شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

لیبراڵیزم و بازاڕ(ئاینده‌ی‌ لیبراڵیزم نووسینی به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

بەهروز جەعفەر
لیبراڵیزم و بازاڕ(ئاینده‌ی‌ لیبراڵیزم نووسینی به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

له‌کاتێکدا مێژووی‌ دیموکراتیه‌ت و لیبراڵیزم،زیاد له‌ هه‌زار ساڵیان نێوانه‌،بۆچی‌ (لیبراڵ-دیموکرات) دروست بوه‌ .?.دیموکراتیه‌تی‌ کۆن میێژووه‌که‌ی‌ ده‌گه‌‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی‌ (5) ی‌ (پێش میلاد) که‌ دیموکراتیه‌تی‌ ئه‌سینایه‌.له‌‌ڕێره‌وه‌که‌یدا تا ده‌گاته‌ سه‌ده‌ی‌ شانزه‌،تووشی‌ سه‌دان ڕووداو چه‌مکی‌ جیاوازو پێکدادانی‌ گه‌وره‌ ده‌بێته‌و

لیبراڵیزم و بازاڕ(ئاینده ی لیبراڵیزم  نووسینی به هرۆز جه عفه ر


وێنه


لیبراڵیزم (lÄ«berālism )،ده رکه وتنی ئه ستێره یه کی تره ،له سه ر گۆی زه وی .گوزارشته له فه لسه فه یه کی سیاسیی یاخود دیدێکی جیهانی ،بۆ کارکردن له سه ر بنچینه ی (ئازادی و یه کسانی ).له ساته وه ختی هه ڵهاتنی یه وه ،له سه ده ی شانزه وه ،لیبراڵه کان خوێندنه وه ی جیا جیا بۆ چه مکی (ئازادی و یه کسانی ) ده که ن. کۆک و ناکۆکن.ئه گه رچی له کۆی گشتی دا،هه موویان بانگه شه بۆ ( هه ڵبژاردنی ئازادو بی٠‹٠ێگه رد،دامه زراوه یی و ده ستوریه تی ده وڵه ت ،دیموکراتیه ت،مافه کانی مرۆڤ ،خاوه ندارێتی تایبه ت، بازاڕی ئازاد ،ئازادی ده ربڕێن) ده که ن .بۆیه ش (هۆبزو لۆک و رۆسۆ  و ئیمانوێڵ کانت) ده ستده که ن به ته ته ڵه کردن و خستنه ڕووی (تیۆری گرێبه ستی کۆمه لا٠ێیه تی ) (نڤریه العقد الاجتماعی).تا په یوه ندی نێوان تاک و ده سه لا٠ێت،په یوه ندیی نێوان (فه رمانڕاواکان-حکام) و (فه رمانپێکراوه کان-محکومین) له چوارچێوه ی ئه م فه لسه فه یه دا،دیاری بکه ن. لێره وه بیانویه ک ده ده نه ده ست حاکمه کان به وه ی تاک خۆی ڕێگه ی پێداون ئه م ده سه لا٠ێتدارییه ته بگرنه ئه ستۆ .به وپێیه شی تاک مه رکه زییه تی هه یه له چوارچێوه ی لیبراڵیزمدا،ئه م خاڵه ده بێته دوالیزمه و دژیه ک وه ستانێک.

ئه گه ر به ته نها،له ئه زمونی سه ده ی بیسته وه ،بنواڕینه هه موو ئه و شوێنانه ی ئازادیی و حوکمی یاسا و مافه کانی مرۆڤ و دیموکراتیه تی تیا پارێزراوه ،ده بینین بیری لیبراڵی به سه ر فه لسه فه ی حوکمڕانی هه موویاندا زاڵه . هه قه بپرسین، له کاتێکدا مێژووی دیموکراتیه ت و لیبراڵیزم،زیاد له هه زار ساڵیان نێوانه ،بۆچی (لیبراڵ-دیموکرات) دروست بوه .?.دیموکراتیه تی کۆن میێژووه که ی ده گه ڕێته وه بۆ سه ده ی (5) ی (پێش میلاد) که دیموکراتیه تی ئه سینایه .له ڕێره وه که یدا تا ده گاته سه ده ی شانزه ،تووشی سه دان
  ڕووداو چه مکی جیاوازو پێکدادانی گه وره ده بێته وه ،له هێڵیکی می٠‹ژوویدا هه ردوو جۆگه له ی (دیموکراسیه ت و لیبراڵیزم) به ریه ککده که ون و دۆستایه تی په یداده که ن،ده ریاچه یه ک به ناوی   (لیبراڵ- دیموکرات) پێک ده هێنن.ئیتر نه دیموکراتیه ت و نه لیبراڵیزم له فۆرم و شێوه کلاسیکیه که ی خۆیاندا نامێنن،وه ک فلیم کارتۆن ده چنه ناو هه موو کونج و که له به رێکه وه .جوگرافیایه کی مه زن له سه ر زه وی داگیرئه که ن،له ئه وروپا لیبراڵیزم  له هه ناوی جه نگی ئاینی و مه زهه بیه وه هاته فیشقه ی کرد،به ڕۆشنگه ریی ده قی گرت و به پیشه سازیی گه یشته لوتکه و،به بازاڕ و کالا٠ێو شمه ک له ئێستادا خۆی نمایش ئه کات.

له کۆن و نوێیدا،ڕووبه ری هه ره فراوانی لیبراڵیزم بۆ (تاک) و (بازاڕی ئازاد) بووه ، ئیسته ،ڕه نگبێ باشترین پرسیار ئه وه بێت، ئاینده ی لیبڕالیزم به ره و کوێ ?.چۆن هاوسه نگی نێوان (تاک) و (بازاڕی ئازاد) ڕاده گرین ?.به ته واوه تی بازاڕ زۆری بۆ تاک هێناوه و،هه رچه ند ئه کات فریای ناکه وێت.ئاخر ئه م ده لاقه یه ئیتر ته نها موڵکی فه یله سوفی ئینگلیزی (جۆن لۆک) نییه ، که دامه زرێنه ریه تی .له هه موو جیهاندا ته یارو ڕێکخراوو که سایه تی لیبراڵ هه ن،ته نانه ت له ڕۆژهه لا
٠ێتی ناوه ڕاستدا،له دواکه وتووترین ولا٠ێته کانیدا،چه ندین حزبی لیبراڵی هه ن :
-له عێراق :
  (تجمع احرار) به سه رکردایه تی (ئه یاد جه ماله دین) و (حزبی نیشتمانی دیموکراتی ) و (حزبی لیبراڵی دیموکراتی عێراقی ) و (حزبی ئوممه ی عێراقی ) و(حزبی لیبراڵی عێراقی - به سه رکردایه تی دکتۆر هادی نه عیم مالکی ) هه یه .

-له لوبنان : حزبی (تیار مستقبل) هه یه .
-له سودان : حزبی دیموکراتی لیبراڵی موه حه د هه یه .
-له لیبیا : (حزبی
  لبیبی ئه حرار) و (هاوپه یمانی هێزی نیشتمانی هه یه .
-له میسر : حزبی وه فد ،حزبی به ره ی دیموکراتی ، حزبی ئاینده (غد)،حزبی کۆماری ئازاد و،حزبی میسری ئازاد و،حزبی ده ستورو ،حزبی میسرییه ئازادیخوازه کان،هه یه .
ئینجا لیبراڵیزم،به درێژایی ته مه نی خۆی ،هه ر به باسکردنی تاک و بازاڕه وه ،هه ر به ته نها به (نیۆ-لیبراڵیزم) ی (مارگرێت تاتچه ر) ه وه ،له نگه ر ناگرێت،به ڵکو سنوری زمان و کلتورو ئاین و هه ر شتێکی دی ،ده به زێنێت.ئێمه دوێنێکه و ئه مڕۆکه ش خاوه نی لیبراڵیزمی ئیسلامی و لیبراڵیزمی مه سیحی و یه هودی لیبراڵ و، عیلمانی لیبراڵین .لق و پۆپی لیبراڵیزم زیادی کرد بۆ : لیبراڵزمی سیاسیی و لیبراڵیزمی کۆمه لا
٠ێیه تی و دینی و ئابوریی و...هتد.
له ئیسته وه بۆ ئاینده ،ئه وه ی شه رقیه کانی تۆقاندووه ،ئه وه ی تاکو کۆی جیهانی تاساندووه ،بازاڕی ئازاده . ته کنه لۆژیاو
  داهێنانه کانی مرۆڤه ،که خودی مرۆڤی سه رقاڵکردووه به خۆیه وه . مرۆڤی ئه مڕۆ له سێبه ریاندا،هه سته کات شتێکی گه وره ی   بزر کردووه ،ئه ویش له ده ستدانی به شێکی گه وره یه له (ڕۆحی خۆی ).به جارێک ئه م بازاڕه (خه یاڵ و فه نتازیا) ی مۆنۆپۆڵ کردووه .
ئه گه ر بڕیاره ، ئابوریی ئازاد یاخود ئابوریی بازاڕ،پێکهێنه ری سه ره کی لیبراڵیزمی کلاسیک بووبێت، مه به ست له
  بیرۆکه ی ئابوری ئازادیش ،ده ست تێوه ر نه دانی ده وڵه ت بێت، له چالاکییه ئابورییه کان،لایوا بوبێتبازاڕ خۆی له خۆیدا ،خۆی ڕێک ده خات (یڤبگ نفسه بنفسه).ئه وا ئه مڕۆکه ئه م لێگه ڕانه و ئه م ئازادی پێدانه بۆ بازاڕ و کڕۆکی لیبراڵیزم،کۆڵێک تارمایی ترسناک و پرسیاری گرتۆته خۆی .چونکه له بنه ڕه تدا ئه و لایوایه : تاک به ئازادیی له دایک ده بێت،وه ده بێت ئازادیی ڕه های هه بێت..له هه مان کاتدا ده بینین هه زاران کۆت و به ند له جیهاندا کراوه ته ده ست و پێی تاکه کان.ئه گه ر له مێژوویه کی کۆندا (سیۆقراتیه ت) و حوکمی خوا له سه ر زه وی کرابێت.حاکمه کان نوێنه ری خوا بوون له زه وی ،ئه و وه خته ترۆپکی تاریکی و کۆیله بوون بووه . ئیسته ش له سایه ی بازاڕه وه هه ریه که مان به چاوی خۆمان ده بینین،کۆیلایه تی هه ر ماوه ، "د.عه لی شه ریعه تی "  لایوایه : دوینێ   گه وره کان کۆیله کانیان هه ڵده بژارد،ئه مرۆإ کۆیله کان گه وره کانی خۆیان هه ڵده بژێرن.."


