هه‌ینی 10 خاکه‌لێوه‌ 2724

لە هەڵبژاردنەکانی نەرویج باڵی چەپەکان دۆران و باڵێ ڕاست و لیبراڵەکان سەرکەوتنی بەرچاویان بە دەستهێنا. دانا جاف

دانا جاف
لە هەڵبژاردنەکانی نەرویج باڵی چەپەکان دۆران و باڵێ ڕاست و لیبراڵەکان سەرکەوتنی بەرچاویان بە دەستهێنا. دانا جاف

باڵی ڕاست و لیبراڵەکان توانیان سەرکەوتنێکی مەزن و کەم وێنە بە دەستبێنن، بە جیاوازی ١٥ % واتە ٩٦ کورسی بۆ باڵی ڕاست ولیبراڵەکان، و بەرامبەر بە ٧٣ کورسی بۆ باڵی چەپەکان.

لە هەڵبژاردنەکانی نەرویج باڵی چەپەکان دۆران و باڵێ ڕاست و لیبراڵەکان سەرکەوتنی بەرچاویان بە دەستهێنا. دانا جاف


وێنه


لە درێژەی هەڵبژاردنەکانی ٨ ساڵی پێشووی وڵاتی نەرویج لە نیوان باڵی چەپ و باڵێ ڕاست، باڵی چەپەکان بە جیازی ١ یا ٢ % دەنگی زۆرینەی خەڵکیان بە دەستدەهێنا و حکومەتی هاوبەشیان لە نێۆ حیزبە چەپەکان پێکدەهێنا. بەڵام لە هەڵبژاردنی ٩ / ٩ / ٢٠ ١٣ ی پەرلەمانیدا. باڵی ڕاست و لیبراڵەکان توانیان سەرکەوتنێکی مەزن و کەم وێنە بە دەستبێنن، بە جیاوازی ١٥ % واتە ٩٦ کورسی بۆ باڵی ڕاست ولیبراڵەکان، و بەرامبەر بە ٧٣ کورسی بۆ باڵی چەپەکان. کە بە پێێ لێدوانی میدیاکانی نەرویج ئەم جۆرە دەستکەوتەی باڵی ڕاستەکان تەنیا ٣٤ ساڵ پێش لەو ئاستەدا بووە. لەم هەڵبژاردنەدا دابەزینێکی زۆر لە حیزبە چەپەکان روویداوە.
کە بەو شێوەی خوارەوەیە:
پارتی کاری نەرویجی کە پارتێکی سوسیالدیمۆکراتە، لە هەڵبژاردنی ٩ / ٩/٢٠ ١٣دا ٩ کورسی پەرلەمانی لە ژمارەکانی پێشووتر کەمی کرد، پێشتر خاوەنی ٦٤ کورسی بوون، ئیستا ٥٥ کورسی. واتە ٤ و نیو % دەنگەکانی خەڵکیان لە دەستداوە.
پارتی سوسیالیستی چەپی نەرویج، کە پێشتر خاوەنی ١١ کورسی بوو، ئیستا بوونە خاوەنی ٧ کورسی، واتە ٤ کورسی کەمیکردوە، واتە ٢ لە سەر١ دەنگەکانی خەڵکی لە دەسداوە.
سەنتەرە پارتیش کە لە باڵی چەپەکانە ئەویش نزیکی % ٢ دەنگەکانی لە دەستداوە. واتە ١ کورسی لە ژمارەکانی پێشووی کەمیکردوە لە ١١ کورسی ئیستا بوونەتە خاوەنی ١٠  کورسی.
ئەم دابەزینە زۆرە، زۆربەی لایەنگرانی حیزبەچەپەکانی تووشی شۆککردوە.


پارتی سووری نەرویج کە پارتێکی کۆمۆنیستە  توانی ١ کورسی بە دەستبێنن. 
هەروەها پارتی سەوز و ژینگەی نەرویجیش توانی ١ کورسی بە دەستبێنێت.

سەرکەوتنی باڵی ڕاستەکان.
باڵێ ڕاستەکان بە تایبەت پارتی ڕاستی نەرویجی کە سەرۆکەکەی ناوی ئەرنا سولبەرگە، و خۆی بۆ سەرۆکوەزیری نۆیی نەرویج ئامادەکروە. لەم هەڵبژاردنە زیادبوونێکی زۆر بەرچاوی بەخۆیەوە بینی کە ژمارەی کورسیەکانی ١٨ کورسی زیادیکردوە، ئسیتا خاوەنی ٤٨ کورسیە. واتە نزیکەی ١٠  % دەنگەکانی لەم هەڵبژاردنە زیادیکردوە.
هەروەها ڤێنسترە پارتی واتە پارتی لیبراڵی نەرویجی، کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا تەنیا خاوەنی٢ کورسی بوو، بەڵام لەم هەڵبژاردنە بوو بە خاوەنی ٩ کورسی، واتە ٧ کورسی زیادیکردوە. ئەم سەرکەوتنەی پارتی لیبراڵی نەرویجی زۆر جێگەی سەرنجی میدیاکانی نەرویجە.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە لە هەڵبژاردنی ٢ ساڵی پێشووی وڵاتی سویدیش باڵی چەپەکان و سوسیالدیمۆکراتەکانی ئەو وڵاتەش دۆران و باڵێ ڕاست ولیبراڵەکانی سوید سەرکەوتنیان بە دەستهێنا. لە ماوەی ٤ساڵی ڕابوورد و بەردەوام باڵی راست و لیبراڵەکان لە زۆربەی هەلبژاردنەکانی وڵاتانی ئوروپای سەرکەوتنی بەرچاویان بە دەستهێناوە.


 
2013-09-10 06:41:49

10 ساڵ و 6 مانگ و 2 کاتژمێر و 51 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©