لەو خۆپیشاندانه که کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان یەکگرتووانە بەشداریان هەبوو. پێکەوە بە وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە زمانەکانی کوردی ونۆرویژی
بەشداری کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان لە خۆپێشاندانی ڕەوەندی کورد لە ئۆسڵۆی پایتەخت.


رێکەوتی ٣١/٥/٢٠ ١٣ خۆپیشاندانێکی ئارام بۆ پشتیوانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆرویژ ڕێکخرا، سەبارەت به ئیعدامکردنی زنیندانیانی سیاسی کوردستان و کوشتنی کۆڵبەرانی کوردستان لە سەر سنوورەکان.
کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان بەفەرمی وبەشێوەیەکی چالاک بەشدارییان هەبوو، زۆربەی ئەندامانی پارتیمان دانیشتووانی ئۆسڵۆ و دەوروبەر بە سەرپەرەستی هەریەک لەبەڕێزان کاروخ ئەحمەدی و شێرکۆپاڵانی ئەندامانی سەرکردایەتی بە خرۆشەوە بەشدار بوون.
لەو خۆپیشاندانه که کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان یەکگرتووانە بەشداریان هەبوو. پێکەوە بە وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە زمانەکانی کوردی ونۆرویژی درێژەیان بەو خۆپێشاندانە ئارامە دا، بە تێکراکردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان ئیدانەکرد، و داوای پشتیوانی وڵاتی نۆرویژیان کرد بۆ ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدانی کوردانی رۆژهەڵات.
شایانی باسه هونەرمەندی گەورەی کوردستان بەرێز نەجمەدین غوڵامی بە وتنەوەی سرودی شۆرشگێری لەو خۆپیشاندانه بەشداریکرد. هه روەها پەرلەمانتارێکی دۆستی کورد له سەر کۆتلەی پارتی ئیسڤێ نۆرویژی وتارێکی خویندەوه و پشتیوانی پارتەکەی بۆ گەلی کوردستان دەربری. هەروەها نوێنەری مافی مرۆڤی ئێران وتاری خۆی پێشکەشکرد، و باسێکی کورتی له سەر کێشەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
له کۆتایشدا پەیامی کۆمیتەی هاوبەشی حیزبەکانی رۆژهه ڵاتی کوردستان به هەردوو زمانی کوردی و نۆرویژی له لایان سه لاح سوڵتانپەنا و کاروخ ئەحمەدی خوێنرایەوه .