جێگای ئاماژەیە کە ئەندامانی بەشدار زۆر چالاکانە و بە مەبەستی هەرچی زیاتر و باشتر بەرێوەبردنی ئەرکە تەشکیلاتییەکانیان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، رەخنە و پێشنیارەکانیان پێشکەش کرد و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد
کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمیتەی سەرتاسەری پارتی سەربەستی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بە سەرکەوتویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ٢٧١٣ بەرانبەر بە ١٥ی سپتامبری ٢٠ ١٣ و بە بەشداری زۆربەی زۆری ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژ و سەرۆکی پارتی سەربەستی کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی گرێدا.
کۆنفرانس بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان لە نووسینگەی فەرمی پ س ک لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ دەستی پێکرد.
سه رەتای کۆنفرانسەکە بە باسێکی تێروتەسەل لەمەڕ زەرورەتی نوێکردنەوەی کۆمیتەکە لە لایەن سەرۆکی پارتی سەربەستیەوە پێشکەش بە ئامادەبوان کرا، ئەوجار کار و چالاکیەکانی یەک ساڵی ڕابردووی کۆمیتەی نۆروێژ خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە و دەستخۆشی لە ئەندامانی کۆمیتەکە کرا لەوەی کە زۆر لێبڕاوانە و ماندونەناسانە کارەکانیان ڕاپەڕاندووە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەندامانی بەشدار زۆر چالاکانە و بە مەبەستی هەرچی زیاتر و باشتر بەرێوەبردنی ئەرکە تەشکیلاتی یەکانیان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، رەخنە و پێشنیارەکانیان پێشکەش کرد و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
لە دوا برگەی کاری کۆنفرانسدا ئەندامانی کۆمیتەی تازه دیاریکران و کۆنفرانس کاتژمێر ٥ و نیوی پاشنیوەرۆ کۆتایی به کارەکانی خۆی هێنا.
ئەم بەڕێزانە بۆ کۆمیتەی نۆرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان هەڵبژێردران.
١- قادر خەندەڕەش / بەرپرسی گشتی
٢- شێرکۆ پاڵانی / بەشی ماڵی و جیگری بەرپرسی گشتی
٣- کاروخ ئەحمەدی / بەرپرسی پێوەندییەکان
٤- عەتابەگ ئەسکەندەری / یاریدەدری پێوەندییەکان.
٥- کاوە موحەممەدی بەشی ڕاگەیاندن.
هەروەها ٢ کەسی دیکەش وەک ئەندامی جێگر دیاریکران.
پارتی سەربەستی کوردستان / کۆمیتەی نۆروێژ
[email protected]٢٥ی خەرمانانی ٢٧١٣