ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ملیۆنان کورد به‌شداری بکه‌ن باشتره، یان هه‌میشه بایکۆتکردن? باوه‌جانی ده‌ڵێت «بایکۆتکردن دروستترین ڕێگه‌یه بۆ گه‌لی کورد له چوارچێوه‌ی هه‌ر پرۆژەیه‌کی سیناریۆیی ڕژێمی داگیرکه‌ری ئێرانی. له مێژووی ئه‌و ١١ ده‌وره‌ی سه‌رۆکایه‌تی
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی چاودێری (شورای نگهبان) له ئێران، له کۆی (686) کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار، ته‌نیا هه‌شت که‌سی په‌سه‌ند کرد و ئه‌وانی دیکه‌ی ڕەتکرده‌وه، که له نێویاندا گه‌وره‌ترین کاندید هاشمی ڕەفسه‌نجانی بوو ڕەتکرایه‌وه، که ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی له پێشی هه‌موویانه‌وه بوو. ئه‌و ڕەتکردنه‌وه‌یه گورزێکی کوشنده‌بوو بۆ به‌ره‌ی ڕیفۆرمخوازان و سه‌رقافڵه‌ی کاروانه‌که‌یان تێکشێکنرا. هه‌روه‌ها گورزێکی تریش بوو بۆ گیانی خه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆککۆماری ئێستا، که کاندیده دیاره‌که‌ی ئه‌وانیش که ئه‌سفه‌ندیاری ڕەحیم مه‌شایی بوو، ئه‌ویش ڕەتکرایه‌وه. مه‌شایی ئه‌گه‌ر چی سه‌رکه‌وتنی وێنه‌ی هاشمی مسۆگه‌ر نه‌بوو، به‌ڵام هاوکات مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ش بوو بۆ سه‌ر کانیده‌کانی باڵی ڕابه‌ری شۆڕش، چونکه هه‌ردووکیان له لیستی ئوسووڵییه‌کاندان و ململانێی ئه‌وان له‌سه‌ر یه‌ک چینی ده‌نگه‌کانه، که ده‌نگی ئوسووڵییه‌کانه. به‌م پێیه ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، تا سنوورێکی زۆر گۆڕەپانه‌که‌ی له به‌رده‌می خۆیدا ته‌خت کرد و ئه‌گه‌ری کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی بۆ هاوبیرانی دووباره کرده‌وه. ئه‌و هه‌شت که‌سه کانیدی په‌سه‌ندکراون بۆ ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی له ئێران، بریتین له: 1ـ سه‌عید جه‌لیلی. ئوسووڵگه‌را. 2ـ غوڵامعه‌لی حه‌داد. ئوسووڵگه‌را. 3ـ موحسین ڕەزایی. سه‌ربه‌خۆ. (به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئوسووڵگه‌را). 4ـ محه‌مه‌د ره‌زا عارف. ئیسڵاح ته‌ڵه‌ب. 5ـ حه‌سه‌ن ڕۆحانی. ئیسڵاح ته‌ڵه‌ب. 6ـ محه‌مه‌د غه‌ره‌زی. سه‌ربه‌خۆ. 7ـ محه‌مه‌د قادر قالیباف. ئوسووڵگه‌را. 8ـ عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی. ئوسووڵگه‌را. ئه‌و هه‌شت کاندیده چواریان له باڵی ڕابه‌ر و دوانیان به‌ره‌ی ڕیفۆرم و دوانیشیان سه‌ربه‌خۆن. دوو که‌سی سه‌ربه‌خۆ یه‌که‌میان: موحسین ڕەزایی، هه‌شت ساڵ سه‌رۆکی سوپای پاسداران و یه‌کێکه له تونده‌کانی ناو باڵی ئوسووڵییه‌کان. دووه‌م: محه‌مه‌د غه‌ره‌زی، یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی له سه‌رده‌می شای پێشوو هه‌ڵاتووه و له‌گه‌ڵ ئیمام خومه‌ینی گه‌ڕانه‌وه بۆ تاران. ئه‌مجاره‌ش به‌ره‌ی ڕیفۆرم له شکست نزیکتره تا سه‌رکه‌وتن. سایتی (بی بی سی) نووسیویه‌تی: به‌ره‌ی ڕیفۆرم سێ کۆسپی گه‌وره‌ی له به‌رده‌مدایه، یه‌که‌م: لاوازیی کاندیده‌کانیان. دووه‌م: کێشه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان (چونکه ڕێگری له نوێنه‌ری ئه‌وان ده‌کرێت له کاتی ژماردنی ده‌نگه‌کان و ئه‌مه‌ش گومانی ساخته‌کاریی زۆری لێ ده‌کرێت). سێیه‌م: کێشه‌ی نێوخۆیی خۆیان. به‌مپێیه و به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌ت گرتوویه‌تییه‌به‌ر، ئه‌مجاره‌ش سه‌رکه‌وتن بۆ باڵی ئوسووڵییه‌کانه. ئه‌وه‌ی پێویسته بخرێته ژێر چاودێرییه‌وه، کێشه‌ی کورده له‌و وڵاته و له