پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

دیسانەوە کۆمەڵکوژی خەڵکی کوردستان لە مێژوو دووپات دەبێتەوە. ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
دیسانەوە کۆمەڵکوژی خەڵکی کوردستان لە مێژوو دووپات دەبێتەوە. ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

بەربوونەتە گیانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و دەستیان داوەتە قەتڵ و عامی خەڵکی سیڤیل و مێرمنداڵ و بە تەمەنەکان. ئەو گروپە ئیسلامییە لە مانگی ڕەمەزان دەستیان داوەتە کوشتنی خەڵکی کوردستان، بێجگە لەوەش بە سەدان کیژی کوردیان بارمتە کردوە.

دیسانەوە  کۆمەڵکوژی خەڵکی کوردستان لە مێژوو دووپات دەبێتەوە. ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.


وێنه
خەڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان
ڕێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤی جیهانی.
لە مێژووی خۆراگری گەلی کورددا، هەر کات وساتێک ئەم گەلە هەلێکی گونجاوی بۆ رەخسابێت کە لە بەرژەوەندی مافەکانی کوردی بندەستی داگیرکەراندا بێت. ئەوا دوژمنانی بێجگە لە کوشتن و لە سێدارەدان، بە گەلەکۆمەی وڵاتانی پشتیوانی داگیرکەران و لە ڕێگەی بە کار هێنانی فتواکانی ئاینییەوە، دەستوری جیهاندی بۆ قەتل و عام کردنی خەڵکی کوردستان دەردەکەن.
لە ڕۆژئاوای کوردستانە مەزنەکەمان بە هۆی لاوازی ڕێژێمە داگیرکەرەکەی بەعسی بەشار ئەسەد. گەلەکەمان وەک نەتەوەییەکی بندەست و بەرچاو لە پیناو وەدەستهێنانەوەی مافەکانیان کە چەندین ساڵە لێی زەوتکراوە یەکیان گرتووە. بەرەنگاری هەرجۆرە هێرشێکی داگیرکەران دەبنەوە. بەڵام ئەمجارە لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئاینەوە و هەروەک فتواکەی ٢٨ ی گەلاوێژی خۆمەینی کە کوردی بە کافر ناساند، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئاینەوە هێرش بکاتە سەر خەڵکی کوردستان، وا لە سوریاش هەمان سینارێو  دووپات دەبێتەوە.
ماوەیەکە گروپێکی مرۆڤکوژ لە ژێر ناوی رەوتی بناژۆخواز کە هێزێکی توندرەوی ئیسلامیە بەربوونەتە گیانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و دەستیان داوەتە قەتڵ و عامی خەڵکی سیڤیل و مێرمنداڵ و بە تەمەنەکان. ئەو گروپە ئیسلامییە لە مانگی ڕەمەزان دەستیان داوەتە کوشتنی خەڵکی کوردستان، بێجگە لەوەش بە سەدان کیژی کوردیان بارمتە کردوە.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داوا لە گشت  ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهانی دەکەین، کە بە پەلە بە هانای خەڵکی تووشهاتووی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بچن و لە چنگ ئەو  مرۆڤ کوژانە ڕزگاریان بکەن.
هەروەها داوا لە گشت لایەنەکانی هەر ٤ پارچەی کوردستان دەکەین، کە یەکگرتووانە لەشکری بەرگری کوردستان پێک بێنن وهێزی پشتیوان بنێرنە ناوچە کورد نشینەکانی رۆژئاوای کوردستان.


هەر لەم بەیاننامەدا جێی خۆیەتی کە گلێی ئاراستەی بەشی زۆری پارت و ڕێکخراوە ئاینییەکانی کوردستانی و  وڵاتانی ئیسلامی بکەین، کە لە ئاست ئەم قەتل و عامەی کورد بێدەنگیان هەڵبژاردوە. بۆ ئێمەو گشت مرۆڤدۆستەکان جێگەی پرسیارە کە ئایا قەتل و عامی موسڵمانانی میامار چ جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ ژن و مناڵ و کیژانی ڕۆژئاوای کوردستان،  کە بۆ میامار هەموو وڵاتانی ئسیلامی و ڕێکخراوە ئیسلامییە کوردستانیەکان بە هاوار هاتن. بەڵام ئیستا لە ئاست ڕۆژاوای کوردستان خۆیان بێدەنگ کردوە.
گەلی خۆراگری کوردستان: ئەم کردوەش وەک سەدان کردەوە و پلان و گەلەکۆمەی نێۆنەتەوەیی کە لە مێژوودا بەرامبەرمان کراوەو دەکرێت. دیسان وەبیرمان دێنێتەوە کە یەکگرتووی و یەکریزی هەرچی خێراتری گەلی کورد تەنیا چارەسەر و هەوێنی بەرەنگار بوونەوەیە.


بژی یەکریزی و تەبایی گەلی کورد.
ڕسوایی و شەرمەرزاری بۆ داگیرکەرانی کوردستان و هاوپەیمانانیان.



ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.



١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٣ی کوردی  ٣ / ٨ / ٢٠ ١٣ ی زاینی


www.psk2006.org   ------------   [email protected]  
2013-08-03 13:32:17

10 ساڵ و 8 مانگ و 8 کاتژمێر و 5 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©