بۆ ئاگاداری : لە٦ و٧ / ١٢ / ٢٠ ١٣ بۆ یەکەمجار لەمێژووی کوردستاندا کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان لە ئۆسڵۆی پایتەختی وڵات نەرویج دەبەسرێت

یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان
بۆ ئاگاداری : لە٦ و٧ / ١٢ / ٢٠ ١٣ بۆ یەکەمجار لەمێژووی کوردستاندا کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان لە ئۆسڵۆی پایتەختی وڵات نەرویج دەبەسرێت

کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان لە ئۆسڵۆی پایتەختی وڵات نەرویج کۆکەینەوە، کۆنگرەی یەکەمی لیبراڵەکانی کوردستان بەڕێوە بەڕێوە ببەین. بۆ ئەم کۆنگرەش چەند لیبرالیزم ناسێکی ناوداری جیهانی و چەند لیبرالیزم ناسێکی کوردستانی بانگهێشت دەکرێن.

بۆ ئاگاداری :  لە٦ و٧  / ١٢ / ٢٠ ١٣ بۆ یەکەمجار لەمێژووی کوردستاندا کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان لە ئۆسڵۆی پایتەختی وڵات نەرویج  دەبەسرێت.
وێنه


ئاگادارییەک لە یەکێتی لیبەراڵەکانی کوردستانەوە:
بۆ گشت شارەزایانی مێژووی لیبرالیزم لە جیهان و کوردستان
بۆ گشت پارت و ڕێکخراوەکاوەکانی کوردستانی، بە تایبەت ئەو کەس و لایەنانەی کە خۆیان لە هزری لیبراڵیزمەوە بە نزیک دەزانن.


ئاگادارتانە دەکەیەنەوە کە وەک یەکێتی لیبەراڵەکانی کوردستان بە نیازین لە٦ و٧ / ١٢ / ٢٠ ١٣بۆ یەکەمجار لە مێژووی کوردستاندا، کوردە لیبراڵەکان پێکەوە لە بەڕێوەبردنی کۆنگرەیەک لە ژێر ناوی کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان لە ئۆسڵۆی پایتەختی وڵات نەرویج کۆکەینەوە، کۆنگرەی یەکەمی لیبراڵەکانی کوردستان بەڕێوە بەڕێوە ببەین.
بۆ ئەم کۆنگرەش چەند لیبرالیزم ناسێکی ناوداری جیهانی و چەند لیبرالیزم ناسێکی کوردستانی بانگهێشت دەکرێن.
ئامانجە سەرەکیەکانی بەستنی ئەم کۆنگرە لەم ٥ خاڵەدا کۆدەکرێتەوە.
١-   پێناسەو بەراوردێکی لە نێوان لیبرالیزمی جیهانی و کوردستانی.
٢-    بە هێزکردنی پێوەندی کوردەکان لە گەڵ ڕێکخراوەکانی لیبرالیزمی جیهانی.
٣-   بڵاوکردنەوەی وەرزنامەیەک بەزمانی کوردی کەتایبەت بێت بە هزری لیبراڵیزم. هەروەهابڵاوکردنەوە و وەرگێرانی پەرتووک وزانیاریە بەکەڵکەکانی جیهانی لە سەر لیبراڵیزم، بۆ سەر زمانی کوردی.
٤-   دیاریکردنی لێژنەیەکی گشتی بۆ سەرپەرەستی گشت کارەکانی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان، و دیاریکردنی یاسای تایبەت بە ساختارو  کرداری ئەم ڕێکخراوە.
٥ - هەوڵدان بۆ بەستنی کۆر و کۆنفرانسی وەرزانەی زانستی و سیاسی و ئابوری لە سەر پێناسەی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە ڕوانگەی هزری لیبراڵیزمەوە
.
کوردستانیانی بەڕێز: بە مەبەستی ئامادەکاری تەواو بۆ بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە بە شێوەیەکی زانستی و وەگێرانی بۆ سەر زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی، و دابینکردنی پەزیرایی و کاروباری تەکنیکی کۆنگرە. وەک یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان داوا لە  ئێوەی بەڕێز گشت ئەو ڕێکخراو کەسایەتییە کوردستانیانە دەکەین کە ئامادەن لەو کۆنگرەدا بەشداری بکەن، تکایە تا ڕێکەوتی ٢٥ / ٩ / ٢٠ ١٣ بەو ناونیشانانەی خوارەوە ئاگادارمان بکەنەوە. هەروەها ئەگەر لایەن یا کەسی بەشداربوو بە نیازە لەو کۆنگرەدا بابەتێکی زانستی پێشکەش بکات، تکایە تا ئەو ڕێکەوتەی کە ئاماژەی پێکراوە بابەتەکەی بنێرێت، تا لیژنەی ئامادەکار بریاری لە سەر بدات ولە بەرنامەی کۆنگرەدا بیگونجێنێت.


