گۆڤاری که‌یهانی سه‌ربه کۆماری ئیسلامی ئێران ، کاریکاتێری بێرێزی کردن به لوڕه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه.
ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
له پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی گۆڤاری کیهان کاریکاتۆر و مانگه‌نامه‌ی کچان (دختران) که له دروست کردنی کاریکاتۆری تایبه‌ت له سه‌ر لوڕستان، بێ ڕێزییه‌کی زۆر به خه‌ڵکی لوڕستان ده‌که‌ن،
گۆڤاری که‌یهانی سه‌ربه کۆماری ئیسلامی ئێران ، کاریکاتێری بێرێزی کردن به لوڕه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه.
مانگه نامه‌ی که‌یهانی کاریکاتۆری سه‌ربه کۆماری ئیسلامی ئێران له ئاخه‌رین ژماره‌ی خۆیی (ژماره ی ±·µ-±·¶ / ±³¸µ) ڕوو به‌رگی گۆڤاره‌که ی به کارتیکاتۆرێک له لایه‌ن حه‌مید بارامی ، پسپۆڕی بواری کاریکاتۆر ڕازاندبووه .
له پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی گۆڤاری کیهان کاریکاتۆر و مانگه‌نامه‌ی کچان (دختران) که له دروست کردنی کاریکاتۆری تایبه‌ت له سه‌ر لوڕستان، بێ ڕێزییه‌کی زۆر به خه‌ڵکی لوڕستان ده‌که‌ن،
که لوڕه‌کان به‌شێکیان لوڕی کوردستانین و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن و به‌شێکی دیکه‌ش لوڕی فارسی زمانن.
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و کاریکاتێرانه ده‌نگی ناڕه‌زایی سه‌رجه‌م لوڕه‌کانی لای خۆراسان به‌رز بووه، خۆێندکاران و ڕۆشنبیرانی لوڕستان به نیشانه‌ی خۆپێشاندان بێزاری خۆیان له‌و کرده‌وه‌یه ده‌ربڕی. ئه‌وه یه‌که‌م جار نییه که ڕۆژنامه‌کانی ڕێژیم بێڕێزی به خه‌ڵکی گه‌لانی بن ده‌ست بکه‌ن،
به ناوی ماڵپه‌ڕی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ، ئه‌و کرده‌وه به‌رده‌وامانه‌ی ڕێژیمی کوردستان به تووندی مه‌حکوم ده‌که‌ین و پشتیوانی خۆمان له خه‌ڵکی لوڕستانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و سه‌رجه‌م لوڕه‌کانی بن ده‌ستی ئێران ده‌رده‌بڕین.
ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
2006-12-04 17:22:34
19 ساڵ و 2 مانگ و 10 کاتژمێر و 9 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان