سووتانی جه‌سته‌ی ئافره‌تان وه‌ڵامی ده‌مه بهستراوهکانه بۆ گوێی پیاوانی نا حاڵی .. !
م . حه‌مید عه‌زیز
1 - ژنان که‌منداڵیان ده‌بێت زۆربه‌یان حه‌ز ده‌که‌ن کوڕیان ببێت ، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی شۆڕش و خه‌باتی ژنانه یان ڕۆشنبیری ئافره‌تان خۆیانه ، چونکه هاوکێشه‌که وای لێدێت که ژنان یان ئافره‌تان خۆیان دژ به خۆیان ده‌بن . له‌وانه‌یه هه‌ندێ بڵێ له‌به‌ر پیاوه‌کانه ئه‌وان منداڵی کوڕیان ده‌وێ جا بۆیه ژنه‌کانیش به‌وه خۆشه‌ویست ده‌بن که کوڕیان ببێت ئه‌وه‌ش به وواتای ئه‌وه‌ی که ناچاری وای لێکردوون
سووتانی جه‌سته‌ی ئافره‌تان وه‌ڵامی ده‌مه بهستراوهکانه بۆ گوێی پیاوانی نا حاڵی .. !
(( خۆسووتانی ئافره‌تان له ناحاڵی بوونی پیاوانه‌وه‌یه ... ! ))
(( ئه‌و پیاوه‌ی که هه‌میشه ده‌ستی بۆته قوفڵی ده‌می ئافره‌تان .. خۆی له‌هه‌موو پیاوه چاوو ده‌م و گیان و داوێن پیسه‌کان پیستره )) . ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدرێ و تێکۆشانێکی مه‌زن ببێته شۆڕشێکی ڕۆشه‌نفیکری له ڕۆژهه‌ڵاتدا ، پێویسته پیاو ئاغایی و یاسای خێڵ و نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و جیاوازی ڕه‌گه‌زو چینایه‌تیش نه‌مێنێ . ! پێویسته ده‌سه‌ڵاته پیاو سالاری یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بیرێک و ویژدانێک بخه‌نه گه‌ڕ له‌پێناوی ژنان و ئافره‌تانی زووڵم لێکراوی ئه‌م ناوچه‌یه که خوشک و ژن و دایکی خۆیانن . ئه‌مه‌ش زۆر دووره‌و هه‌وڵدان و نووسین و خوێندنه‌وه‌و شۆڕشێکی ڕۆشنبیری زۆر گه‌وره‌ی ده‌وێ چونکه گۆڕین و به‌ره‌و پێشچوونی هۆش و ڕۆشنبیری و کاره مرۆیی یه‌کان و حاڵی بوون له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا زۆر قورسه به‌ڵام هیچ بوونه‌وه‌رێک وه‌ک و مرۆڤه‌کان ناتووانن گۆڕانکاری زوو بکه‌نه هه‌وێنی ژیان ، که‌واته هیچ شتێک نی یه به‌رامبه‌ر ئاده‌میزاد که نه‌کرێ . نه‌گبه‌تی و دوواکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتێک و میلله‌تێک له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌کات و سه‌رهه‌ڵده‌دات که‌پیاوانی مهمللهکهتیان وه‌کو بیر‌و هزری جارانی مرۆڤی کۆن که زۆر دوواکه‌وتوو بوون کچانیان هه‌ر به مه‌لۆتکه‌یی زینده به‌چاڵ کردووه ، ئێستا هه‌ر ئه‌و قهومهن و کوڕی ئه‌و پیاوانه‌ن که کچان و ژنانیان به‌فشاری ناڕه‌واو به تانه‌و ته‌شه‌ری نامرۆیی و به‌زۆر زه‌ماوه‌ند کردن و ژن به ژن و گه‌وره به بچووک و ئافره‌ت فرۆشتن و له‌بری خوێن و سه‌یر کردنی وه‌کو خزمه‌تکارو ئامێری خۆشحاڵی پیاوان نه‌ک وه‌کو مرۆڤ ( له‌ڕاستیشدا ئه‌و که‌سه‌ی که خه‌ڵک به‌مرۆڤ نه‌زانێ و به‌که‌م سه‌یری ئاده‌میزاد بکات ، ئه‌و که‌سه خۆی ناته‌واوو که‌ممه ) . ئه‌مه‌ش ده‌ردێکی گه‌لێ گرانه که ڤایرۆسی خوێنی پیاوانی نا ژیر‌و ناحاڵی یه له‌و ناوچه‌یه . خۆسووتانهکانی جه‌سته‌و دڵی ئافره‌تان هه‌ر له‌ناو ئه‌م خێڵ و قه‌بیلانه‌دا ڕووده‌دات چونکه ئه‌و خۆسووتانه وه‌ڵامی ئه‌و کاره ناڕه‌وایانه‌ی پیاوانه که مێژووی مرۆڤایه‌تیش قێزی لێده‌کاته‌وه . هیچ که‌سێک بۆی نی یه ببێته قوفڵ بۆ ده‌می ژنان و ببێته ده‌رگای زیندان بۆ ژیانی ئافره‌تان و هیچ که‌سێکیش نابێته خوا‌و به‌ئاره‌زووی خۆی یاسای ژیانی ئافره‌تان بگۆڕێ و ده‌ستکاری بکات و به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ڕاپێچی بکات . ( به چ هه‌قێک و به چ مافێک مرۆڤ ده‌ست ئه‌خاته ژیانی مرۆڤێکی تره‌وه .. ? ) زۆر به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌م کاره ناڕه‌وایانه به‌رامبه‌ر کچان و ژنان له ناوچه‌و ده‌ووڵه‌ته ئیسلامی یه‌کاندا ده‌کرێ و ڕووده‌دات که‌چی ئه‌م کرده‌وانه خۆی له‌خۆیدا پێچه‌وانه‌ی خواستی ئاینه ئاسمانی یهکانهو پێچه‌وانه‌ی کتێبه پیرۆزه‌کانی ئاسمانه . ئه‌و ناوچه دوواکه‌وتووانه‌ی که سه‌رچاوه‌ی ئازاردان و کووشتن و سووتانی ئافره‌تانن ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و ناوچه‌ی هه‌ره دوواکه‌وتووی دنیا به‌تایبه‌تی ووڵاتی ئه‌فغانستانه و له‌و ووڵاته‌ش ناوچه‌ی ( اقلیم ) ی (فاریاب) ه له‌باکووری ئه‌فغانستان ، ئه‌وه‌ی جێگا‌و شایه‌نی باسه ئه‌وه‌یه که وه‌حشی یه‌ت و که‌م بیری و نه‌خوێنده‌واری و زاڵمی پیاوانی ناحاڵی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌وه‌یه که به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون ژن یان ئافره‌ت به‌مرۆڤ نازانن و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک و زووڵمێکی ئیجگار گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر ده‌که‌ن ، ئێستا وه‌ک و مۆدێل که بێ هه‌ستی و هۆش ناوچه‌که‌یانی ته‌نیووه مۆدێلی کچ فرۆشتنه له‌لایه‌ن باوکانی بێ هه‌ست و سۆزی ئه‌و قه‌ومه‌وه ، به‌تایبه‌ت فرۆشتنی ئه‌و کچانه‌ی که‌ته‌مه‌نیان له خوار هه‌ژده‌وه‌یه به‌بڕێ پاره‌ی خه‌مڵێنراو به‌رامبه‌ر ئه‌و کچه ئیتر ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌ی کهکچهکه ئه‌کڕێ بۆ خۆی ته‌مه‌نی چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و کچه‌ش بێت ئاسایی یه چونکه هۆشی باوکانی ئه‌م ناوچه‌یه ناسروشتی یه‌و له دنیای سه‌رتۆپکی بێ ویژ‌دانیدا یه‌که‌من .. شتێکی سروشتیشه که گه‌نج پاره‌ی نی یه و ته‌نها به‌ساڵاچووه‌کان پاره‌یان هه‌یه و گه‌نجه‌کانیش ئه‌وانه‌ی که پاره‌و سه‌رمایه‌یان نی یه و که‌پێویستیان به خێزان دروست کردن هه‌یه سه‌یری ئه‌و شانۆی بێویژدانی یه ده‌که‌ن .
