بە ناوی ئازاد مورادی کە وێرای سەدان لاوی دیکە بۆ کۆڵبەری لە ناوچەی بانینار دەبێت. بێبەزییانە دەکەوێتە بەر گولەی پاسادارنی سەرسنوور و دەستبەجێ شەهید دەبێت
چوار لاوی کورد لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی کەوتنە بەر دەسترێژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. بە پەلە: بۆ ماڵپەری پ س ک ٢٠ ٠ ٦
وەک پێشەی چەند ساڵەی لاوانی ناوچە سنوورە دەستدروستەکانی نێوان ڕۆژهەڵات وباشوری کوردستان، بۆ دابینیکردنی بژێوی ژیانیان، پۆلپۆل لاوان بە کاری کۆڵبەری ڕوو لەو ناوچانە دەکەن.
ئەمرۆ ٣/ ٧ / ٢٠ ١٣ لاوێکی ناوچەی هەنجیربووسی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ئازاد مورادی کە وێرای سەدان لاوی دیکە بۆ کۆڵبەری لە ناوچەی بانینار دەبێت. بێبەزییانە دەکەوێتە بەر گولەی پاسادارنی سەرسنوور و دەستبەجێ شەهید دەبێت. لە کاتێکدا ناوبراو هیچ کارێکی نایاسیی نەکردوە، تەنیا بۆ گوازتنەوەی باری موڵەتپێدراو لەو شۆێنە بووە.
٣ لاوی دیکە کە ٢ دانەیان برای لاوی جوانەمەرگ نازدار مورادی ن، بە ناوەکانی ڕزگار مورادی و جەلال مورادی ئەوی دیکەش خەڵکی ناوچەی ئەزگلەیە و بە ناوی عوسمان سەلیم بە مەبەستی سکاڵا لەو کەسەی تەقەی کردوە بەرەو پازگای کۆماری ئیسلامی لە ئەزگلە دەرۆن. بەڵام دیسانەوە بێبەزییانە هەر ٣ لاوەکەی دیکە دەدەنە بەر دەستدرێژی گووڵەو ئەوانیش بە تووندی بریندار دەکەن. کە بە گۆێرەی سەرچاوەی کەس و کاری قوربانییەکان وا باس دەکەن برینەکانیان زۆر دژوار و مەترسیدارە.
بە گۆیرەی هەواڵی گەیشتووە ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە بەردەرکی نەخۆشخانەی ئەزگلە ڕاوەستاون و چاوەروانی وەگرتنەوەی تەرمی نازداری جوانەمەرگ، و دواهەواڵی ئەو ٣ لاوە بریندارەکە دەکەبن.
چاوەروانی هەواڵی نۆیتر بن لەو بوارەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
www.psk2006.org ----
[email protected]