ئه و (لیبراڵیزم) پێی وتین،کوڕی پاشاو گه دایه ک،کوڕی خێزانێکی ناوه نجی و،کوڕی هه ژارێکی شه که ت،ده که ینه ژوورێکه وه ،باتاقی کردنه وه یه ک  ئه نجام بده ن،هه رکه سێکیان باشترین نمره ی هێنا،پیرۆزی بێت .به م هاوکێشه یه توانی بیچه سپێنێت،که لیبراڵیزم باوه ڕی ته واوی به هه لی یه کسان و ئازادی ته واو هه یه .به لا٠ێم ناتوانێت خۆی له و قه یرانه ئه خلاقییه بوبوێرێت،ته نانه ت له و قه یرانه سه رمایه دارییه بانکییه ،ده ربازبکات،که به پێش چاوی هه موو جیهانه وه له ساڵی (2008) ه وه ، خوێن له ناو گه ڵی ده چۆڕێت،له ماوه ی چه ند هه فته یه کی که مدا،ئه مریکاو ئه وروپاو به شێک له ئاسیا ،گورزێکی گه وره یان به رکه وت.ده توانێت بازاڕ بۆ شمه ک و کالا٠ێکانی خۆی بڕه خسێنێت ئه ویش به کێبڕکێی له گه ڵ به شه زیندووه کانی ئیشتراکیه ت که (ڕوسیاو چینن) ،نفوسی ئابوریی و جوگرافیای ئابوریی خۆی به رینتر بکات،به حوکمی یاسا سیسته می ناوخۆیی خۆی بپارێزێت،به لا٠ێم ناتوانێت له ده رکه وته نێگه تیڤه کانی بازاڕ و کۆیلایه تی مرۆڤ،خۆی بشارێته وه ،که دونیایه ک چاوچنۆکی خستۆته دونیاوه .بازاڕی ئازاد،بازاڕی زیادبونی غه ریزه کانی مرۆڤه . "دۆسته یفسکی " له باره ی سه ربه ستی بۆرژوازییانه وه ،ئه لێت:" سه ربه ستی چی یه ?.کام سه ربه ستی مه به سته ?..ئه ڵێن سه ربه ستی ئه وه یه که بتوانی له چوارچێوه ی یاسادا چیت بوێ ،بیکه ی ..به لا٠ێم ئایا که ی ئه توانی هه رچیه کت ویست بیکه ی ?..ئه و کاته ی که ملیۆنێکت هه بێ..به لا٠ێم ئایا ئه و سه ربه ستی یه ملیۆنێک ئه دا به هه موو که سێک.?.بێگومان نه  ٠’..ئه ی   (مرۆڤی بێ ملیۆن) کێیه ?..دیاره ئه و که سه نییه که بتوانێ هه موو شتێک بکا ،به ڵکو ئه و که سه یه که ئه توانرێ هه موو شتێکی ده رباره بکرێ .


خه ریکه بۆجارێکی تر، جیهان پێشێلی هه موو سنوره کان ده کات،به ڵکو هه موو سنوره کان به ره و نه مان ده چن،بۆیه لیبراڵیزمی نوێ به خۆی دونیایه ک چه مکی وه ک مۆدێرنیزاسیۆن و تازه بونه وه ی کۆمه ڵکه و جیهانگیریی و فێمێنیزم و هیومانیزم و ...هتد.ئه مانه باسگه لێکن بۆ دابڕاندنی به شێکی گه وره له جیهان،که کۆتایی هێنانه به مافه کانی مرۆڤ،وه یه کسانه به ڕه هه نده نێگه تیڤه کانی جیهانگیریی و ڕۆڵی پۆلیسی بۆ هێزه گه وره کان،یه کسانه به به رجه سته کردنی جۆرێک له جیاوازیی چینایه تی ،به بێ ئازادیی و یه کسانی که دروشمی لیبراڵیزمی کلاسیکی (کۆن) بوو.دیسانه وه سه رده می هاوچه رخی   بازاڕ (کڕیارو فرۆشیار) سه رده می ژماره کانه ،سه روه ختی له به رکردنی (پاسۆردی ئیمه یڵ و فه یسبوک و تویته رو سکایپ و یوتیۆپه که ته ).


به شێوه یه کی تریش ئاینده ی لیبراڵیزم جه نگه .جه نگێک که ده کرێت ناوی بنه ین کاردانه وه له دژی مۆنۆپۆڵکردن و داگیرکردنی هه موو ژیان له لایه ن بازاڕه وه .جه نگێک بۆ به رگریکردن له و کلتورو زمان و ئاینانه ی که به شێکن له موڵکیه تی تاک و کۆمه ڵی جبهانی .
2013-09-11 16:29:21

12 ساڵ و 5 مانگ و 11 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ئەرشیف
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©