( ئه‌و زووڵمه‌ی لهفاریابدا ڕووده‌دات له‌ناو ئاژه‌ڵانیشدا و له ناوجه‌رگه‌ی جه‌نگه‌ڵستاندا نی یه ) . له مێژووی عاره‌بیشدا هاتووه چ سه‌رده‌می پێش ئیسلام که شاعیری هه‌ره به‌ناوبانگی عاره‌بستان موته‌نه‌بی ( متنبي ) شاهیده‌و چ دووای ئیسلام که موحهمود پێغه‌مبه‌ری خوا شاهیده که ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه کچیان به‌منداڵی زینده‌به‌چاڵ* کردووه و یه‌کێک له‌و به‌ڵگه زیندووانه ئه‌وه‌یه که یه‌کێک له خه‌لیفه گه‌وره‌کانی عاره‌ب و موسوڵمانان که پێش ئه‌وه‌ی موسوڵمان بێت کچه‌که‌ی خۆی به مه‌لۆتکه‌یی زینده به‌چاڵی کردووه ، ئه‌ویش خه‌لیفه عومه‌ری کوڕی خه‌تاب بووه . به‌ڵام دووای هاتنی ئیسلام زینده به‌چاڵ کردنی کچان که‌م بۆته‌وه‌و به‌ڵام ژێر به ژێر‌و به دزی یه‌وه ئه‌و غه‌دره گه‌وره‌یه بێ ئه‌ندازه له مرۆڤایه‌تی کراوه . ئه‌وه سوکایه تی یه به‌مرۆڤ و بوون و ژیان و پیرۆزی یه‌کان نه‌ک ته‌نها به کچان یان ژنان به‌ڵکو به‌گشتی به مرۆڤایه‌تی هه‌مووی . کێشه‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئێستا زینده به‌چاڵ کردن نه‌ماوه به‌ڵکو ژیانێکی کوله‌مه‌رگی ته‌واو ڕه‌ش هه‌یه بۆ ئافره‌تان له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا وه‌ک و هه‌ست بریندار کردن و خزمه‌تکاری و ئیشی زۆر‌و ڕه‌گه‌زی مێ به‌عه‌یب زانین و پلان و توانجی زۆر له‌لایه‌ن هۆشی وه‌ستاوی پیاوانی ناو ئه‌و گه‌ل و هۆزانه‌ی که ده‌سه‌ڵاته‌که‌شیان وه‌ک و ده‌ووڵه‌ت پیاو سالاری یه‌و که پیاوانی ده‌سه‌ڵات خۆیان فره‌ژنییان چاندووه‌و ڕه‌گه‌زی مێ ده‌چه‌وسێننه‌وه ئیتر ئه‌مه بۆ پیاوانی دی ڕێگهخۆشکهرهو زووڵمیش له ئافره‌تان به‌رده‌وام ده‌بێت و ... هتد . کێشه‌یه‌کی تر له‌ئارادایه که ئه‌مه‌یان تاوانی پیاوانی تێدانی یه ژنان خۆیان بۆ خۆیانی دروست ده‌که‌ن له بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر تهسکهوهیه یان له هاوکێشه‌یه‌کی سه‌قه‌تی ئه‌و ڕستانه‌ی که ووشه‌ی کینه‌و ڕقی تێدا مه‌ڵاس دراوه‌و هه‌یه و جێگای خۆی کردۆته‌وه له‌هه‌ناوی ئافره‌تان خۆیان ، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
