ئاماژە بە کۆتایی کاری دووەمی کۆنگرەکەمان و بریارەکانی کۆنگرە لە مەر بەهێزرکردنی پێوەندی لەگەڵ گشت لایەنە کوردستانییەکان و زەرورەتی لە یەک نزیکبوونەوە کرا
دیدارێکی دۆستانەی کۆمیتەکانی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی خەبات ی شۆرشگیری کوردستان.

رۆژی دوشەمه رێکه وتی ١٧/٦/٢٠ ١٣ دیدارێکی دۆستانەی کۆمیتەی نۆرویژی ڕێکخراوی خەبات ی شۆرشگیری کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان پێکهات.
له دیدارەدا باسێکی گشتی لە سەر دۆزی ڕۆژهەڵاتی کوردستانکرا، هەروەها لە لایەن شاندی پ س ک ئاماژە بە کۆتایی کاری دووەمی کۆنگرەکەمان و بریارەکانی کۆنگرە لە مەر بەهێزرکردنی پێوەندی لەگەڵ گشت لایەنە کوردستانییەکان و زەرورەتی لە یەک نزیکبوونەوە کرا.
کۆمیتەی نۆرویژی خەبات زۆر بە گەرمی پێشوازییان لەو پێوەندیی و دیدارەیان لەگەڵ پارتی سەربەستی کرد، ئەوانیش هاورابوون لەگەڵ نزیکایەتی پارتەکانی کوردستانی و زەرورەتی ئەو نزیکبوونەوانە.
شاندی ڕێکخراوی خەبات ی شۆرشگیری کوردستان پێکهاتبوون لە بەڕێزان گوڵاڵه عەباسی و موحێدین حوسه ینی . وه هەروەها شاندی کۆمیتەی نۆرویژی پ س ک پکهاتبوون له بەریزان عه تابەگ ئەسکەندەری . شێرکۆ پاڵانی ، کاروخ ئەحمەدی.
پاش یەککاتژمێر لەو دیدارە ٢ لایەنەدا کۆبوونەوەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.
2013-06-19 09:37:05
11 ساڵ و 10 مانگ و 2 کاتژمێر و 21 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : چالاکییهکان