چاوپێکەوتنی کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
چاوپێکەوتنی کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.

تەوەری باسەکانی ئەو کۆبوونەوە دۆستانەیە بریتی بوون لە بە‌هێزکردنی پێوەندی دۆستایەتی و دوولایەنە لە وڵاتی نۆرویژ، هەروەها هەلومەرجی ئەمرۆیی گشتی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان

چاوپێکەوتنی کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.

وێنه

لە درێژەی نۆێکردنەوەی دیدارو پێوەندییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پاش کۆنگرەی دووەمی خۆی کە چەند مانگ پێش لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
  رێکەوتی ٧/٧/٢٠ ١٣ کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان، دیدارێکی دۆستانەیان له گەڵ کۆمیتەی گشتی نۆرویژی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی لە نووسینگەی حدکا لە ئۆسڵۆ پێکهێنا. شاندی پارتی سەربەستیی کوردستان لە لایەن شاندی خانەخۆییەوە بە گەرمی پێشوازیکران.

تەوەری باسەکانی ئەو کۆبوونەوە دۆستانەیە بریتی بوون لە بە هێزکردنی پێوەندی دۆستایەتی و دوولایەنە لە وڵاتی نۆرویژ، هەروەها هەلومەرجی ئەمرۆیی گشتی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی. باسێکی کورتیش لە کۆنگرەی دووەمی پ س ک و بریارەکانی پ س ک بۆ پێوەندی لەگەڵ گشت لایەنە کوردستانییەکان.
نۆێنەرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆرویژ بریتی بوون لە بەرێزان هیوا ئه حمه دی ئه ندامی کومیسونی په یوه ندیه کوردستانێکانی حدکا له نه رویژ ، ئه حمه د عه زیزی نوێنه ری به رپرسی حیزبه کوردستانیەکان وه هه روه ها عه لی یه گانه به رپرسی ته شکیلاتی کۆمیته ی ناوچه ی ئۆستفۆلدی حدکا.
شاندی کۆمیتەی نۆرویژی پ سک پێکهاتبوون له هەریەک له بەرێزان عه تابەگ ئەسکەندەری   ئەندامی کۆمیتەی نۆرویژ، کاوه موحه مه دی ئه ندامی کۆمیتەی نۆرویژ، و کاروخ ئەحمەدی  ئه ندامی کۆمیته ی نۆرویژ وبەرپرسی بەشی پەیوەندیه کوردستانیەکان.

له کۆتایدا ئه و دیداره له کەش و هەوایەکی پر له دۆستانه کۆتای پێهات، به رێزەوه شاندی پ س ک له لایەن شاندی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەرێکران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

٧ /  ٧ / ٢٠ ١٣
2013-07-08 09:19:41

11 ساڵ و 10 مانگ و 1 کاتژمێر و 11 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
پ س ک وبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©