دراوسێکانیشی. بۆیه گرنگه شه‌نوکه‌وی ئه‌وه بکرێت ئاخۆ سه‌رۆککۆماری ئاینده‌ی ئێران کێیه، چاودێران پێیان وایه به‌هێزترینی ئێستا سێ که‌سن (جه‌لیلی، ولایه‌تی، قالیباف). له تارانه‌وه چاودێرێک به (به‌یان)ی وت، ولایه‌تی براوه‌ی یه‌که‌م ده‌بێت، چونکه ڕابه‌ر پشتگیریی ته‌واوی لێده‌کات. عارف باوه‌جانی، سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان (ڕۆژهه‌ڵات) ده‌ڵێت «به ڕای من به هۆی هێندێک پێشبینییه‌وه، قاڵیباف له پله‌ی یه‌که‌م شانسی زیاتری هه‌یه. ناوبراو پێشتر فه‌رمانده‌ی قه‌رارگای خاته‌م و فه‌رمانده‌ی هێزی هه‌وایی سوپا و فه‌رمانده‌ی هێزی ناوخۆیی سوپاش بووه. نوێنه‌ری سه‌رۆکۆماریش بووه له ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخی بۆ ناو ئێران له ساڵه‌کانی ٢٠ ٠ ٤ تا ٢٠ ٠ ٥. هه‌روه‌ها له لایه‌ن خامنه‌ییشه‌وه ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانیی لێده‌کرێت. له پله‌ی دووه‌میشدا عه‌لی ئه‌کبه‌ری ویلایه‌تی شانسی هه‌یه». بۆ وه‌رگرتنی ڕای به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد (به‌یان) په‌یوه‌ندیی کرد به دکتۆر بایه‌زید مه‌ردۆخی، سه‌رۆکی ئه‌و به‌ره‌یه له شاری تاران، ناوبراو وتی «من هیچ کۆمێنتێکم نییه، چونکه به‌ره هه‌موو کار و چالاکییه‌کی ڕاوه‌ستاوه و ئێمه وه‌ک به‌ره له حاڵه‌تی متبوونداین». ده‌رباره‌ی قسه‌کانی دکتۆر عه‌بدولڕەحیمی فه‌ره‌همه‌ند که به ناوی سه‌رۆک و وته‌بێژی به‌ره‌وه قسه ده‌کات، مه‌رۆدخی وتی «ئه‌و قسانه هیچی په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه نییه و ئه‌و کابرایه‌ش نه نوێنه‌ر و نه وته‌بێژەی به‌ره‌یه و نه هیچ». ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ملیۆنان کورد به‌شداری بکه‌ن باشتره، یان هه‌میشه بایکۆتکردن? باوه‌جانی ده‌ڵێت «بایکۆتکردن دروستترین ڕێگه‌یه بۆ گه‌لی کورد له چوارچێوه‌ی هه‌ر پرۆژەیه‌کی سیناریۆیی ڕژێمی داگیرکه‌ری ئێرانی. له مێژووی ئه‌و ١١ ده‌وره‌ی سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مانی ئێران‌دا، هیچ که‌س و لایه‌نێکی ئه‌م ڕژێمه دانیان به بچووکترین مافی گه‌لی کوردا نه‌ناوه، بگره ساڵ به ساڵ گرتن و له سێداره‌دانی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد زیادی کردووه، کۆسپ و نه‌هامه‌تییه‌کان و فشاره‌کان به شێوه‌ی جۆراوجۆر بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان زیاتر بووه». سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی کاندیده‌کان ده‌ڵێت «کاندیداکان به‌رنامه‌ی ڕوونیان له زاری خۆیانه‌وه نه‌داوه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام دڵنیام وه‌ک پیشه‌ی پێشتر ته‌نیا به‌ڵێنی ناڕاست و بێکرداره. له‌وانه‌یه هێندێک کاندید پێیان خۆشبێت تۆزێک گۆڕانکاری بکه‌ن، به‌ڵام سیستمه‌که ئیزنیان نادات و چاره‌نووسیان وه‌ک موسه‌وی و که‌ڕوبیی به‌سه‌ر دێت». باوه‌جانی له درێژەی لێدوانه‌کیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی به‌یان، ده‌ڵێت «پێم وایه له پاش ئاشکرابوونی ده‌نگه‌کان، ئاڵۆزییه‌کان زیاتر ده‌بن، چوون هه‌ر سه‌رۆککۆمارێکی نوێ که دێته سه‌ر حوکم، خه‌ڵک چاوه‌ڕێى گۆڕانکاری و باشکاریی بواری ئابووری و ئازادیی لێده‌کات، به‌ڵام سیستمه‌که ڕێگره له‌وه‌ی که سه‌رۆککۆمار ده‌یه‌وێت. سه‌رۆککۆمار زیاتر حاڵه‌تی دیکۆری هه‌یه له ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا.پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©