پێنچ شه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2724

یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی دەستی سوپای ئێران لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی کۆچی دواییکرد. هێزێکی زۆری ڕێژیم لە ئەزگڵەو تازەئاوا کۆکراوەتەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی دەستی سوپای ئێران لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی کۆچی دواییکرد. هێزێکی زۆری ڕێژیم لە ئەزگڵەو تازەئاوا کۆکراوەتەوە

یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی عوسمان سه لیم که دانیشتوی ناوچەی ئه زگەڵەی سەلاسی باوەجانییە، بە داخەوە بە هۆی دژواری برینەکەی پاش ٣ کاتژمیر لە نەخۆشخانەی کرماشان کۆچی دوایی کرد

یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی دەستی سوپای ئێران لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی کۆچی دواییکرد.


وێنه
ئەمرۆ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشیان کرد سەر کۆمەڵێک لاوی ک٠¶ڵهەڵگری ناوچەی سەلاسی باوەجانی و دەستبەجێ کەسێکیان بە ناوی نازدار گیانی لە دەستداو و ٣ کەسی دیکەشیان بریندار کرد.
یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی عوسمان سه لیم که دانیشتوی ناوچەی ئه زگەڵەی سەلاسی باوەجانییە، بە داخەوە بە هۆی دژواری برینەکەی پاش ٣ کاتژمیر لە نەخۆشخانەی کرماشان کۆچی دوایی کرد.  هەروەها باس لەوە دەکرێت کەبرینەکەی جەلال برای نازداری جوانەمەرگ که تەمه نی ٣١ ساڵه زۆر نالەباره و ده نگۆی ئه وه لە ناو نەخۆشخانە هەیه که ناو براویش گیانی بسپیرێت.
ئەو کردوە دژە مرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەمرۆ ناوچەی سەلاسی باوەجانی تووشی رۆژێکی ناخۆش و تەم ومژاوی کردوە. ڕیژێمیش لە ترسی ڕاپەرینی خەڵک ناوچەکەی پرکردوە لە هێزی سەرکوپکەر.


ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣ / ٧ / ٢٠ ١٣
2013-07-03 15:15:05

10 ساڵ و 8 مانگ و 20 کاتژمێر و 34 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©