دیداری نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی ئازادی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
لەو کۆبوونەوە دۆستانەدا باس لە سەر دۆزی سیاسی و نەتەوەیی لە کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتکرا. هەروەها باس و شرۆڤە لە سەر هەڵبژاردنی دەورەی ١١ سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی و ئێران وئاکامەکانی کرا
دیداری نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی ئازادی کوردستان.

ڕێکەوت ٢٥ / ٥ / ٢٠ ١٣ شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێهاتبوون لە بەڕیزان: عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پ س ک، وریا ساڵح زادە ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی، ئەمیر ڕەحمانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ئاهورا هەورامی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی سەرۆکایەتی، مەسعود نەجاتی ئەندامی پێوەندییەکان. سەردانی پارتی ئازادی کوردستانیان لە شاری هەولیر کرد. کە لە لایەن بەڕیزان حسین یەزدانپەناه جێگری سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان، و ڕزگار شەماڵ و فەریبورز کرماشانی ئەندامانی مەجلیسی گشتی پاک، بە گەرمی پێشوازیکران. لەو کۆبوونەوە دۆستانەدا باس لە سەر دۆزی سیاسی و نەتەوەیی لە کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتکرا. هەروەها باس و شرۆڤە لە سەر هەڵبژاردنی دەورەی ١١ سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی و ئێران وئاکامەکانی کرا.
پاش نزیک بە ٢ کاتژمیر لەو کۆبوونەوە دۆستانە، هەردوولا لە سەر دۆستایەتی و بەهێزکردنی ڕەوتی خەباتی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هاوڕابوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
2013-05-26 15:14:10
12 ساڵ و 8 مانگ و 12 کاتژمێر و 24 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان