کوردستان بە تەقینەوە و شەهید بوون بە چۆکدا نایەت. عارف باوەجانی
عارف باوەجانی/ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
مەبەستی پێشاندانی نا ئارامی لە کوردستان تەقینەوەیەکیان ئەنجامدا. کە بە داخەوە ٦ پێشمەرگەو گیانفیدای وڵاتەکەمانیان شەهیدکرد، و بە دەیان تێکۆشەری دیکەیان بریندار کرد.
کوردستان بە تەقینەوە و شەهید بوون بە چۆکدا نایەت.

لە پەیجی فەرمی عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وەرگیراوە
https://www.facebook.com/pages/Aref-Bawecani-%D8%B9%D8%A7%D8%B1%D9%81-%D8%A8%D8%A7%D9%88%DB%95%D8%AC%D8%A7%D9%86%DB%8C/197961183628816 لە پاش کارەساتە دڵتەزینەکانی یەکی شوباتی ٢٠ ٠ ٤ بۆ سەرەوە، شاری هەولێری پایتەختی باشوری کوردستان ڕۆژگارێکی ئارام و پێشکەوتنی تێپەراند. هەولێر ببوە پایتەختی ئاشتی و ئاوەدانی.
تا سەر ئەنجام لە حەوتووی پێشوو هەڵبژاردنێکی مۆدێرینی بە خۆیەوە بینی و لە ئاست جیهاندا باس لە پێشکەوتنەکانی کوردستان و هەڵبژاردنە دیمۆکراتیەکەی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ دەکرا. کە بە خۆشییەوە لایەنی براوەو نەبراوەی ئەو هەڵبژاردنە پێشوازییان لە ئاکامەکەی کرد، و هەموو بە تێکرا باسیان لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد. ئەمەش بۆ نەیارانی کورد زۆر دژوار بو، هەر بۆیە ئەمرۆ ٢٩ / ٩/ ٢٠ ١٣ لە پلانێکی گڵاو دژ بە مرۆڤایەتی، بە کەڵکوەرگرتن لە ئۆتۆمبیلی ئانبوڵانسی گوازتنەوەی نەخۆش، و مەبەستی پێشاندانی نا ئارامی لە کوردستان تەقینەوەیەکیان ئەنجامدا. کە بە داخەوە ٦ پێشمەرگەو گیانفیدای وڵاتەکەمانیان شەهیدکرد، و بە دەیان تێکۆشەری دیکەیان بریندار کرد.
سەرەخۆشی ئاراستەی گشت بنەماڵەی شەهیدان دەکەم. و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.
دوژمنان وناحەزانی کوردستان وا دەزانن بەم کردەوە خەڵکی کورد دەترسێنن. یا دەسکەوەتە سیاسی و دیپلوماتییەکانی کوردستان دەخەنە مەترسییەوە. بەڵام پێچەوانەی بیرکردنەوەی ئەوان یەکریزی و یەکگرتوویی کورد لەمرۆ بە هێزتر بوو. هەروەها هاودەردی وڵاتانی دۆستی کورد و میدیا جیهانیەکان سەلماندیان کە کورد بە هێز بووە و هەرگیز بەم کردەوانە بە چۆکدا نایەت. بگرە ئەوە دوژمنانی گەلی کوردن کە لە ئاست پێشکەوتنەکانی کوردا لاواز بوون. لە کۆتاییدا دەڵێم هەولێری هۆلاکۆ بەزێن هەموومان لەگەڵتاین
براو دڵسۆزتان
عارف باوەجانی
2013-09-29 14:55:48
12 ساڵ و 4 مانگ و 12 کاتژمێر و 36 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : ئەرشیف