بریارەکانی ژیانمان هەڵبژێرین. لەو بروایەدام هەموو شتێک دەتوانێت چارەسەر بکرێت ئەگەر بیرکردنەوەیەکی هۆشیارانەی لەگەڵ بێت.

کاوە ئاریا
١١ / ٥ / ٢٠ ١٣ نۆرویژ.

2013-05-11 13:52:50

10 ساڵ و 11 مانگ و 2 کاتژمێر و پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©