سەنتەری ئێلبەگی جاف پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان دەکات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
سەنتەری ئێلبەگی جاف پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان دەکات.

بەڕێز حامیدی حاجی غالید ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەڕیوەبەری گشتی سەنتەری ئێلبەگی جافی کرد، کە لە لایەن بەڕێزیانەوە بە گەرمی پێشوازیکران،

سەنتەری ئێلبەگی جاف پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان دەکات.


لە سەر بانگهێشتنێکی فەرمی سەنتەری ڕووناکبیری ئێلبەگی جاف، رۆژانی ٢٦ و ٢٧ ی مانگی مەی ٢٠ ١٣، بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی شاری سڵیمانی کرد. رۆژی یەکەم سەردانی بەڕێز حامیدی حاجی غالید ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەڕیوەبەری گشتی سەنتەری ئێلبەگی جافی کرد، کە لە لایەن بەڕێزیانەوە بە گەرمی پێشوازیکران، و لەو دیدارەدا باس لە چالاکی و چەند پرۆژەیەکی گرنگی ڕۆشنبیری و نەتەوەیی سەنتەری ئێلبەگی جاف کرا.
رۆژی دووەم بەڕێز عارف باوەجانی سەردانی بنکەی ڕەسمی سەنتەری ئێلبەگی جافی کرد، کە لە لایەن بەڕێزان مامۆستا عەلی پەرلەمان، یادگار جاف، حاکم حەبیب و فەرەیدون قەنبەر وەیسی بەڕێوەبەران وبەرپرسانی سەنتەری ئێلبەگی جاف پێشوازیکرا. هەر لەو دیدارەدا کە٢ کاتژمێر درێژەی هەبوو، باسێکی زۆر لە سەر شێوەی کارەکانی سەنتەرو هیندێک پرۆژی نێونەتەوەیی کرا. بەڕێز باوەجانی بە نرخەوە باسی لە کارو تێکۆشانی ڕووناکبیری سەنتەری ناوبراوی کرد.
پاشان لە لایەن بەڕێز مامۆستا عەلی پەرلەمان بەرپرسی سەنتەر، خەڵاتی سەنتەری ڕووناکبیری ئێلبەگی جاف ئاراستەی بەڕێز عارف باوەجانی کرا.
شایانی ئاماژەپێکردنە کە سەنتەری ڕووناکبیری ئێلبەگی جاف، سەنتەرێکی روناکبیری و ڕۆشنبیری کوردستانییە و ناوەندەکەی لە شاری سلێمانییە، و خاوەنی چەندین چالاکی گرنگی پر جەماوەرییە کە هەر کات ڤیستڤیاڵ سەنتەر بەڕێوە دەبەن لە سەروەی ٢٠  هەزار کەس بەشداری تێدا دەکات. و هەروەها خاوەندی دەیان پەرتووک و گوۆڤار و نامیلکەی مێژووی و زانستین.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٧ / ٥ / ٢٠ ١٣
2013-05-27 15:48:17

10 ساڵ و 10 مانگ و 1 کاتژمێر و 27 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : کولتوری
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©