1 - ژنان که‌منداڵیان ده‌بێت زۆربه‌یان حه‌ز ده‌که‌ن کوڕیان ببێت ، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی شۆڕش و خه‌باتی ژنانه یان ڕۆشنبیری ئافره‌تان خۆیانه ، چونکه هاوکێشه‌که وای لێدێت که ژنان یان ئافره‌تان خۆیان دژ به خۆیان ده‌بن . له‌وانه‌یه هه‌ندێ بڵێ له‌به‌ر پیاوه‌کانه ئه‌وان منداڵی کوڕیان ده‌وێ جا بۆیه ژنه‌کانیش به‌وه خۆشه‌ویست ده‌بن که کوڕیان ببێت ئه‌وه‌ش به وواتای ئه‌وه‌ی که ناچاری وای لێکردوون ، ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ڵه‌یه‌و سوکایه‌تی یه بۆ ئافره‌تان خۆیان ، چونکه ئه‌گه‌ر پیاوێک ژنه‌که‌ی خۆی خۆش بووێت منداڵیشی نه‌بێت هه‌ر خۆشی ده‌وێت . به‌ڵام له خشته‌و ژیانی مرۆڤایه‌تی و به‌رنامه‌ی ڕۆشنبیریدا ووشه‌ی له‌به‌ر خه‌ڵک یان مێرد هه‌ڵه‌یه چونکه بیروباوه‌ر و ڕۆشنبیری ده‌بێته دیوارێکی پۆڵایین بۆ پارێزگاری که‌سایه‌تی ژنان خۆیان .
2 - ژنان حه‌ز به ژنان خۆیان ناکه‌ن و پشتی یه‌ک ناگرن و به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌فتار ده‌که‌ن ، نمونه‌ش بۆ ئه‌وه ئافره‌تێک یان ژنێک یان کچێک ئاماده‌یه شوو بکات به پیاوێک که چه‌ند ژنی تری هه‌یه . له‌وانه‌یه هه‌ندێ ژن وانه‌بێ به‌و جۆره به‌ڵام ئێمه لێره‌دا به‌گشتی گفتوگۆ‌و شیته‌ڵی بابه‌ته‌که ده‌که‌ین ، زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه کێشه‌ی ئابووریان هه‌یه له‌به‌ر باری ژیان و به‌ناچاری یه ئه‌و شووکردنه. ئه‌گه‌ر ئافره‌تانمان پاره‌و ئابووری خۆیان هه‌بایه وه‌کو ئافره‌تانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا ده‌بوون به‌خاوه‌نی خۆیان و به‌جۆرێکی تر بابه‌ته‌که هه‌ڵده‌سووڕا و غه‌دریش که‌م ده‌بووه‌وه یان نه‌ده‌ما ، چونکه به‌شی هه‌ره‌گه‌وره‌ی کێشه‌ی ژنان دووای ڕۆشنبیری کێشه‌ی ئابووری یه ، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ک ( نسبي ) یه ڕاسته .
3 - حه‌ز به‌یه‌ک نه‌کردن له دوو باری جیاوازه‌وه که تاڕاده‌یه‌ک ده‌روونی یه :
آ “ ئه‌گه‌ر ژنێک له‌ژنێکی تر باشتر ، یان له‌وه‌که‌ی تر جوانتر بێت .
ب “ ئه‌گه‌ر ژنێک له‌وه‌که‌ی تر ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێت یان مێردی ده‌وڵه‌مه‌ند بێت .
