لەو سیمینارەدا چەند دۆکتۆر و مامۆستای زانکۆ بابەتی دیاریکراوی خۆیان پێشکەشکرد. هەروەها لە بەشی گفتوگۆ و تاوتۆێکردنی بابەتەکان، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانیش بە پرسیار و تێبینی بەشداری لە باس وبابەتەکانی پێشکەشکراو هەبوو
سەرۆکی پ س ک لە سیمیناری پێگەی هەرێمی کودستان لە سیاسەتی جیهاندا کە لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبری زانکۆی سەلاحەدین لەشاری هەولێر بەڕێوە چوو، بەشداریکرد.
ڕێکەوتی ١٩/٥/٢٠ ١٣مەکتەبی پەیوەنیەکانی دەرەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، سیمینارێکی گشتیان بۆ لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکانی کوردستان لەژێر دروشمی پێگەی هەرێمی کودستان لە سیاسەتی جیهاندا ڕێکخست. کە لە کاتژمێر١٠ بەیانی تا١٧ی پاشنیوەرۆ بەردەوامبوو.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانیش لەسەر بانگهێشتی فەرمی بەشداربوون.
لەو سیمینارەدا چەند دۆکتۆر و مامۆستای زانکۆ بابەتی دیاریکراوی خۆیان پێشکەشکرد. هەروەها لە بەشی گفتوگۆ و تاوتۆێکردنی بابەتەکان، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانیش بە پرسیار و تێبینی بەشداری لە باس وبابەتەکانی پێشکەشکراو هەبوو.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە لەو سیمینارەدا سەرۆک و سەرکردایەتی بەشی زۆری حیزب و لایەنەکانی کوردستانی و چەندین دوکتۆراو کەسایەتی دیاری کوردستانی بەشداریان هەبوو. کە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە نزیکەوە لەگەڵ زۆربەیان چاوپێکەوتنی هەبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٠ / ٥ / ٢٠ ١٣
2013-05-20 08:14:40
10 ساڵ و 11 مانگ و 4 کاتژمێر و 18 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان