کە قەرارە لە ٣٠ / ١١/ ٢٠ ١٣ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بە سەرپەرەستی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوەبچیت.
هەردوو لایەن هاورابوون لە سەر پتەوکردنی پێوەندی دوولایەنە و گرنگیدان بە کۆکردنەوەی کوردە لیبراڵەکان لە دەوری یەکتر، کە بە مەبەستی گرنگیدان بە خەباتی هاوبەشی کوردستانیان لە چوارچێوەی هەر بیرکردنەوەو ئایدولۆژیایەک بێت.
کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان / ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٣ی کوردی، ١٤/٨/ ٢٠ ١٣ زاینی، کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەردوو پارتی لیبراڵی کوردستانی واتە پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان / ڕۆژئاوا، بەڕێوە چووە. تەوەرە گرنگەکانی کۆبوونەوەی هەردوو لایەن بۆ تاوتۆێکردنی کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان بوو، کە قەرارە لە ٣٠ / ١١/ ٢٠ ١٣ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بە سەرپەرەستی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بەڕێوەبچیت.
هەردوو لایەن هاورابوون لە سەر پتەوکردنی پێوەندی دوولایەنە و گرنگیدان بە کۆکردنەوەی کوردە لیبراڵەکان لە دەوری یەکتر، کە بە مەبەستی گرنگیدان بە خەباتی هاوبەشی کوردستانیان لە چوارچێوەی هەر بیرکردنەوەو ئایدولۆژیایەک بێت.
هەروەها تەووەی دیکەی کۆبوونەوەکە باسکردن بوو لە سەر ڕەوشی ئیستای ڕۆژئاوای کوردستان.
بەشدارانی کۆبوونەوەی هەردوو لایەن بریتی بوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان. لە پارتی یەکێتی لیبراڵی کوردستان/ رۆژئاوا بەڕێزان دوکتۆر فەرهاد تیلۆ سەرۆک و هەر یەک لەبەرێزان موحەممەد ئەسعەدا ئەندامی لێژنەی سیاسی سەرۆکایەتی و هێمن حەسەن ئەحمەد بەرپرسی ڕاگەیاندن.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە پارتی یەکێتی لیبراڵی کوردستان/ رۆژ ئاوا. لە ساڵی ٢٠ ١١ لە قامیشلۆی پایتەختی ڕۆژئاوای کوردستان یەکەم کۆنگرەی دامەزراندنی خۆی بەستووە.