ئه‌م دووخاڵهش هه‌ر ڕاده‌یی یه ( نسبي ) یه چونکه هه‌موو ژنان یان ئافره‌تان به‌م جۆره بیر ناکه‌نه‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وایه . ئه‌مه پێشه‌کی یه‌کی بچوک بوو بۆ ئه‌م بابه‌ته ، له‌ڕاستیدا ئه‌م کێشه‌یه پێشه‌کی له‌وه زیاتر هه‌ڵ ئه‌گرێ له‌سه‌ری بنووسرێ به‌ڵام نووسینی دوور‌و درێژ چاوی خوێنه‌ر هیلاک ده‌کات ، زۆرجار نووسه‌ر ئه‌تووانێ بهکوورتیش ئامانجه‌که‌ی بپێکێ و بابه‌ته‌که بگه‌یه‌نێ . بابێینه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌که‌مان و بزانین بۆچی ئافره‌تان به‌تایبه‌ت کچان خۆیان ده‌ده‌نه به‌ر ئاگرو خۆیان ده‌سووتێنن .. ? حه‌تمه‌ن ئه‌م کاره زۆر گرانه و شتێکی سانا نی یه و هه‌رواش بێ هۆ نی یه .. که‌واته ده‌بێت هۆکه‌شی زۆر گه‌وره بێت و هیچ ڕێگه‌ی تر نه‌بێت بێجگه له‌و زمانی ئاگره چونکه پیاوانی بێ ویژدان و ناحاڵی زۆرن که‌له هیچ زمانێ حاڵی نابن . کێشه‌ی ڕگهزیی وه‌ک و ڕه‌گه‌ز له‌ناو ئاژه‌ڵاندا نی یه که له‌ناو جه‌نگه‌ڵ و دارستاندا ده‌ژین و هیچ بیر‌و هه‌ستی ووشیاریی مرۆیی و باشیان نی یه که‌چی له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که جیاوازی نی یه ، به‌م نموونه بچووکه ئه‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که بتووانین بڵێین جه‌نگه‌ڵستان که نیشتمانێکی عه‌فه‌وی و بێ یاسایه له‌باری ژیانی یه‌وه باشتره له ووڵاتی ئه‌فغانستان به‌تایبه‌ت باکووری ئه‌و ووڵاته‌و هه‌رێمی فاریاب چونکه خوداوه‌ند مرۆڤی وه‌ک و گیانه‌وه‌رێکی ژیر دروست کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له گیانله‌به‌رانی تر باشتر بژین که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه له زۆر ناوچه‌ی جیهان به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵات مرۆڤه‌کان به‌ناڕه‌حه‌تی ژیان ده‌گوزه‌رێنن . له‌م سه‌رده‌می سیکۆلارو پێشکه‌وتنه‌ی دنیا که ئاژه‌ڵانیش ناویان له‌لیستی ماف داران‌دا هه‌یه و بوون و مافیان هه‌یه له په‌رله‌مانی ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهانی ڕۆژئاوادا ، به‌تایبه‌ت ووڵاتی سوید که پله‌ی مافه‌کانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵی به‌و جۆره‌یه یه‌که‌م مافی منداڵ دووه‌م مافی ژنان سێهه‌م مافی ئاژه‌ڵان چواره‌م مافی پیاوان . که‌چی تازه به تازه له فاریاب و هه‌ندێ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان کچ ده‌فرۆشن و بازرگانی پێوه ده‌که‌ن و خۆیشیان به‌موسوڵمان ده‌زانن . به‌ڕای من ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌م کاره ده‌که‌ن هێشتا نه پیاون و نه مرۆڤیش چونکه ئه‌و کاره دژ به ئاین و مرۆڤایه‌تی یه دژ به هه‌موو هه‌ستێکی جوانه له مرۆڤدا . به‌ڕاستی کارێکی ناڕه‌وای تر که به‌رامبه‌ر به کچان ده‌کرێ که له هیچ عورف و عاده‌تێکی ووڵاتانی دنیادا نی یه ته‌نها له ووڵاته ئیسلامی یه‌کاندا نه‌بێ و به‌تایبه‌ت ووڵاتی دوواکه‌وتووی سۆماڵ که ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به کچان و مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن ئه‌ویش خه‌ته‌نه‌ی کچانه یان به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌کی تر پێی ده‌ڵێن سوونه‌ت کردن بۆ مه‌رامی نه‌هێشتنی ئه‌و خۆشی یه‌ی که خودا خۆی به‌خشیوێتی به ئاده‌میزاد و پێی ده‌ڵێن ڕه‌حه‌ت بوون یان خۆشییه‌ک که‌له کاتی کاری شه‌رعی ژن و مێردایه‌تی ڕووده‌دات ئیتر ئه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که پیاوان له‌و ناوچه‌یه هێشتا نه‌بوون به مرۆڤ چونکه له‌ناو ئاژه‌ڵاندا ئه‌و کاره نابه‌جێ یه نه‌بووه‌و له‌ناو دارستاندا که دنیای ژیانی ئه‌وانه ئه‌م ڕه‌فتاره ناشرینه نی یه . باشه به‌و هاوکێشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه که باس کرا ئه‌بێ کۆمه‌ڵگای سۆماڵ و کۆمه‌ڵگای فاریاب چ شانۆیه‌کی دوواکه‌وتن بێت له نه‌بوونی هه‌ست و سۆزی مرۆڤانه که له بێ هۆشیدا چه‌شنی نه‌بێ و هه‌تا ئێستاش ئاژه‌ڵان ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یان نه‌کردبێت به‌رامبه‌ر یه‌کتری به‌م هاوکێشه‌یه‌ش که‌وا ئه‌م جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه بوونی هه‌یه و له‌سه‌ری ئه‌ڕۆن سیستمی جه‌نگه‌ڵ باشتره له‌وێ ( سۆماڵ ، ئه‌فغانستان ) . خوێندنه‌وه‌و خۆ ڕۆشنبیر کردن و بڕوانامه‌و خوێنده‌واری ژنان و ئافره‌تان باشترین چه‌کی ده‌ستی خه‌بات و گؤڕانیانه بۆ ژیان .
بۆیه هه‌ر لێره‌وه به پیاوانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه ده‌ڵێین تۆزێ بیرکردنه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست هه‌ڵگرن له‌و تاوانانه با هه‌موو وه‌ک و یه‌ک بژین چونکه هه‌موو مرۆڤین و جیاوازی له‌نێوانماندا ئه‌و چاکه‌و خراپه‌یه‌یه که ده‌یکه‌ین به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری و ئه‌م ژیانه‌ش شانۆیه‌کی خۆشه‌ویستی یه ئافه‌رین و ده‌ست خۆشی بۆ ئه‌و که‌سه‌یه که دووره له ڕۆڵی شه‌ڕو ناحه‌زی . ( ئه‌م ووتارهشم به زمانێکی ساده نووسیووه ، پێشکه‌شه به ژن و پیاوانی ساده چونکه ژیان به ساده‌یی زۆر به‌نرخ و جوانه ) . ئه‌گه‌ر پیاو ده‌یه‌وێ مرۆڤ بوونی خۆی بسه‌لمێنێ بۆ ڕه‌گه‌زی ئافره‌ت ده‌بێ گوێ بگرێ و فێر بێت و ویژدانی نه‌دۆڕێنێ . ئه‌مه‌ش به‌و وواتایه نی یه که ژنان ئاغا بن و بڕیار به‌ده‌ست بن .. نه‌خێر ژیان به‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌وه جوانه‌و به له‌یه‌ک حاڵی بوون و خۆشه‌ویستی وواتاکانی بوون تابلۆی جوانی و ژیان به‌رده‌وامه .. ده‌نا ژیان بوونی نی یه ئه‌گه‌ر له‌یه‌ک نه‌گه‌ین و سۆز‌و میهره‌بانی به‌جێ نه‌هێڵین له ده‌روونی یه‌کتردا .. بۆیه ئه‌گه‌ر وانه‌بوو قه‌ڵسین به‌یه‌کتر بینینمان بۆ یه‌کتری و له ڕوانینه ته‌ڵخاوی یه‌کاندا په‌ڵه‌یه‌کی ئازار به‌جێدێڵین بۆ یه‌کتری .
... ... ...
*زینده‌به‌چاڵ : هه‌ر گیان له‌به‌رێک که به زیندوویی بخرێته چاڵ و خۆڵ بکرێ به‌سه‌ریدا به‌مه‌به‌ستی مردن و کووشتن .
م . حه‌مید عه‌زیز
2006-12-02 20:36:59
19 ساڵ و 2 مانگ و 6 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ژنان