قاچاغی ئیسکیله و داماوی باربه‌کۆڵ !
ح. س. سۆران
له لایه‌کی دیکه‌وه رۆژ نیه خودی رۆژنامه‌کانی ناوخۆ نه‌نووسن ، که چه‌ندین ئیسکیله له کوێ و کۆێ به بێ کۆنتڕۆل و به بێ ده‌روپه‌یکه‌ر ، به پاپۆڕ ، گه‌می و لۆتکه ، هه‌زاران تۆن که‌ل و په‌ل و بار ده نێرنه ده‌ره‌وه و ده‌هێننه ژووره‌وه ! .
به ناوی کوردستانی گه‌وره.
قاچاغی ئیسکیله و داماوی باربه‌کۆڵ !
که‌م رۆژ هه‌یه ، که نه‌بیستین له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان یه‌ک یا چه‌ند باربه‌کۆڵی ده‌ست به‌تاڵ و هه‌ناسه سارد به تاوانی ساخته‌چیانه و دزێوی قاچاغچیه‌تی ، به‌ر سیله‌ی گولله نه که‌ون و نه‌کوژرێن . گۆیا ئه‌م که‌سانه که ناوی نادوروستی قاچاغجیان به‌سه‌ردا بڕیون ، ده‌چن له باشووری کوردستانه‌وه که‌ل و په‌ل و شتومه‌کی ئاسایی ده‌هێنن و له‌م دیو ده‌یفرۆشن ، تا پاره‌یه‌ک به‌ده‌ست بهێنن و چه‌رخی لاسه‌نگی ژیانیا نیان بچه‌رخێنن و ژن و منداڵیان له برسان نه‌مرن .
ئه‌گه‌ر باش ورده‌و ببین ئه‌م داماوانه ، ده‌بێ له بن باری قورس دا پشتیان بچه‌مێته‌وه ، له ده‌یان به‌رد و شاخ و ره‌وه‌ز و به‌رد ره‌ت بن ، به لیتر ئاره‌ق بڕێژن ، تینویی و برسیه‌تی بکێشن ، تا له‌و حه‌وت خانی رۆسته‌مه ره‌ت بن و بتوانن کرێستالێ ، قۆرێی ، ئستیکانێ شتێکی نه چه‌ندان گران ، له بازاڕی ئه‌و دیو په‌یدا بکه‌ن و به ساغ و سه‌لیمی بیهێننه‌وه و ئه‌گه‌ر کرا وا بیفرۆشن ، که قازانجێکیان بۆ بکات و خۆیانی و ماڵ و مناڵی پێ به‌خێو بکه‌ن .
به کورتی ئه‌مانه هیچیان نه بۆ رابورادن ده‌چن ، نه تریاک و هیڕۆین ده‌هێنن و نه ساچمه و بارووت و چه‌شنی . به ڵکه ، له ترسان و له برسان ئه‌م کاره ده‌که‌ن . له ترسی ئه‌وه‌ی خاو و خێزانیان به‌ڕی بچن و له برسیه‌تی دا نه‌مرن . چون به داخه‌وه ، چاره‌سه‌ریه‌کی دیکه‌یان نیه - نه کارخانه هه‌یه ، نه کاری ئیئداری و نه هیچ - به قه‌ولی خۆمان : ئاسمان دوور و زه‌وی ساف .
له لایه‌کی دیکه‌وه رۆژ نیه خودی رۆژنامه‌کانی ناوخۆ نه‌نووسن ، که چه‌ندین ئیسکیله له کوێ و کۆێ به بێ کۆنتڕۆل و به بێ ده‌روپه‌یکه‌ر ، به پاپۆڕ ، گه‌می و لۆتکه ، هه‌زاران تۆن که‌ل و په‌ل و بار ده نێرنه ده‌ره‌وه و ده‌هێننه ژووره‌وه ! .
ئێستا ئه‌م پرسیاره دێته گۆڕێ : ئایا ئه‌م دو کاره کامیان زۆرتر به زه‌ره‌ری ئابووری وڵاته و مه‌ترسی هه‌یه ? ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که له ئاتاجی دا ، سنووره دا تاشراوه کان ده‌به‌زێنی سووچ و تاوانی هه‌یه ? ئایا ده‌بێ رێگه‌چاره‌یه‌کی شیاوی بۆ بدۆزرێته‌وه ، یا ببێ به سێره‌ی گولله‌ی ئانقه‌ست ? و ئایا ئه‌م که‌سه قاچاغچیه ، یا سنوور به‌زێنی قاره‌مان ?
به هیوام به‌م پرسیارانه وه‌ڵامی پێویست بدرێته‌وه و چاره بکرێن .
تاران - 28/8/2706{ 2006) .
2006-12-02 18:51:18
19 ساڵ و 2 مانگ و 8 کاتژمێر و 40 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان