شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ئاگاداری‌یەک لە لێژنەی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی لیبڕاڵەکانی کوردستان لە پێوەندی بە گۆرینی کاتی کۆنگرە.

یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان
ئاگاداری‌یەک لە لێژنەی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی لیبڕاڵەکانی کوردستان لە پێوەندی بە گۆرینی کاتی کۆنگرە.

کراینەوە کە کۆنگرەی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی ئوروپا( ئاڵدە) لە ڕۆژانی ٢٨ تا ٣٠  نۆڤەمبەر لە پێتەختی یەکێک لە وڵاتانی ئوروپا بەڕێوە دەچێت,کە ڕێکەوتی بەڕێوەچونی کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان دوا بخەین بۆ ڕۆژانی ٦ و٧ ی مانگی دێسامبری ٢٠ ١٣

ئاگاداری یەک لە لێژنەی بەڕێوەبردنی کۆنگرەی لیبڕاڵەکانی کوردستان لە پێوەندی بە گۆرینی کاتی کۆنگرە.
وێنه

بۆ ڕای گشتی کوردستانیان.

وەک لە مێدیاکان دا بڵاو کرابۆوە و ئاگادارکرابوون، بڕیار بوو لە ڕۆژانی٣٠ /١١ و ١/١٢/٢٠ ١٣ کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە بچێت، دیارە
ئامادەکاری تەواویش بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کۆنگرەیە کرابوو، بەڵام ئەمرۆ ئاگادار کراینەوە کە کۆنگرەی  پارتی لیبراڵدیمۆکراتی ئوروپا( ئاڵدە) لە ڕۆژانی ٢٨ تا ٣٠  نۆڤەمبەر لە پێتەختی یەکێک لە وڵاتانی  ئوروپا بەڕێوە دەچێت، دیارە ئەو ڕێکەوتەش هاوکاتە لەگەڵ ڕێکەوتی بەستنی کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان.
هەر لەبەر ئەم هۆکارە و بەهۆی ئەوەی کە زۆرێک لە نوێنەرانی دەرەوەی لایەنەکانی ئوروپایی و جیهانی بۆ ئەم کۆنگرەیە، واتە کۆنگرەی ( ئاڵدە) بانگهێشتکراونØ› ئێمە بە پێویستمان زانی کە ڕێکەوتی بەڕێوەچونی کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان دوا بخەین بۆ ڕۆژانی  ٦ و٧ ی مانگی دێسامبری ٢٠ ١٣،  دیارە دواخستنی ڕێکەوتی بەستنی کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان زیاتر بە مەبەستی بەشداریکردنی ئەو دۆست و لایەنانەی وڵاتانی ئوروپای یە کە بڕیارە بەشداری کۆنگرەکەمان بکەن.
لەگەڵ داوای لێبوردن لە سەرجەم دۆست و لایەن و کەسایەتیە سیاسی و سەربەخۆکان کە ئامادەکاریان کردبوو بۆ بەشداری کردن لەم کۆنگرەیە و لەو ڕێکەوتەدا، ئاگادارتان دەکەینەوە کە کۆنگرەی لیبراڵەکانی کوردستان لە ڕۆژانی ٦ و ٧ی دێسامبری ٢٠ ١٣ لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ بەڕێوەدەچێت، هەربۆیە لەگەڵ دووبارە داوای لێبوردن لە ئێوە خۆشەویستان، چاوەروانی بەشداربونتان لەم کۆنگرەیەدا دەکەین و لە ئێستاوە بەخێرهاتنتان دەکەین.

لەگەڵ ڕێز و پێزانینی زۆرمان
یە
کێتی لیبراڵەکانی کوردستان
[email protected] Facebook (Liberali Kurdi ) 
2013-09-15 14:51:38

12 ساڵ و 5 مانگ و 12 کاتژمێر و 40 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ئەرشیف
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©