قوربانیان ئه و روداوه دڵتەزێنه بریتین له عێزەت مورادی و تەبیه یوسفی که هاوسەری یەکن و خاوەنی٣ کورو کچێکن، وه هه روەها دو برازای عێزەت به ناوەکانی فەتحوڵا مورادی و شیرین مورادی.
لە ڕووداوێکی دڵتەزینی هاتووچۆدا. بە هۆی خرابی رێگەو بانەکان ٤ کەس لە بنەماڵەیەکی سەلاسی باوەجانی گیان لە دەستدەدەن.
ئەمرۆ رێکه وتی ١٤ / ٨ / ٢٠ ١٣ بنەماڵەی عیزەت مورادی دانیشتووی گوندی کوتکای سەربە سەلاسی باوەجانی، بە مەبەستی بەشداری لە سەرەخۆشی ئاشنایەکیان بەرەو شاری جوانرۆ بە ڕێدەکەوەن. بەڵام بە هۆی خرابی ڕێگەوە مخابن ئوتومبیلەکەیان دەکەوێتە نێۆ چۆمی تاڵەخانیەوە دەستبەجێ گشت سەر نشینەکان گیانیان لە دەستدەن.
ماوەی ٣٠ ساڵە بەردەوام خەڵکی دەیان گوندی ناوچەی سەلاسی باوەجانی کە هاتووچۆیان بۆ شارەکانی جوانرۆ و سەلاسی باوەجانی بەو ڕێگادایە، داوایان لە کاربەدەستانی ڕێژیم کردوە کە پشتێنەی پاراستن بۆ ئەو ڕێگە شاخاییەوە دروستبکەن، بۆ لە کاتی ڕووداودا بەرگری لە ئوتۆمیبل بکات و نەکەوێتە خوارەوە، بەڵام بەداخەوە بە دەم داواکاری خەلکەوە نەهاتوون. ئەوە یەکەم جار نییە لەو ڕێگە مەترسیدارە کارەسات ڕووبدات، پێشتر دەیان کارەساتی دیکە لەو ڕێگەدا روویداوە. قوربانیان ئه و روداوه دڵتەزێنه بریتین له عێزەت مورادی و تەبیه یوسفی که هاوسەری یەکن و خاوەنی٣ کورو کچێکن، وه هه روەها دو برازای عێزەت به ناوەکانی فەتحوڵا مورادی و شیرین مورادی.
قوربانییەکانی ئەو کارەسەتە خزمی نزیکی بەڕێز عارف باوەجانی سەۆرکی پارتی سەربەستیی کوردستانن، بە ناوی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی کاک عارف و گشت بنەماڵەیان دەکەین.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٤ / ٨ / ٢٠ ١٣
2013-08-14 16:58:06
10 ساڵ و 7 مانگ و 10 کاتژمێر و 57 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان