لەو کۆبوونەوە دوو قۆڵییەدا، هەردوو لایەن پێداگریان لەسەر بە هێزکردنی یەکریزی پارتەکانی کوردستان بە گشتی و بەتایبەت پارتە سەربەخۆخوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردەوە.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا زۆر خاڵی گرنگ و پێوەندیدار بە هەڵویستی نەتەوەیی و یەکریزی سەربەخۆخوازان ٢ لایەنە شرۆڤەی لە سەر کرا.
کۆبوونەوەی پارتی بسەربەستیی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە هەولێر بەڕێوە چوو.
ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ٢٧١٣ی کوردی بەرامبەر بە ٢٥ / ٦ / ٢٠ ١٣ی زاینی، هەردوو پارتی نەتەوەیی و سەربەخۆخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، واتە پارتی سەربەستیی کوردستان وپارتی سەربەخۆیی کوردستان، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
لەو کۆبوونەوە دوو قۆڵییەدا، هەردوو لایەن پێداگریان لەسەر بە هێزکردنی یەکریزی پارتەکانی کوردستان بە گشتی و بەتایبەت پارتە سەربەخۆخوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردەوە.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا زۆر خاڵی گرنگ و پێوەندیدار بە هەڵویستی نەتەوەیی و یەکریزی سەربەخۆخوازان ٢ لایەنە شرۆڤەی لە سەر کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسێکی گشتی لە سەر کۆنفرانسی نەتەوەیی کرا، هەردوو لایەن ئامادەیی و پشتیوانیان بۆ بەستنی کۆنفرانسی نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان پێشاندا. بەشی کۆتایی
کۆبوونەوەکە شرۆڤەکردنی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ئێران بوو، کە بەوردی هەڵسەنگاندنیان لە سەر هاتنە سەرکاری سەرۆککۆماری نۆی ئێران و سیستەمی دەسەڵاتی ئەو نیزامە کرد.
شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان پێکهاتبوون لە بەڕیزان عارف باوەجانی وریا ساڵحزادە و مەسعود نەجاتی. شاندی پارتی سەربەخۆیی کوردستان پێکهاتبوون لە بەڕێزان ئەمیر قازی و گۆران ئەمیری.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان ^^^^ پارتی سەربەستیی کوردستان
٤ ی جۆزەردانی ٢٧١٣ی کوردی