ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان: داوا لە گشت کوردێکی دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە بە هیچ شێوەیەک لەو سینارێوی بە ناو هەڵبژاردنە، بەشداری نەکەن.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان: داوا لە گشت کوردێکی دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە بە هیچ شێوەیەک لەو سینارێوی بە ناو هەڵبژاردنە، بەشداری نەکەن.

لە مێژووی ئەو ١١دەورەی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئێراندا هیچ کەس و لایەنێکی ئەم ڕێژیمە دانیان بە بچووکترین مافی گەلی کوردا نەناوە، بگرە ساڵ بە ساڵ گرتن و لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانی گەلی کورد زیادی کردوە

ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان: داوا لە گشت کوردێکی دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە بە هیچ شێوەیەک لەو سینارێوی بە ناو هەڵبژاردنە، بەشداری نەکەن.

خەڵکی تامەزرۆی سەربەخۆیی و سەربەستیی یەکجاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەروەک ئاگادارن کە رێژیمی کۆماری ئیسلامی لەجۆزەردانی٢٧١٣ی کوردی ٢٠ ١٣ی زاینی، یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری بەرێوە دەبات.
لەماوەی تەمەنی ئەو١١خولەی بە ناو هەڵبژرانە کانیەوە، هەر جارەو بە بەڵێنی نۆێکاری و ڕیفۆرم وشتی نۆی هەوڵیداوە کە هیندێک خەڵک بهێنێتە سەر سندوقی دەنگدانەوە. لەپاش ئاکامی هەڵبژاردنەکانیش هیچکام لە بەڵێنییەکانی خۆیان نەبردوەتە سەر و زیاتر ناڕاستگۆیی خۆیان بۆ خەڵک سەلماندووە. وا ئەمجارەش وەک پێشەی هەمیشەییان دەستیانکردوەتەوە بە بلێنی و پروپاگەندەی ناڕاست بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بۆ سەر سندووقی سینارێۆکانیان. هەرچەند ئێمە دڵنیاین لەوەی کە خەڵکی کوردستان لە ماوەی تەمەنی نزیک بە ٣٥ ساڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران و گشت سینارێۆکانی هەڵبژاردنەکانیان شارەزایی باشیان لە سەر بەڵێن و کردارەکانی ئەو ڕێژیمە هەیە. دڵنیایشین لەوە کە جارێکی دیکە بروا بەو جۆرە پروپاگەندەی بێکردارە ناکەن.
پارتی سەربەستیی کوردستان: وەک پارتێکی نەتەوەیی کە خۆی بە پارتی هەموو چین و تۆێژێکی ئەم کوردستانە داگیرکراوە دەزانێت! داوا لە گشت کوردێکی دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، کە بە هیچ شێوەیەک لەو سینارێۆی بە ناو هەڵبژاردنە بەشداری نەکەن. وەک ئەرکێکی نەتەوەییش هەر کەسێک لای خۆیەوە هەوڵی هۆشێاریدان بە گشت چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان بگرێتە ئەستۆی خۆی.
بە پێی ئەزموونی ئەو هەموو ساڵەی تەمەنی ئەم ڕێژیمە سەلمێندراوە کە هەموو گروپێکی جیابیریش لەناوخۆیاندا دەبێت لە پەیرەوانی سیستەمی ویلایەتی فەقێێ و ڕێبەریدابن. سیاسەتی ئەو رێژیمە لە سەر ڕێشەو بنچینەی سیستەمی ویلایەتی فەقێی بەڕێوە دەچێت. کە هیچکات ئەو سیستەمە لەگەل پێناسەی دیمۆکراتی و هەڵبژاردنی ئازاد ناگونجێت. هیچ باڵێکی جیاوازی ئەو ڕێژیمەش ناتوانێ دوور لەو سیستەمە کارو دەسەڵاتدارێتی خۆی بەڕێوە ببات. لە مێژووی ئەو ١١دەورەی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئێراندا هیچ کەس و لایەنێکی ئەم ڕێژیمە دانیان بە بچووکترین مافی گەلی کوردا نەناوە، بگرە ساڵ بە ساڵ گرتن و لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانی گەلی کورد زیادی کردوە، کۆسپ و نەهامەتییەکان و فشارەکان بە شێوەی جۆراوجۆر بۆ سەر خەڵکی کوردستان زیاتر بووە.
دیکتاتۆری و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و مەترسییەکانی چەکی ئەتۆمی ئەم ڕێژیمە زۆر لە جاران بۆ کۆر و کۆمەڵانی جیهانی ناسراوە، وبێزاری ڕای گشتی جیهان لە ئاستیان زیاتر پەرەی سەندووە. ئەمەش وا پێشاندەدات کە برسێتی و فشار و نەهامەتی خەڵک وبێزاری جیهان لە ئاست ئەم رێژیمە وا پێشاندەدات کە تەمەنیان زۆری نەماوە.
هەر شەکاوە بێت یەکریزی و تەبایی لایەنە سیاسییەکان و گشت چین و تۆێژەکانی خەڵکی کوردستان لە بەرامبەر داگیرکەرانی وڵاتمان.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٢ / ٥ / ٢٠ ١٣
www.psk2006.org ----------- [email protected]
2013-05-23 07:45:34

10 ساڵ و 11 مانگ و 22 کاتژمێر و 35 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©