چەند هەواڵێک لە کرماشان و ئیلام: تایبەت بە ماڵپەری پسک

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
چەند هەواڵێک لە کرماشان و ئیلام: تایبەت بە ماڵپەری پسک

گەورەیی کرماشان و کوردبوون و شانازی بوونی ئەمشارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وایکردوە کە دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی سەربەڕێژیمی داگیرکەری ئێران بەردەوام لە بیری بە فارسکردن و تێکدانی کەسایەتی تاکەکانی ئەم شارە مەزنەی کوردستان بن.

چەند هەواڵێک لە کرماشان و ئیلام


وێنه


کرماشان:  پلانی بە بەسیجکردنی زۆربەی کچان لە خۆێندنگاکانی کرماشان.
سەربەستی ٢٠ ٠ ٦:  گەورەیی کرماشان و کوردبوون و شانازی بوونی ئەمشارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وایکردوە کە دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی سەربەڕێژیمی داگیرکەری ئێران بەردەوام لە بیری بە فارسکردن و تێکدانی کەسایەتی تاکەکانی  ئەم شارە مەزنەی کوردستان بن. بەرپرسانی ڕێژیمی داگیرکەری کوردستان لە کرماشان، بە مەبەستی بە بەسیجکردنی کچانی ئەو شارە هیندێک لە مۆڵگەکانیان بە ناوی ژنانەوە دەنێن. فەرەنگیس ئەڵماسی کە یەکێکە لە بەرپرسە بەسیجەکانی ڕێژیمە لە کرماشان، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی ڕایدەگەیەنێت وەک وەفایەک بۆ ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی شەهیدی خۆیان لە ناو شاری کرماشان، بریارمان داوە بەشی زۆری دام و دەزگاکانی بەسیج لە کرماشان بە ناوی ئەو ژنانەوە بێت. بە پێێ زانیارییە تایبەتەکان کە دەست ڕێکخستنەکانی ناوخۆی پارتی سەربەستیی کوردستان کەوتووە، ڕیژیم ماوەیەکی زۆرە لە ڕێگەی قووتابخانەو زانکۆکانەوە سەرقاڵی بە بەسیج کردنی کچانی کوردە لە ناوچەکانی کرمانشا، لە ڕێگەی بەڵێنی سەیرسەیر و پروپاگەندە و فریودانیان گوایا  گەورەترین خزمەتە بە ئاینی ئیسلام. هەروەها پێدانی بەڵێنی دامەزراندنیان لە دام و دەزگاکاند لە پاش تەواوکردنی زانکۆ. لەگەڵ پێدانی مەبلەغێک پارەی خەیاڵی مانگانە، بۆ ئەوەی گوایە ئەو کچانە خاوەنی دارایی خۆیان بن.
ئەمەش یەکێکە لە پلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان بۆ تێکدانی ڕیزەکانی بنەماڵەی کورد لەو شارەدا. بە دڵنیایەوە ئەم پلانەشیان وەک دەیان پلانی دیکە، لە ماوەیکی کاتیدا سەردەگریت و ئامانجەکانی رێژیم کە مەبەستیان تێکدانی کۆمەلایەتی ئەو شارەیە سەرناگرێت.


کرماشان: ڕیژیم  ئێران بە مەبەستەوە لە کرماشان گردبوونەوەی پشتیوانی لە رێژیمەکەی ئەسەد بە رێوە دەبات.
سەربەستی ٢٠ ٠ ٦:  یەکێکی دیکە لە پلانە پرمەبەستەکانی ڕێژیم لە نێو شاری کرماشان، ئەوە بوو کە ڕۆژی ١٤ی خەرمانانی ٢٧١٣ی کوردی، لە ژێر ناوی ( بە بۆنەی لە دایکبوونی حەزرەتی مەعسومە ) لە لایەن حیزبووڵای ئێرانەوە کۆمەڵێکی خەڵکی تایبەت بە خۆیان لە شارەکانی دیکەی ئێران هێنابووە کرماشان، و گردبوونەوەیەکیان بۆ پشتیوانی لە ڕێژیمەکەی ئەسەد ڕێکخست. کە لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی سەر بە رێژیم پروپاگەندەی ئەوەیان پێوە دەکرد کە خەڵکی قارەمانی کرماشان ئامادەی پشتیوانیکردنە لە ڕێژیمەکەی ئەسەد. کە بە پێی زانیارییەکان ژمارەی زۆری بەشدارانی ئەو گردبوونەوە کورد نەبوون.

ئیلام : لە ساڵحئاوای ئیلام ٦٠ ٠  تۆن خورما بەرهەم دێنن.
وێنه
سەربەستی ٢٠ ٠ ٦: بە پێچەوانەی نەیارانی سەربەخۆیی کوردستان، یا پێچەوانەی هیندێک لایەنی کوردیش کە پێیان وایە ئەگەر کورد داوای جیابوونەوە بکات ڕووبەرووی گەورەترین کێشەی دەبێتەوە. هەر کام لە شارو ناوچەکانی کوردستان  لە بوارێکدا  دەوڵەمەندە، بێجگە لە سامانە ژێر زەوییەکان، سامانی کشت و کاڵ و بەرهەم هێنانی کوردستانیش لە ئاستێکی زۆر باشدایە. بە پێێ لیدوانی سەرپەرەستیای یەکەی کشتوکاڵی ناوچەی ساڵحئاوای میران، وا پێشبینی دەکرێت کە خۆرمای دارستانەکانی ساڵح ئاوای میرانی ئیلام زیاد لە ٦٠ ٠  تۆن خورما  وەبەرهەم بێنێت.  ئەمەش وا پێشاندەدات کە ناوچەکانی  ئیلام بێجگە لەوەی کە چەندین سەرچاوەی داهاتی هەیە وەک سنووری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان، وەک گەورەترین کانگای پاڵاوتنی گاز کە ئیستا بە گازی خۆرئاوای ئیران ناسراوە. هەروەها ناوچەیەکی پر شاخاوی و کشت وکاڵە. خۆرماش یەکێکە لە سەرچاوەی دارایی هیندێک لە ناوچەکانی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.


 


ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٥ ی خەرمانانی ٢٧١٣ی کوردی /  ٦ / ٩ / ٢٠ ١٣ زاینی


 
2013-09-06 01:55:18

10 ساڵ و 7 مانگ و 22 کاتژمێر و 22 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©