ئایا کێشەی ڤیزات هەیە?: ئەو بەشداربووانەی کە لە هەرێمی کوردستان و شۆینەکانی دیکەی کوردستان و جیهانەوە دەیانەوێت لە کۆنگرەکەمان بەشداری بکەن و پێویستیان بە ڤیزای هاتنە بۆ وڵاتی نەرویج، تکایە تا ئەو ڕێکەوتەی سەرەوە یا زووتر لەو ڕێکەوەتە ئاگادارمان بکەنەوە، تا ئێمە وەک لێژنەی ئامادەکار لە ڕێگەی وڵاتی نەرویجەوە هەوڵی ئاسانکارییان بۆ بدەین.


پێیناسەیەکی کورتی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان.
یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان لە لایەن عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و چەند کەس و ڕێکخراوێکی دیکەی کوردستانی، لە ٢٠ ی ڕەزبەری ٢٧١٢ی کوردی بەرامبەر بە ١٢ ئوکتۆبەری ٢٠ ١٢ی زاینی  بەو پێناسەی خوارەوە دامەزرا.
بۆ یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان?
هەموو چەمکە سیاسییەکانی جیهانیش لە کوردستاندا سیاسەتی پێکراوە و دۆست و لاینگری خۆی هەبووە و هەیەتی. چەمکی لیبرالیزم کە یەکێکە لەو  هزرە پۆشتەو پووختەیە کە مافەکانی مرۆڤ بە کۆ و بە تاک دەپارێزرێت. ئەم هزرە دەتوانێ بە پێێ نەریتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی هەر کۆمەلگایەک بە سیستەمی ئەو کۆمەلگا بگونجێت. لە لیبراڵیەتدا مافی سیاسی و ئابوری و ئاینی و ژن و هەموو چین و تۆێژێک پارێزراوە. لە کوردستانیشدا خەڵکانێکی زۆری پرش و بڵاو خۆیان بە لیبراڵ دەزانن. هەروەها زۆر ڕێکخراویش هەبووە، کە بەهزر و کردەوە لیبراڵ بووە. بەڵام بە هۆی نەبوونی ئەزموونی سیاسی بە شێوەی چەمکی لیبراڵیزم لە ناوچەکە خۆی ئاشکرا نەکردوە.
یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان، وەک چەترێک بۆ کۆکردنەوەی گشت پارت و لایەنە سیاسیی، کۆمەڵایەتی و کەسایەتییە لیبراڵەکانی کوردستانی دامەزراوە. هەر لە هەنگاوی یەکەمی دامەزراندنیدا بە چەندین ڕێکخراوی لیبراڵی جیهانی ناسراوە. پێشوازیشیان لە دروستکردنی چەترێک بۆ لیبراڵەکانی کوردستان کردوە. بە دروستبوونی ئەم یەکێتییە کوردەکان بە باشتر و یەکگرتووتر دەتوانن لە ڕێکخراوە لیبراڵ و کۆنسەرڤاتیڤەکانی جیهانی نزیک ببنەوە.


یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان
٩ / ٨ / ٢٠ ١٣


ناونیشانی پێوەندی گرتن لەگەڵ یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان
[email protected]
Facebook (Liberali Kurdi ) 
Kurdistan Liberal Union
 
Yeketi Liberalekani Kurdistan


 
2013-08-08 15:48:52

10 ساڵ و 8 مانگ و 13 کاتژمێر و 20 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕه‌نگاوڕه‌نگ‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©