دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە مەبەستی ئاسانکاریی بۆ کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان لە ئوروپا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە مەبەستی ئاسانکاریی بۆ کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان لە ئوروپا.

هەر لە درێژەی قسەکانیدا کاک عارف ئاماژەی بە ئاڵوگۆرە بە پەلەکانی هەر سێ پارچەی باشوور، باکوور و ڕۆژاوای کوردستان کرد کە خەریکە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیاسەتی هەرکام لە دەوڵەتە سەردەستەکاندا پێکدێنن. جێگای باسە کە بەڕێز مازیار بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لە بۆچوونەکانی بەڕێز

دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە مەبەستی ئاسانکاریی بۆ کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان لە ئوروپا.

وێنه
 بە مەبەستی ڕێگا خۆشکردن و ئاسانکاری بۆ بەڕێوەبردنی یەکەمین کۆنگرەی لیبرالەکانی کوردستان کە بڕیارە ڕۆژی ٣٠ /١١/٢٠ ١٣ لە ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ ببەسترێت، بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان سەردانی چەند حیزب و لایەنی ئوروپایی کرد لە ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ،  بۆ ئەم مەبەستە و لە دیدارێکی دۆستانە دا، ڕۆژی ١٦ / ٨ / ٢٠ ١٣ بەرانبەر بە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧١٣ی کوردی. بەڕێز باوەجانی چاوی کەوت بە بەڕێز مازیار کەیشاوەر ئەندامی سەرکردایەتی(حیزبی پێشکەوتنخوازی نۆروێژی) ف ر پ و کاندیدی ژمارە ٣ لە لیستی ئۆسلۆ بۆ پارلمانی ئەو وڵاتە. لەو دیدارە دا هەر دوو بەڕێزان باوەجانی و مازیار باسێکی تێروتەسەلیان لەسەر هەڵبژاردنەکانی پارلمانی لە وڵاتی نۆروێژ کە بڕیارە ڕۆژی ١٢/٩/٢٠ ١٣ بەڕێوەبچێت کرد. جێگای ئاماژەیە کە بەڕێز باوەجانی وێڕای باسێکی تێروتەسەل لەمەڕ پێشکەوتنەکانی کوردستان، داوای لە کاندیدی حیزبی ناوبراو کرد کە پشتیوانی حیزبەکەیان لە دۆزی ڕەوای کورد و داوا مرۆیی و یاساییەکانی ئەم نەتەوە بەشبەشکراوە بکەن. هەر لە درێژەی قسەکانیدا کاک عارف ئاماژەی بە ئاڵوگۆرە بە پەلەکانی هەر سێ پارچەی باشوور، باکوور و ڕۆژاوای کوردستان کرد کە خەریکە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە سیاسەتی هەرکام لە دەوڵەتە سەردەستەکاندا پێکدێنن. جێگای باسە کە بەڕێز مازیار بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لە بۆچوونەکانی بەڕێز باوەجانی کرد و پێشنیارەکانی ناوبراوی بە ڕێگا چارەی بە کەڵک وەسفکرد بۆ چارەسەری کێشەی نێوان نەتەوەی گەورەی کورد و دەوڵەتە داگیرکارەکان و بەتایبەت سیاسەتە شۆوێنیستیەکانی ڕێژیمی داگیرکەری تاران بە دژی نەتەوە ژێر دەستەکان، هەر لەم راستایەشدا ناوبراو ئاماژەی بە سیاسەتە پۆزەتیڤەکانی حیزبەکەی کرد لە ئاست مافی ڕەوای کورد و بەڵێنیدا کە ئەم داواکارییە بگەیەنێتە سەرو خۆی . هەر لەم دیدارە دا سەرۆکی پارتی سەربەستی باسێکی کورتی لەمەڕ بەستنی یەکەمین کۆنگرەی لیبرالەکانی کوردستان و مەبەستە سەرەکیەکانی ئەم کۆنگرەیە کرد، باوەجانی ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسی مرۆیەکان و بەتایبەت لایەنە لیبرال و کۆنسەرڤاتیڤ و دێمۆکراتەکان پشتیوانی و بەشداری ئەم کۆنگرەیە بن. بەڕێز مازیار خۆشحاڵی خۆی و حیزبەکەی لەمەڕ بەستی ئەم کۆنگرەیە دەربڕی و ئامادەیی خۆی پێشاندا بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک کە لە دەستیان بێت. پارتی پێشکەوتنخوازی نۆروێژی (ف ر پ) بە دوهەمین حیزبی نۆروێژی ئەژمار دەکرێت کە خاوەنی ٤١ کورسییە لە پارلمانی ئەو وڵاتە دا.


ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧١


 
2013-08-17 10:29:22

10 ساڵ و 8 مانگ و 23 کاتژمێر و 52 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : چالاکییه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©