ئاراستەی بەڕیزان کاک کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی و دوکتۆر بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی، کاک مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی، و بەڕێزان سەعدی ئەحمەد پیرە و ڕزگار عەلی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی. بەڕێز مەحمود حاجی ساڵح لێپرسراوی پێوەندییەکانی
بەشداری سەرۆکایەتی پ س ک لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەبۆنەی یادی٣٨ ساڵەیان، بۆسەرکردایەتی لایەنە سیاسییەکان، وەزیران و پەرلەمانتاران وکۆنسولخانەکان لە کوردستان.



ڕێکەوتی٣ / ٦ / ٢٠ ١٣ مەکتەبی سیاسی و پێوەندییەکانی کوردستانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە بۆنەی یادی ٣٨ ساڵەی دامەزراندنییەوە، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسم وئێوارەخوانێکی تایبەت بە بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان وسەرکردایەتی لایەنەکان، وەزیرو پەرلەمانتارەکان، هەروەهامیوانان و کۆنسولخانەکانی وڵاتانی بێیانی لەکوردستان ڕێکخست. کەسەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانیش بە فەرمی بۆ ئەو ڕێوڕەسمە تایبەتییە بانگهێشتکرابوو. بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، وریا ساڵحزادە ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی، لەو ڕێوڕەسمە بەشداریان هەبوو.
بەڕێزان باوەجانی و ساڵحزادە لە نزیکەوە پیرۆزبایی پارتی سەربەستیی کوردستانیان بە بۆنەی یادی ٣٨ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئاراستەی بەڕیزان کاک کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی و دوکتۆر بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی، کاک مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی، و بەڕێزان سەعدی ئەحمەد پیرە و ڕزگار عەلی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی. بەڕێز مەحمود حاجی ساڵح لێپرسراوی پێوەندییەکانی کوردستانی کرد. هەروەها پیرۆزباییان ئاراستەی دەیان کەس لە کادیرەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد.
لە درێژەی بەشدارییان لەو مراسمەدا، لە نزیکەوە چاویان بە سەرۆک وسەرکردایەتی زۆر لە لایەنە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان و چەندین هونەرمەندو کەسایەتی ناسراوی کوردستان کەوت. لەو چاوپێکەوتنە کورتانەدا چەندین دیداری کورتخایەن لە نێوان سەرۆکایەتی پ س ک و لایەنەکانی بەرامبەر نۆێکرایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٣/٦/ ٢٠ ١٣
2013-06-03 19:55:00
12 ساڵ و 8 مانگ و 7 کاتژمێر و 40 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان