هەردوو لایەن لە سەر ئەوە ڕێکەوتین کە وەک یەک لایەنی سیاسی و لە ژێر ناوی* پارتی سەربەستیی کوردستان* درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆمان بدەین.
بەیاننامەی پێکەوە کارکردن و بە یەکبوونی ٢ لایەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر ناوی پارتی سەربەستیی کوردستان.
بۆ ڕای گشتی کوردستانی وجیهانی.
کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستانی مەزن!
تامەزرۆیانی ئاشتی و تەبایی و یەکڕیزی نەتەوەی گەورەی کورد!
دوای تێپەڕبوونی نزیک بە ساڵێک و پاش چەندین دانیشتن و کۆبونەوە لە نیۆان سەرکردایەتی هەردوو پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی ئازادی و دیمۆکراسی کوردستان و بۆ هەرچی زیاتر خزمەت بە نەتەوەی کورد و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی نەتەوە و وڵاتەکەمان لە لایەک وØ› لە پێناو وەسەریەک خستنەوەی هێز و تواناکانمان و بۆ هەرچی زیاتر مەحکەمکردنی سەنگەری خەباتی نەتەوایەتی لە لایەکی دیکەوە، هەردوو لایەن لە سەر ئەوە ڕێکەوتین کە وەک یەک لایەنی سیاسی و لە ژێر ناوی* پارتی سەربەستیی کوردستان* درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆمان بدەین.
هەر لێرەوە داوا لە سەرجەم هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستانی دەکەین کە بە کەڵک وەرگرتن لە خاڵە هاوبەشەکانی نێوانیان و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی نەتەوەکەمان دا، با چاوپۆشی لە قازانج و بەرژەوەندیە تاکەکەسی و گروپیەکان بکەن و پێکەوە لە یەک ریکخراو و بۆ یەک ئامانج کە ئەمیش سەربەخۆیی کوردستانە درێژە بە تێکۆشانیان بدەن، چونکە هەلومەرجی ئەمرۆی کوردستان پێویستی بە یەکریزی، تەبایی، هاوهەڵوێستی و پاڵپشتی یەکتری هەیە .
هەر لەم راستایە و وەک هەردوو لایەنی پادک و پ س ک داوا لە گشت لایەنە سەربەخۆخوازەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و داوایان لێدەکەین: کە بۆ هەرچی زیاتر خزمەت بە نەتەوەکەمان و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دا، با لەگەڵ یەکتر دڵپاک و بە دیالۆگ و دانیشتن ڕێگای یەکگرتن و لێکنزیکبوونەوە خۆشبکەین، گومانی تێدانی یە کە هەمچون هەنگاوگەلێک کە ئەمرۆ پسک و پادک ناویانە، گەورەترین خزمەتە بە نەتەوەکەمان و ڕێگاخۆشکەری ڕەوتی خەباتی نەتەوایەتی یە لە پێناو رزگاری کوردستان.
هەر شەکاوە بێت ئاڵای خەباتی یەکڕیزی ڕ٠¶ڵەکانی نەتەوەی گەورەی کورد لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و دێمۆکرات و سەربەخۆدا.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان:
عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پ س ک :
قادری خەندەڕەش سەرۆکی پاد
ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی ئازادی ودیمۆکراسی کوردستان ٢٠ ی گەلاوێژی ٢٧١٣ی کوردی. ١١ / ٨ / ٢٠ ١٣ زاینی.