چوارشه‌مه‌ 5 گوڵان 2724

دامەزراندنی دەوڵــــەتی سەربەخۆی کوردی زۆر نزیکە

رۆژنامەی هەولێر
دامەزراندنی دەوڵــــەتی سەربەخۆی کوردی زۆر نزیکە

بۆ مەبەستی تاوتوێکردنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی داهاتوو، پاشان لە چەند ساڵی ڕابردوودا پەیوەندیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و، حکوومەتی ناوەندی لە بەغدا گرژیی تێدا بووە، بەڵام ئێستا ئەو گرژییە نەماوە، ماوەیەک پێش ئێستایش پەرلەمانی کوردستان

دامەزراندنی دەوڵــــەتی سەربەخۆی کوردی زۆر نزیکە

وێنه


 


 



چه ند قوتابییه ک ئاڵای کوردستان به رزده که نه وه




وەرگێڕانی: عەلی حەسەن زەڵمی
ڤێردا ئۆزەر لە ڕۆژنامەی "حوریەت"ـی تورکیدا بابەتێکی نووسیوە و تێیدا هاتووە، هەفتەی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە و، پێکەوە دەربارەی چەندین تەوەر قسەیان کرد، بابەتێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی ڕۆژئاوای کوردستان و تێیدا سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنقەرە یارمەتیی گرووپی "جەبهەی نووسرە"ی سەر بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە لە سووریادا نادات، هەردوو سەرۆکوەزیرانیش بڕیاریان دا بۆریە نەوتێکی دیکە لە نێوان هەولێر و تورکیادا دابنرێت و، بڕیاریشە لە سەرەتای ساڵی 2016ـدا لە ڕێی ئەم بۆریەوە نەوتی کوردستان بنێردرێتە بازاڕەکانی دەرەوە.

رۆڵی گرنگی سەرۆکی هەرێم
نووسەر دەڵێت: سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا ئومێدی ئەوەی خواست، تورکیا کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لەبیر نەکات و، یارمەتییان بدات، ئەم داوایەی نێچیرڤان بارزانییش تەنیا چەند ڕۆژێک پاش ئەوە هات، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغلو ڕایگەیاند کە ئەنقەرە ڕێگا نادات قەوارەیەکی سیاسیی کوردی لە سووریادا دابمەزرێت، تەنیا چەند ڕۆژێک پێش سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانییش بۆ تورکیا بەرپرسی پەیەدە ساڵح موسلیم، سەردانی تورکیای کرد و ڕایگەیاند، کوردانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت ببنە خاوەن قەوارەیەک.

ڤێردا ئۆزەر لە بەشێکی دیکەی بابەتەکەیدا نووسیویەتی، پێگەی هەرێمی کوردستان زۆر بەهێز بووە و، سەرۆکی هەرێمیش مەسعود بارزانی، ڕۆڵی سەرەکی لەم بەهێزییەدا دەگێڕێت، 2 هەفتە پێش ئێستا نزیکەی 45 پارت و گرووپی کوردی لە ژێر چاودێری مەسعود بارزانیدا لە هەولێر کۆبوونەوە بۆ مەبەستی تاوتوێکردنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی داهاتوو، پاشان لە چەند ساڵی ڕابردوودا پەیوەندیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و، حکوومەتی ناوەندی لە بەغدا گرژیی تێدا بووە، بەڵام ئێستا ئەو گرژییە نەماوە، ماوەیەک پێش ئێستایش پەرلەمانی کوردستان یاسایەکی دەرکرد و، ئەم یاسایەیش دەبێتە بنەمایەکی یاسایی بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن.

دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی
نووسەر تیشک دەخاتە سەر پێگەی کورد لە سەرانسەری ناوچەکەدا و، دەڵێت: ئێستا کوردەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان هەماهەنگییان لەگەڵ یەکتری هەیە، بۆ نمونە، 2 مانگ پێش ئێستا پەیوەندیی نێوان "پەیەدە" و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاسایی نەبوو، بەڵام ئێستا کێشەکانی نێوانیان چارەسەر کراوە، لە هەمان کاتدا، پارتە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان جیاوازییەکانی نێوانیان بەلاوە خستوون و، لەو شەڕەی ڕۆژئاوای کوردستانی گرتووەتەوە یەکهەڵوێست و یەکدەنگن.

ڤێردا ئۆزەر نووسیویەتی، کاتێک سەیری ئەم دیمەنە گەورەیە دەکەین بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی زۆر نزیکە و، تەنانەت ناتوانرێت ڕێگریشی لێ بکرێت، هەربۆیەیش دەبێت بەرپرسانی ئەنقەرە دامەزراندنی قەوارەیەکی سیاسیی کوردی لە سووریادا قەبوڵ بکەن، هەروەکو چۆن دامەزراندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان قەبووڵ کرد و، ئێستایش پەیوەندیی بەهێزیان لەگەڵ پێک هێناوە، جگە لەوەیش،

زۆر پێویستە ئەنقەرە کێشەی کوردی وڵاتەکەی چارەسەر بکات، چونکە چارەسەرنەکردنی ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کوردانی تورکیایش داوای ئۆتۆنۆمی بۆ ناوچەکانی خۆیان بکەن، دەبێت ئەو ڕاستیەیش لەبەرچاو بگیرێت کە ئەگەر پرۆسەی سیاسی لە تورکیادا شکستی هێنا، ئەوا مامەڵەی تەندروستی "پەیەدە"ـیش لەگەڵ حکوومەتی تورکیادا کۆتایی پێ دێت، چونکە پەیەدە پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ پەکەکەدا هەیە.

نووسەر لە کۆتایی بابەتەکەیدا نووسیویەتی: تورکیا دەتوانێت پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستاندا پێک بهێنێت، بێگومان ئەمەیش لە بەرژەوەندی پەیوەندیی تورکیا و کوردستاندا دەبێت.


لە ماڵپەری ڕۆژنامەی هەولێر وەگیراوە
2013-08-09 12:11:54

10 ساڵ و 8 مانگ و 22 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©